ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

فەتح: ماددەی 140 هەڵدەوەشێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت باس لەوەدەكات لە هەمواری دەستووردا ماددەی 140ی دەستووری عیراق هەڵدەوەشێنرێتەوە لە پێناو گەڕانەوەی پێكەوەژیان و ئارامی بۆ ناوچەكانی جێناكۆك.

میدیاكانی عیراق لەزاری ئەو پەرلەمانتارەوە بڵاویانكردووەتەوە، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عیراق و خەڵكی هەرێمی كوردستانیش بەشێكن لە پێكهاتەی عیراق، بۆیە ئاسان نییە ماددەی 140 جێبەجێ‌ بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ڕونیكردووەتەوە هەریەك لە ماددەكانی 115 و 116 و 121 هەموار دەكرێنەوە.

عێراق

مەترسیدارترین بەرپرسی داعشە
ئەبو ئیسحاقی كوردی دەستگیركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزەكانی حەشدی شەعبی، دەستگیركردنی مەترسیدارترین بەرپرسی سەربازی ڕێكخراوی داعش لە پارێزگەی نەینەوا ڕادەگەیەنن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بڵاوكرایەوە”لیوای 33، مەترسیدارترین بەرپرسی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی لە پارێزگەی نەینەوا دەستگیركرد”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەو بەرپرسەی داعش ناوی (ئەبو ئیسحاقی كوردی)یە، و بەرپرسی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێلەكان بوو لە بەناو ویلایەتی نەینەوا”.

حەشدی شەعبی دەڵێت”بەرپرسە سەربازییەكەی داعش لەگەڵ یاریدەدەرێكی لە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا لە نزیك بادوش دەستگیركران”.

لەم ماوەیەی دواییدا، هێزە ئەمنییەكانی عیراق، عەبدولناسر قەرداش سەركردەی دەركەوتووی ڕێكخراوی داعشیان دەستگیركرد كە بە جێگرەوەی ئەبو بەكر بەغدادی دادەنرا كە لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی ئەمریكاییەكان لە ساڵی ڕابردوو لە سوریا كوژرا.

هەر لەم ماوەیەی دواییدا،  مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، بەغدا گەورەترین كاریی تیرۆریستی پوچەڵكردەوە كە لەلایەن عەبدولناسر قەرداش گرنگترین سەركردەی ڕێكخراوی داعشەوە ئاشكراكرا و لەم ماوەیەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە دەستگیركرا.

كازمی دەستگیركردنی قەرداشی بە سەركەوتنێكی ئەمنی گەورە لەقەڵمدا و سەركردەكەی داعشى بە بانكی زانیاریی ڕێكخراوەكە وەسفكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ زیاتر لە هەموو ڕۆژێك ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام ژمارەی تووشبووان كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ دوو شەممە 429 كەس تووشبوون و 119 كەسیش چاكبوونەوە 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ دووشەممە 1ی حوزەیران 2020 پشكنین بۆ 10 هەزار و 495 ئەنجامدراوە و 429 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 102 كەسیش لە سلێمانی و 2 لەتوشبووش لە دهۆك تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە ، هەر ئەمڕۆ 119 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 10 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 6 هەزار و 868 كەس و چاكبوونەوەش 3 هەزار و 275 كەس و مردنیش 215 كەس و دەشڵێت:”هێشتا 3 هەزار و 378 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 43 توشبوون لە چاودێری چڕدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەرۆككۆماری عیراق لەگەڵ وەزیری پلاندانان كۆبوەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە وەزیری پلاندانان كردو جەختیان لە گرنگی زیادكردنی هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەك بۆ سیاسەتی دارایی و دەستەبەركردنی سەقامگیری لەم دۆخە پڕ لە ئاڵنگاریانەی ئێستا كردەوە.

نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٦/١ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا د.بەرهەم ساڵح پێشوازی لە خالد بەتال نەجم، وەزیری پلاندانانی عیراق كرد .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە كۆبونەوەیەكدا باس ڕۆڵی وەزارەتی پلاندانان كرا، لە داڕشتنی نەخشەی سیاسەتی گشتی لە پێنا و گەشەپێدانی ئابووری ، بە جۆرێك ببێتە مایەی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و دەستەبەركردنی كار و كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری.

هاوكات جەختكرایەوە لە گرنگی زیادكردنی هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەك بۆ سیاسەتی دارایی و دەستەبەركردنی سەقامگیری لەم دۆخە پڕ لە ئاڵنگاریانەی ئێستادا، بەتایبەتی لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی پەیای كۆرۆنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان