ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سێ سەرۆكایەتیەكەی عیراق: داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق دژی بەكارهێنانی توندوتیژین لەبەرانبەر خۆپیشاندەران و كار بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیشیان دەكەن.

سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا، كە ئەنجوومەنی دادوەری عیراقیش ئامادە بووە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كار بۆ بڕینی دەستی حزب لە حكومەتدا دەكەن و ئەنجوومەنی دادوەریش لێكۆڵینەوە سەبارەت بە گەندەڵكاران دەست پێدەكات.

ئاشكراشی دەكەن، هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەكرێت و كۆمسیۆنێكی نوێ پێكدەهێنرێت و پێداچوونەوەش بە دەستووردا دەكرێت.

هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی عیراق بڕیاریشاندا، كە بەكارهێنانی چەك لە دژی خۆپیشاندەران قەدەغە بكرێت و توندوتیژی بەرامبەریان بەكارنەهێنرێت.

عێراق

“بەرپرسە كوردەكانیش لەخۆدەگرێت”
پەڕلەمانتارێكی كورد: 13 هەزار دۆسێی گەندەڵی لەدەستەی نەزاهەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی كورد لە پەڕلەمانی عیراق، ئاماژە بە بوونی 13 هەزار دۆسێی گەندەڵی دەكات لەبەردەستی دەستەی نەزاهەی عیراقی، باس لە بوونی ژمارەیەك بەرپرسی كوردیش دەكات، كە ناویان لەنێو دۆسێكاندا هەیە.

سەلیم شوشكەیی، پەڕلەمانتاری كورد لە پەڕلەمانی عیراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “ئەوەی عیراقی بەئەمڕۆ گەیاند، ئەو گەندەڵییە بەرنامە بۆداڕێژراوەیە، كە بەشێك لە بەرپرسان ئەنجامیان داوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەوان بەدەستیان گەیشتووە، 13 هەزار دۆسێی گەندەڵی لە دەستەی نەزاهەی عیراقی هەیە، بەشێك لەو دۆسێیانەش پەیوەستن بەو بەرپرسە باڵایانەی لەئێستادا پۆستی باڵایان لە حكومەتی عیراقدا هەیە”.

بە وتەی شوشكەیی، “بە بۆچوونی ئێمە، لەگەڵ ئەو خۆپیشاندانانەی بەشێك لە پارێزگاكانی عیراقی گرتۆتەوە، ئەو بابەتانەش دێنەپێش و لە دادگای فیدڕاڵییەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو بەرپرسانە دەدرچێت، وردە وردە ئەوانە دەدرێنە دادگا، بەڵام لەوانەیە هەندێكیان حكومەتی عیراقی نەتوانێت بیانداتە دادگا، بە تایبەتیش حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی، چونكە لە عیراق چەك بەتەنیا بە دەستی حكومەتەوە نییە، چەك بە دەستی حزبەوەیە لە وڵات”.

شوشكەیی ئاماژەی بە بوونی 69 حزبی سیاسیش كرد لە بەغدا كە “خاوەنی هێزی چەكدارن و هەموویان خۆیان لە چوارچێوەی حەشدی شەعبیدا دەبیننەوە، ئەو هێزانەش وەك پێویست فەرمان لە سەرۆك وەزیران وەرناگرن”.

دەشڵێت: “ڕەنگە ئەو هێزانە هۆكاربن، كە نەهێڵن یاسا بەسەر بەشێك لەو بەرپرسە گەندەڵانەدا جێبەجێ‌ بكرێت، كە لەبن باڵی ئەواندا داڵدە دراون”.

سەبارەت بە بەرپرسانی كوردیش لە لیستی ئەو ناوانەی بە گەندەڵی تۆمەتباركراون، شوشكەیی وتی، “بەڵێ‌ بەشێك لەو بەرپرسانەی تۆمەتی گەندەڵییان ڕووبەڕوو كراوەتەوە، كوردن و پێشتر لە حكومەتی عیراقدا پۆستیان هەبووە، كە لە پلەی وەزیر تا دەگاتە بەڕێوەبەری گشتی لەخۆدەگرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حكومەتی عیراق: ئەوانەی خوێندنگەكان دادەخەن دەستگیر دەكرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەتۆمەتی تیرۆر فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەوانە دەردەكرێت، كە خوێندنگەكان دادەخەن.

لیوا عەبدولكەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە بەیاننامەیەكی كورتدا ڕایگەیاندووە، “بەپێی یاسای بنبڕكردنی تیرۆر، فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەوانە دەرچووە، كە خوێندنگەكان دادەخەن”.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەڵێت: “داخستنی خوێندنگەكان تاوانێكی گەورەیە و ئەوانەی ئەنجامی دەدەن، دەستبەجی ڕووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە”.

پێشتر عەبدولكەریم خەڵەف ڕایگەیاندبوو، “گوشار خستنە سەر بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگەكان بۆ ڕێگرتن لە دەوام، تاوانكارییە و دەبێتە مایەی دروستبوونی تەنگژەیەكی پەروەردەیی لە خوێندنگەكانی ناوەڕاست و باشوور.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ محەمەد بدێری، نەقیبی مامۆستایان لە نەجەف بانگەوازێكی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری خوێندنگەكان كرد و داوای لێ‌ كردن بایكۆتی دەوام بكەن و مامۆستایان و خوێندكاران بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، كە بەرپرسانی پەروەردە لەم دۆخە ئاڵۆزەدا مامۆستایان و خوێندكارانیان لە دەوامدا جێ‌ هێشتووە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە.

چالاكوانان داوای مانگرتنی گشتییان كردبوو لە پارێزگەكانی ناوەڕاست و باشوور بۆ گوشارخستنە سەر حكومەت لەپێناو جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپیشاندەران، لە هەمان كاتدا خۆپیشاندەرانی ناڕزایی لە ناوەڕاست و باشووری عیراق، وەك بەدەنگەوەچوونی مانگی گشتی، خوێندنگەكانیان داخستبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێلیكۆپتەرێكی سوریا كەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینانی گیانیان لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
میدیاكانی سوریا ئاماژەیان بە كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرێكی سەربازی وڵاتەكە كرد لەكاتی هەڵسانی لە فڕۆكەخانەی حەممای سەربازی خۆرئاوای وڵاتەكە و تەئكیدیشیان لەسەر گیانلەدەستدانی هەموو سەرنشینەكانی كردەوە.

چالاكوانان ڕایانگەیاند، دوو تەقینەوە لە شەوی ڕابردوودا بیستراوە لەگەڵ لێدانی زەنگی ئاگاداركردنەوە لە فڕۆكەخانەكە، لەگەڵ بەڕێكەوتنی ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و ئاگركوژێنەوە بەرەو فڕۆكەخانە سەربازییەكە.

بە وتەی چالاكوانەكان، هێلیكۆپتەرەكە بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە لەكاتی هەڵساندا كەوتۆتەخوارەوە، ئاماژەیان بە گیانلەدەستدانی تەواوی سەرنشینەكانی نێو هێلیكۆپتەرەكە و برینداربوونی پێنج پاسەوانی فڕۆكەخانەكەش كرد.

وێڕای ئەوەی ژمارەی قوربانییەكان دیاری نەكراوە، هەواڵەكانیش لەبارەی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڕووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەوە بڵاوبوونەتەوە، جیاوازن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان