ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە کۆتایدا ئەدۆبی فۆتۆشۆپی ڕاگەیاند بۆ ئایپادەکان

خەڵک-
لە ساڵی ڕابردوودا و لە کۆنگرەی Adobe MAX دا کۆمپانیای ئەدۆبی نیازی خۆی ڕاگەیاند بۆ بەردەست خستنی ئەپی فۆتۆشۆپ بۆ ئایپادەکان، ئەدۆبی لە ئێستادا بەڵێنەکەی بەجێگەیاندووە و ئەپەکەی لە کۆگای ئەپستۆر بەردەست خستووە.

ئەپەکە لەسەرەتا و بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ بەکارهێنانی بەخۆڕاییە و پێویستی بە بەشداریکردن هەیە لە ئەپی Creative Cloud، و ئەپەکە بە تەواوی پشتگیری لە قەڵەمی زیرەکی ئەپڵ دەکات و پشتگیری فایلی PSD دەکات.

لیستی ئەو ئامێرە ئایپادانەی پشتگیری ئەدۆب فۆتۆشۆپ دەکەن:
iPad Pro (Wi-Fi, Wi-Fi, and Cellular)
iPad Pro (12.9-inch) and 2nd generation
iPad Pro (10.5-inch)
iPad Pro (9.7-inch)
iPad 5th Generation
iPad Mini 4
iPad Air 2
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە، و هەروەها لەلایەکی دیکەوە ئەپڵ کاردەکات لەسەر بەردەست خستنی ئەپی Illustrator لەسەر ئایپادەکان بۆ ساڵی داهاتوو.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

تۆڕی میدیایی خەڵک باشترین مۆبایلەکانی ساڵی 2019 دیاری دەکات ئێوەش بەشداربن

خەڵک-سەلمان خالید

لە خوارەوە دەنگ بدەن بۆ باشترین مۆبایلەکانی ساڵ، کە پێک دێت لە مۆبایلی زۆربەی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بواری تەکنەلۆژیا مۆبایلەکانیش پێک دێن لەمانەی خوارەوە.

گالاکسی ئێس ١٠ و گالاکس نۆت ١٠ پڵەس، هواوی پی ٣٠ پڕۆ، هواوی مەیت ٣٠ پڕۆ، ئایفۆن ١١ پڕۆ ماکس، ئایفۆن ١١ پڕۆ، ئایفۆن ١١، شاومی می نۆت ١٠، شاومی می نۆت ١٠ پڕۆ، شاومی می ٩ پڕۆ فایڤ جی، شاومی بلاک شاڕک ٢ پڕۆ، وەنپڵەس ٧ تی پڕۆ، وەنپڵەس ٧ تی، وەنپڵەس ٧ پڕۆفایڤ جی، ئۆپۆ ڕێنۆ ئەیس، هۆنەر ڤی ٣٠ پڕۆ، هۆنەر ڤی ٣٠، ڤیڤۆ ڤی ١٧ پڕۆ، ڤیڤۆ نێکس ٣ فایڤ جی، مێیزو ١٦ تی.

هەروەها مۆبایلەکانی گووگڵ پیکسێڵ ٤ و پیکسێڵ چوار ئێکس ئێڵیش لە خۆ دەگرێت، لە خوارەوە دەنگدانەکە دانراوە و دەتوانن دەنگی خۆتان بدەن و پاش سەری ساڵ واتە نزیکی پانزە ڕۆژی دیکە ئەنجامەکان بڵاودەکەینەوە، ئێوەش دەتوانن بینێرن بۆ هاوڕێکانتان یاخوود لایکی پەیجی خەڵک تەکنەلۆژی بکەن بۆ ئاگاداربوون لەم هەڵبژاردنە گرنگە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلە ئاست بەرزەکەی ئۆپۆ ٢٦ ی ئەم مانگە ڕادەگەیەنرێت

خەڵک-

کۆمپانیای ئۆپۆ لە ٢٦ ی ئەم مانگەدا مۆبایلی Reno3 Pro 5G ڕادەگەیەنێت بە پشتگیری کردنی تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم و کە لە پشتەوەیدا هەڵگری چوار کامێرا دەبێت.

لە وێنەکاندا دەردەکەوێت و وا پێشبینی دەکرێت کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە لە نێو شاشەدا چەقێنرابێت و پشتگیری خێرا نوێکردنەوەی شاشەی 90 هێرتز بکات.

دڵنیایی کراوەتەوە کە مۆبایلەکە خاوەنی باترییەکی 4035 میلی ئەمپێری دەبێت، بە تەکنەلۆژیای خێرا بارگاویکردنەوەی تایبەتی ئۆپۆ ڤۆک 4.0 بەڵام تواناکەی ئاشکرا نەکراوە.

Image result for Reno 3 Pro 5G"

مۆبایلەکە بە ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت بەردەست دەخرێت، هەروەها کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە ٦٤ مێگاپێکسڵ دەبێت.

هەروەها Reno 3 Pro 5G بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و شینی و خۆری بەردەست دەخرێت.

ئەگەری ڕاگەیاندنی جۆری ئاسایی ئۆپۆ ڕێنۆ ٣ ش هەیە تاوەکوو بەکارهێنەران بتوانن بە نرخی کەمتر بیکڕن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سامسۆنگ ٣/٤ ی فرۆشی مۆبایلە 5G ییەکانی داگیرکردووە

خەڵک-

سامسۆنگ کۆمپانیایەکی گەورەیە بۆ بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و مۆبایل و کامێرا و هتد… کە نووسینگەی سەرەکی لەشاری سێئولی پایتەختی کۆریای باشوورە.

لە نوێترین ڕاپۆرتی IHS Markit دا هاتووە کە سامسۆنگ دەستێکی باڵای هەیە لە فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان کە کار بە نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکەن لە چارەکی سێیەمی ئەم ساڵدا.

کۆمپانیا کۆرییەکە بڕی ٣.٢ ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە لەو چارەکەدا و بە کۆی گشتی هەتا ئێستا ٤.٣ ملیۆن مۆبایلی کارکردوو بە نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێتی فرۆشتووە.

هەروەها لە چارەکی دووەمیشدا سامسۆنگ ١.٥ ملیۆن مۆبایلی زیرەکی 5G فرۆشتووە.

سامسونج تسطير على 74% من سوق هواتف الجيل الخامس 5G

کۆمپانیای شاومیش پلانی هەیە لە ماوەیەکی نزیکدا ١٠ مۆبایلی نوێ ڕابگەیەنێت کە سەرجەمیان پشتگیری ئەم ڕایەڵەیە دەکەن.

لە پاش سامسۆنگ کۆمپانیای ئێڵ جی بە پلەی دووەم دێت بۆ زۆری ڕێژەی فرۆش و بەدوایدا ڤیڤۆ دێت و دواتریش هواوی و ئۆپۆ و شاومیش کەمترین ڕێژەی هەیە کە سەدا ٢ ـە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان