ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دادوەرەكان بە یاساكەی پەرلەمان و بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە پابەند نەبوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاشكرایدەكات، لەپێناو گەڕانەوەی متمانە بۆ هەڵبژاردنەكان، شەش لایەنەكە هەموو رێكارێك دەگرنەبەر.

دوێنێ یەك شەممە بەرپرسانی یەكێتی لەكەركوك ئاشكرایانكرد، ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست هیچ گۆڕانكارییەكی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا نەكردووە و سكاڵای یاسایش لەسەر ئەو لایەنانە تۆمار دەكەن كە تۆمەتباریان كردووە بە ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكاندا.

لای خۆشیانەوە شەش لایەنی سیاسی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست رەتدەكەنەوە.

عوسمان كاروانی ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، وەكو شەش لایەنەكە لە 12ی مانگی رابردووەوە بەیاننامەی هاوبەشیان هەبووەو بەدواداچوونیان كردووە بۆ پڕۆسەكەو كارەكانیان دابەش كردووە لە نێو لیستی پەرلەمانتارانیان لە بەغداو لە هەولێریش پەیوەندییان بە كونسوڵگەری وڵاتانەوە كردووە بۆ ئەو مەبەستە.

وتیشی “كۆبونەوەی پەرلەمان‌و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەوڵ‌و ماندووبونی ئەم شەش لایەنەی تێدا بووە، بەڵام بەداخەوە دوای ئەوەی بەرپرسی یەكەمی كۆمسیۆن لە پارێزگاكان لادران‌و دادوەرەكان دانران، دادوەرەكان پابەند نەبوون بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵییەوە كە سەرجەم سندوقەكان هەژمار بكرێنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “ئێستا دۆخێكی نوێ هاتەوەتە ئاراوە، بەیاننامە ناڕەزاییەكەی دوێنێی شەش لایەنەكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئێمە هەموو رێكارێكی هاوبەش دەگرینەبەر، بۆ داهاتووش هەماهەنگ‌و هاوكاری یەكتر دەبین لەسەرجەم ئەو وێستگانەی دێنە پێشەوە لەپێناو گەڕانەوەی متمانە بۆ سندوقی دەنگدان‌و هەروەها دووبارەنەبوونەوەی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكاندا‌و هەرگیز لە دەنگی دزراوی خۆمان خۆش نابین‌و مامەڵەشمان بەو دەنگانەی خۆمانەوە نەكردووە”.

ئاشكراشیكرد، عێراق دۆخێكی نەخوازراوی هەیە‌و نیمچە هەڵوەشێنراوەو حكومەتێكی مەدەنی نییەو دابەش بووە بەسەر پێكهاتەكانی شیعەو سونەو كورددا، هەروەها بوەتە شوینێ ململانێی وڵاتە هەرێمی‌و نێودەوڵەتییەكان، نەك جێبەجێكردنی داخوازییەكانی خەڵكی عێراق.

رونیشیكردەوە، دەبێت هەموو تواناكانمان بخەینەگەڕو دڵنیایی بدەینە هاووڵاتیانی كوردستان لەوەی ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر بەدواداچوونەكانمان، چونكە پەیوەندی ئەم لایەنانە چووەتە قۆناغێكی نوێوە، دۆخێكی نوێ هاتەوەتە ئاراوەو دووبەرە دروست بووە، بەرەیەكی یەكێتی‌و پارتی‌و بەرەیەكتر بەرەی خەڵكە ناڕازییەكەیە.

كاروانی راشیگەیاند، واقیعی كوردستان ئەوەندە دۆخێكی ئارامی نییە، بۆیە ئەگەر دەسەڵاتی كوردی ئاوا بیر لە ئیدارەكردنی هەرێمی كوردستان بكاتەوە ئەم هەرێمەش بەرەو كەنارێكی نائارام دەبات.

عێراق

دوو رۆژی داھاتوو بەشێک لە وەزارەتە ماوەکان یەکلا دەکرێنەوە

خەڵک-

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانی عیراق ئاماژە بەوە دەکات، لە دوو رۆژی داھاتوو بەشێک لە وەزارەتە ماوەکانی کابینەی حکومەت یەکلا دەکرێنەوە، زۆرترین کێشەش لەسەر دوو وەزارەتی ناوخۆی و بەرگرییە.

عەلا ئەلروبەیعی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سائیرون ڕایگەیاند: “حزبە سیاسییەکان وەک جاران ناتوانن قسەی خۆیان بەسەر حکومەتدا بسەپێنن، لە دوو رۆژی داھاتووش بەشێک لە وەزارەتە ماوەکان یەکلا دەکرێنەوە، لە نێویاندا وەزارەتی ناوخۆ.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: دوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی زۆرترین کێشەیان لەسەر بووە تا ئێستا، بەڵام کێشەکە بەرەو لێکتێگەشتن و چارەسەرکردن دەڕوات.

لە دانیشتنی تایبەت بە متمانە بەخشین بە حکومەتی نوێی عیراق، ئەحمەد جەربا کاندیدی وەزارەتی بەرگریی و فالح فەیاز کاندیدی وەزارەتی ناوخۆی لە پەرلەمان ڕەتکرانەوە، یەکەمیان بەھۆی بوونی ناوی لە لیستی یاسای لێپرسینەوە و دادوەریی ڕەتکرایەوە و دووەمیشیان بەھۆی پێگەی باڵای لەنێو دەزگای حەشدی شەعبی لە لایەن ڕەوتی سەدرەوە ڕەتکرایەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ھێڵی ئاسمانیی عیراق ڕەتیدەکاتەوە ھیچ فرۆکەیەکی تێکشکابێت

خەڵک-

ھێڵی ئاسمانیی عیراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەو ھەواڵەی ڕەتکردەوە کە باس لە کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی نەفەربەری عیراقی دەکەن لە نزیک شاری کوت.

ئەمڕۆ بەشێک لە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، فرۆکەیەکی تایبەتی سەر بە ھێڵی ئاسمانیی عیراق، لە سەر شارۆچکەی بەنی سەعد لە نزیک شاری کوت کەوتۆتە خوارەوە. بەڵام ئاماژەیان بە ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکە نەکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆش کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی عیراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەو ھەواڵە ڕەتدەکاتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات: تەنھا ھەڵی گواستنەوەی ئاسمانیی بەغداد-بەسرە بەسەر ئەو ناوچەیە تێپەڕ دەبێت، ھیچ ڕووداوێک تۆمار نەکراوە.

ھێڵی ئاسمانیی عیراق یەکێکە لە کۆنترین ھێڵە ئاسمانییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە ١٩٤٦/١/٢٨ یەکەمین فڕینی خۆی ئەنجامداوە، لەسەرتای دامەزراندنیشییەوە ھیچ ڕووداوێکی تێکشکانی فرۆکەی تیا تۆمار نەکراوە و لە ئێستادا ٣٢ فرۆکەی لە کاردایە، بۆ فراوانکردنی کارەکانی بە نیازە لە چەند ساڵی داھاتوو ٧٧ فرۆکەی دیکە بکڕێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح گەیشتەوە بەغدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، لە ریازی پایتەختی سعودیەوە گەیشتەوە بەغدای پایتەختى عيراق.

بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) “كەمێك لەمەوبەر و لە دوای سەردانەكەی بۆ ئێران و سعودیە، بەرهەم ساڵح گەیشتەوە بەغدای پایتەخت”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “ئەم سەردانەی سەرۆك كۆماری عیراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ و كاری پێكەوەیی و پتەوكردنی پەیوەندی برایانە و دۆستانە و هەماهەنگی بووە لەگەڵ هەموان، بە جۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان عیراق و وڵاتانی براو و دۆست بكات و ببێتە مایەی هەلی بنیاتنان و پێشكەوتن لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە”.

بەرهەم ساڵح، لەماوەیەكی كورتدا گەشتێكی ئیقلیمی ئەنجامدا و لەو گەشتەشدا ژمارەیەك لە وەزیرەكان و پارێزگاران و راوێژكاران و شارەزایان هاوڕێیەتییان كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین