ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چوارشەممەی داهاتوو پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەڕلەمان دەكەین بۆ ئامادەبوون لەدانیشتنی ژمارە (7)ی ئاسایی لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێككەوتی 2019/11/13.

ڕێواز فایەق حسێن سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پشت بەستن بە حوكمی برگەی (سێیەم) لە ماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامەكانی پەڕلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاسایی ساڵی یەكەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنـجەمی پـەرلەمانی كوردستان ـ عێراق.

ئاشكراشیكرد، دانیشتنەكە، لەكاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێككەوتی 2019/11/13 ئەنجام دەدرێت.

کوردستان

تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لەهەولێر تۆمارکرا


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى تەندروستی هەرێم تۆمارکردنی توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای لەشاری هەولێر ڕاگەیاند.

 

وەزارەتى تەندروستى هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، تووشبووەکە ئافرەتێکی تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتووی گوندی کانی گەنیە و بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانە.

لەهەرێمی کوردستانیش تاکو ئێستا 311 کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە نوێیە بوون، کە بەهۆیەوە 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و لەبەرامبەردا 132 کەس چاکبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هۆشداری لەدروستبوونی کارەساتی مرۆیی لەبەندیخانەی ورمێ دەدرێت


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەیسەندووە، بۆیە ئەگەری ڕوودانی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی لەو بەندیخانەیەدا هەیە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکیەوە بە هەنگاو گەیشتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک لە بەندکراوانی بەندەکانی ٣ و ٤ی بەندیخانەی ورمێ کە هەڵگری نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، گوازراونەتەوە بۆ بەشی تەندروستیی بەندیخانەکە، بەڵام دواتر ئەو بەندکراوانە گواسراونەتەوە بۆ بەندەکان.

 

ڕێکخراوی هەنگاو ناوی حەوت کەسی لەو بەندییانە بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەئەوەداوە، بەهۆی خراپی باری تەندروستی دوو کەس لەوانە، ڕەوانەى ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی بەندیخانە کراون.

 

ئەو ڕێکخراوە ئاماژەى بەئەوەشدا، گەڕانەوەی ئەو نەخۆشانە بۆ ناو بەندیخانە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری خستۆتە نێو بەندکراوانی بەندیخانەکە، بۆیە ئەو بەندکراوانە لە ڕێگای هەنگاوەوە داوا لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن، بە گوشار بۆ سەر حکومەتی ئێران، پێش بە کارەساتێکی گەورەی مرۆڤی لە بەندیخانەی ئورومیەدا بگرن.

هەروەها بە پێی ئەو بەڵگانەی لە بەشی تەندرووستیی بەندیخانەی ئورومیەوە بە هەنگاو گەیشتووە، دوو کەسی دیکە ، کە ئەفسەر نیگابان و دەرگاوانی بەندی لاوانن تووشی کۆرۆنا بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەتا ئێستا لانیکەم ٣ بەندکراوی بەندیخانەی ورمێ بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، کە کەسیکیان ژن بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر هەنگاو هەواڵی گواستنەوەی ٥٠ بەندکراوی تووشبوو بە کرۆنای لە بەندی ١٥ بەندیخانەی ورمێدا بۆ دەرەوەی بەندیخانە بڵاوکردەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قایمقامی كۆیە دەربارەی چوونی هێز بۆ ناوچەكەیان ڕوونكردنەوە دەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ
قایمقامی قەزای كۆیە ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە سەبارەت بە چوونی “هێز” بۆ ناوچەكەیان بڵاوكراونەتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە یوسف حەسەن كەلكانی قایمقامی كۆیە ڕایگەیاند ده‌نگۆی هاتن و چوونی هه‌ر هێزێك بۆ سنووره‌كه‌مان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

ڕوونیشیكردەوە ئەوەی كە هەیە مەفرەزەی هاوبەشی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر و كۆیە و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆی كۆیە مەفرەزەی هاوبەشیان دەبێت بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

لیژنه‌ی ئه‌منی كۆیه‌ بڕیاریداوه‌ بۆ پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان به‌جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتیان له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ و تووشبوونی هاووڵاتیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سنووره‌كه‌مان، بڕیارمانداوه‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌شی (ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر، ئاسایشی كۆیه‌، پۆلیسی كۆیه‌ و هاتوچۆی كۆیه‌) ڕۆژانه‌ ده‌ربچن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ شاری كۆیه‌ به‌ شاری هه‌ولێر ده‌به‌ستێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ڕێگریكردن له‌ هاتوچۆی نایاسایی هاووڵاتیان.
لێره‌وه‌، ده‌نگۆی هاتن و چوونی هه‌ر هێزێك بۆ سنووره‌كه‌مان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

یوسف حه‌سه‌ن كه‌لكانی
قائیمقامی قه‌زای كۆیه‌
9/4/2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان