ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەرگرتنی ڕسوماتێكی هاتووچۆ لە شۆفێران هەڵوەشێنرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی فیدڕاڵی عیراق وەرگرتنی ڕسوماتێكی هاتووچۆ، كە بە “كرێی خزمەت” ناسراوە هەڵدەوەشێنرێتەوە.

لیوا زهێر خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی عیراق لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، كە بڕیاریانداوە بە هەڵوەشاندنەوەی كرێی خزمەت، كە لە یاسای نوێی هاتووچۆدا هاتووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە هۆكاری بڕیارەكەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ناكرێت لە یەك مامەڵەدا دوو جۆر ڕسومات لە هاووڵاتیان وەربگیرێت.

وتوشیەتی، “بۆیە ئەو بڕیارەیان داوە تاوەكو باری سەرشانی هاووڵاتیان سووك بكەن”.

ئابوری

بەوێنە؛ وەرزی خواردنی قاز

خەڵك-ئارام سەردار

لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما، ساڵانە خواست لەسەر كڕینی قاز و خواردنی گۆشتەكەی زیاتر دەبێت، بازاڕی پەلەوەر فرۆشانی هەولێریش بەهۆی زۆری خواست لەسەری قازێكی زۆری تێدا دانراوە بۆ فرۆشتن.

مام حاجی كەریم، كە هاوڵاتیەكی دانیشتووی گوندێكی دەشتی هەولێرە بۆ (خەڵك) ووتی، لەوەرزی بەهار بەدوواوە ساڵانە قاز ڕادەگرن و بەخێوی دەكەن تا دەگەن بەوەرزی پایز و كۆتایی ئەو وەرزە، ئینجا قازەكان دەهێنینە بازاڕ و دەیان فرۆشین.

وتیشی ،” بەهۆی ئەوەی قاز جیاواز لەپەلەوەرەكانی دیكە چەوری زۆرە بۆیە لەوەرزی سەرما و زستان خواستی لەسەر دەبێت بۆ خواردن، چونكە هەم چەوریەكەی كەمتر دەبێت هەم گۆشتەكەی توندتر دەبێت، گەرمیش بەجەستە دەبەخشێت وێڕای چێژەكەی”.

لای خۆشیەوە هاووڵاتی عەلی محەمەد، كە پیشەی فرۆشتنی پەلەوەرە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی خواست لەسەری گۆشتی قاز ئێستا زیاتر دەفرۆشن و نرخیشیان جیاوازە، بەگوێرەی گەورەیی و بچووكی جیا دەكرێنەوە كەمترین نرخی ئەگەر قازەكە نزیكەی ۳ كیلۆ بێت ۲۰ هەزار بۆ ۲٥ هەزارە و هەندێكجاریش كەمتر، نرخەكانی دیكەش ئەگەر قازەكان لە چوار بۆ پێنچ كیلۆ زیاتر بێت بەنزیكەی ٤۰ بۆ ٦۰ هەزار دینار دەبێت بەگوێرەی گەورەیی قازەكە، لەهەمان كاتدا قازی زۆر گەورەش هەیە نێرەو مێیەی نرخەكەی زۆر زیاترە تاوەكو ۱٥۰ هەزار دینار و زیاتر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەی پاشەكەوتكراوەكانەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەندێك كەس بە ئاگا یان بێ ئاگا دەیانەوێت لە بەهای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ بەغدا كەمبكەنەوە، دەشڵێت،”سەرباری ئەوەی كە مووچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكانی مووچەش لەسەردەمی ئەم كابینەیەدا نەبووە، بەڵام حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی بەرپرسیاریەتی هەموویان لە ئەستۆ دەگرێت”.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمرۆ پێنجشەممە 5/12/2019، لە دیوانی وەزارەت، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەسترا و سەرۆك و ئەندامانی شاندی حكومەتی هەرێم، دۆسیەی بودجە و نەوت ئەنجامی ڕێكەوتنی شاندی هەرێمی كوردستانیان بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشكراكرد.

دەشڵێت،”وەزیری دارایی ئەوەی بۆ هەموو لایەك خستەڕوو، كە حكومەت مووچەی 8 مانگی فەرمانبەران و 12 مانگی خانەنشینان قەرزدارە، بەڵام هیچ ئاماژەیەك بە مووچە ناتەواوەكان نەداوە، كە بە ڕێژەی جیاواز بە پاشەكەوت دابەشكراون”.

ڕاشیگەیاندووە، بەداخەوە هەندێك كەس بە ئاگایی یان بە بێ ئاگا ڕاستیەكان دەشێوێنن دەیانەوێت لە بەهای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی شاندی هەرێمی كوردستان كەمكەنەوە.

 

وێنەی ‏وەزارەتى دارایی و ئابووری - وزارة المالية والاقتصاد‏.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە حاڵەتی دواكەوتنى پەسەندكردنی بودجەدا
حكومەتی عیراق بەمشێوەیە مووچە دابەش دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی ئێستا ناتوانێت بودجەی ساڵی داهاتوو پێشكەش بكات، تا ئەو كاتەی حكومەتی نوێ‌ پێكدەهێنرێت.

حەنین قەدۆ، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عیراق، ڕایگەیاندووە”بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی داهاتوو تا ئەم ساتەش لای لیژنەی ئابورییە لە ئەنجومەنی وەزیران، كێشەیەكی زۆر هەیە بۆ دابینكردنی بڕە داراییەكان بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەركانەی لەئەستۆیەتی بەرانبەر بە گەلی عیراق كە بە كێشەی مەترسیدار دادەنرێن”.

بە وتەی قەدۆ”پەرلەمان لەئێستادا بەشێوەیەكی نافەرمی بڕگەكانی بودجەی داهاتوو تاوتوێ‌ دەكات، تا زەمینە سازی بۆ داڕشتنی كۆتایی بكات، لەپێناو دەرچوون لەم ئاستەنگە گەورەیەی كە تێیكەوتووین بەهۆی ئەو ئەركە گەورەكانی كەوتوونەتە سەرشانی حكومەت و وەزارەتی دارایی و پەرلەمان”، ڕەتیشیكردەوە “حكومەتی ئێستا بتوانێت بودجەی ساڵی داهاتوو پێشكەش بكات، تا ئەو كاتەی حكومەتی نوێ‌ پێكدەهێنرێت”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت”لەحاڵەتێكدا گەر پەسەندكردنی بودجەی داهاتوو بەهەر هۆیەكەوە بێت دواكەوت، ڕێژەی 1/12ی بودجەی ساڵی داهاتوو مانگانە خەرج دەكرێت بۆ مەبەستی مووچەی فەرمانبەران، تا ئەو كاتەی بودجەكە پەسەند دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان