ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

چاوش ئۆغڵۆ: كەس مافی نییە دەست بەسەر سامانەكانی سوریادا بگرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت، هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە دەست بەسەر سامانە سروشتییەكانی سوریادا بگرێت

مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری ئەنتاڵیای باشووری وڵاتەكەی ڕەخنەی لە بڕیاری ئەمریكا بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكانی سوریا گرت و ڕایگەیاند، هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە دەست بەسەر سامانە سروشتییەكانی سوریادا بگرێت، وتەی ئەمریكاشی بۆ هێشتنەوەی بەشێك لە هێزەكانی لە سوریا بۆ پاراستنی ئەو كێڵگە نەوتییە بەبانگەشە زانی .

لە بەشێكی تری وتەكانیدا وەزیری دەرەوەی توركیا باسی لە لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان كرد و ڕایگەیاند، ئەو هێرشانە بۆ پووچەڵكردنەوەی پیلانگێڕییەكی نێودەوڵەتی دژی توركیا بووە.

جیهان

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ژینگەیە


خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان یەكەمین كۆنفرانسی ژینگەیی لە ستۆكهۆڵم پایتەختی سوید، بەست لە ژێر دروشمی ژینگەی ئادەمیزاد ڕۆژی 5ی حوزەیرانی وەك ڕۆژی ژینگەی جیهانی دەست نیشانكرد.

ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی ۱۹۷۲ یەكەمین كۆنفرانسی ژینگەیی لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید بەست و ڕۆژی 5ی حوزەیران كرایە ڕۆژی جیهانی ژینگە.

هەر لەو كۆنفرانسەدا بڕیاردرا بە دامەزراندنی پرۆگرامی ژینگە پارێزی نەتەوە یەكگرتووەكان UNEP و پاشان بریارنامەیەك لەلایەن ئەنجومەنەكەوە بۆ ئەو مەبەستە ڕاگەیەندرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەریتانیا هەڵوێستی خۆی ئاشكرا دەكات
ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكراوی دەستی مرۆڤە؟


خەڵك- بەشی هەواڵ
حكومەتی بەریتانیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی گریمانەی دروستكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-19) لەلایەن مرۆڤەوە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەكی دەستەبەرنەكردووە لەوەی كە ڤایرۆسەكە دروستكراوی دەستی مرۆڤ بێت.

ئەم ڕەتكردنەوەیەی حكومەتی بەریتانیا وەك وەڵامی لێدوانەكانی ريچارد ديریلۆڤ سەرۆكی هەواڵگری پێشووی بەریتانیایە كە ڕایگەیاندبوو، ئەگەر هەیە ڤایرۆسەكە بە هەڵە لە تاقیگەیەكی چینییەوە دزەی كردبێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند”وەزارەتی تەندروستی و نوسینگەی سەرۆكی پزیشكان، پێشتر باسیان لەو بابەتە كرد و دەڵێن، هیچ بەڵگەیەك نەدۆزراوەتەوە كە ئاماژە بە دروستكردنی ڤایرۆسەكە بكات لەلایەن مرۆڤەوە”.

هەروەها نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت”پێویستە لێكۆڵینەوەیەكی سەربەخۆ بكرێت بۆ دیاریكردنی وادە و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە”.

دیرلۆڤ كە لەنێوان ساڵانی 1999 و 2004 سەرۆكایەتی هەواڵگری بەریتانیای كردبوو، ئاماژەی بە توێژینەوەیەكی زانستی نوێ‌ كردبوو كە دەڵێت، ڤایرۆسەكە لەلایەن زانایانی چینەوە دیزاین كراوە.

هەروەها دیرلۆڤ باسی لەو توێژینەوەش كردبوو كە لەلایەن تیمێكی توێژینەوەی بەریتانی و نەرویجییەوە بڵاوكرایەوە كە باس لەوە دەكات، پێكهاتە سەرەكییەكان لە زنجیرەی كرۆمۆسۆمەكانی ڤایرۆسەكە، داگیراون و بەشێوەیەكی سروشتی پەرەیان نەسەندووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دەیان كەسیش گیانیانلەدەستدا
سعودیە، 1975 حاڵەتی توشبوونى نوێ بە كۆرۆنا تۆماركران


 

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 32 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆپێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی سعودیەوە بڵاوكرایەوە”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابروودا 32 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و 1975 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ تۆماركران”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە دوای تۆماركردنی 32 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە سعودیە گیانیانلەدەستداوە بۆ 611 حاڵەت بەرزبۆوە”.

سعودیە لە ئێستادا لە پێش هەموو وڵاتانی عەرەبییەوەیە لەڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵەتی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆربەی حاڵەتەكانیش لە شارەكانی مەككەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە و ڕیاز و دەمام و جدە تۆماركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان