ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەت لە مافی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بێدەنگەی كردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
حكومەتی هەرێم مافی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، كە 4 ساڵە ڕاگیراوە ناداتەوە و هیچ بەرپرسێكی حكومەتیش ئامادە نییە قسەی لەسەر بكات.

لە سەرەتای ساڵی 2016ەوە و لەگەڵ بڕیاری پاشەكەوتی مووچە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، كە مافێكی فەرمانبەرانە و بەپێی یاسا ڕێكخراوە، تا ئێستاش هیچ بڕیارێك بۆ دەستپێكردنەوەی نییە.

چەند فەرمانبەرێك بۆ (خەڵك) ئاماژەیان بەوەكرد، كە چەند ساڵێكە مافی پلەبەرزكردنەوەیان هەیە، بەڵام بەهۆی ڕاگرتنی ئەو مافە یاساییەوە لەلایەن حكومەتەوە پلەیان بەرزنەكراوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشكرد، لە ژیانی وەزیفیدا ئەگەر پلەبەرزكردنەوە نەبێت فەرمانبەر هەر بە مووچەی كەم دەمێنێتەوە و پلەكەشی بەرزنابێتەوە بۆ ئەو پلەیەی، كە بە یاسا بۆی دیاریكراوە، بۆیە داواكارین حكومەت بە بڕیارەكانیدا بچێتەوە وەك چۆن ئەركەكانی سەر شانی فەرمانبەرانی وەك پێش قەیرانەكە لێ‌ كردۆتەوە و دۆخی وەزیفی ئاسایی بۆتەوە، بەهەمان شێوە مافەكانی فەرمانبەرانیش ئاسایی بكاتەوە.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و د. جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم و ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.

لای خۆشیەوە، سەرچاوەیەكی دارایی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە تا ئێستا هیچ بڕیارێك لە ئەنجوومەنی وەزیران دەرنەكراوە بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، چونكە ئەوە لە دەسەڵاتی ئەوانە و هەر ئەوانیش دەبێت فەرمان بۆ دەستپێكردنەوەی دەربكەن.

ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی لەكاتێكدایە، كە پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ نەوەستاوە.

حكومەتی هەرێم بیانووی بۆ ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و پاشەكەوتی مووچە، بوونی قەیرانی دارایی بوو، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە حكومەتی هەرێم كۆتایی هاتنی قەیرانی دارایی ڕاگەیاند و كۆتایی بە پاشەكەوت هێنا، بەڵام تا ئێستا پلەبەرزكردنەوەی بۆ فەرمانبەران نەكردۆتەوە.

ئابوری

یەك شەممەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

یەك شەممەی داهاتوو مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی كە (خەڵك) لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە دەستی كەوتووە، ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو مووچەی كارمەندانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول لەكاتێكدایە مووچەی سێ‌ مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەمساڵدا نادیارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

فراكسیۆنەكەی هادی عامری داوای ڕادەستكردنی تەواوی نەوتی هەرێم دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

هەرێم و بەغدا لەسەر ناردنی نەوت و مووچەی فەرمانبەران ڕێككەوتوون، بەڵام فراكسیۆنی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت دژ بە ڕێككەوتنەكەیە و داوای تەواوی نەوتی هەرێم دەكات.

ئەحمەد كینانی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی فەتح بۆ ماڵپەڕەكانی عیراق قسەی كردووە و وتویەتی”براكانمان لە هەرێمی كوردستان پابەندنەبوون بە ڕێككەوتنی 2019ەوە و نەوتیان ڕادەستی سۆمۆ نەكرد، تەنها داهاتی نەوتیش نییە، بەڵكو پێویستە تەواوی نەوت و داهاتەكان بگەڕێنەوە بۆ بەغدا و دواتر بەسەر تەواوی هاووڵاتیاندا دابەش بكرێت”.

هەر لە قسەكانیدا ئەو پەرلەمانتارە ڕەخنەی ئەوەی لە بەغدا گرتووە، كە زیاتر لە 12%ی داهاتی عیراق ڕەوانەی هەرێم دەكات، بەبێ‌ ناردنی هیچ بڕێكی نەوت لە ڕێگای سۆمۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سەندیكای ئابووریناسان: پڕۆژەی چاكسازی بە هەدەردانی سامان كەمدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی لقی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر پڕۆسەیەكی چاكسازی لەپێناو باشتركردنی ژیانی خەڵك بێت هەموو هاوڵاتیان و لایەنەكانیش پشتگیری دەكەن.

نەوزاد شێخ كامیل سەرۆكی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو پڕۆژە چاكسازییەی ساڵانێكە كاری لەسەر دەكرێت، خۆشبەختانە دوابڕیاری لێدرا و كۆمەڵێك خاڵی تێدایە كە 90%ی زیاتر لە خزمەتی هاوڵاتیاندایە و دەبێتە هۆكارێك بۆ كەمكردنەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و بەرپاكردنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی كە بەهۆی ئەو دۆخە سیاسییە نالەبارەی لە ڕابردوودا هەبووە ئەم یاسای چاكسازییە بەشێكی زۆر ئەو كەموكوڕیانە چارەسەر دەكات.

وتیشی”ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەكی نیشتمانییە و هەموو لایەنەكان بەڵێنیان داوە پشتگیری بكەن و ئەوەش زەمانی سەركەوتی پڕۆژەكەیە”.

ئاشكراشیكرد، پڕۆژەكە دەست دەبات بۆ كۆمەڵَێك مەلەف كە لە ڕابردوودا بەهۆی دۆخی سیاسییەوە دەستی بۆ نەبراوە، ئێستاش ئەو پڕۆژەیە هەندێك كەس پێیان ناخۆشە و لە بەرژوەندیان دەدرێت، بەڵام لە كۆتایدا خەڵك لێی سودمەند دەبێت.

ڕوونیشیكردەوە، داهاتی تاك زیاد دەكات و نزیكەی 100 ملیار دینار دەگەڕێتەوە و دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەرپا دەكاتەوە كە كۆمەڵَك خەڵك سوودمەند بوون لەمەودا ئەو بابەتە بنەبڕ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان