ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆكی هەرێم لەگەڵ جێنشینی ئەبو زەبی كۆدەبێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی ڕەسمی گەیشتە ئەبو زەبی لە ئیماراتی عەرەبیی یەكگرتوو سبەینێ‌ لەگەڵ محەمەد بن زاید جێنشینی ئەبو زەبی كۆدەبێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سبەینێ‌ لەگەڵ محەمەد بن زاید، جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئیمارات و سەرۆكی ئەنجوومەنی راپەڕاندنی ئیمارەتی ئەبو زەبی كۆدەبێتەوە.

ئابوری

لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی ئاماری كاری مانگی ئایاری بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی یەكد مانگدا سەردانی 5ھەزار و 182شوێنیان بەسەر كردۆتەوە و شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ كراوە، 265 شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن، دەشڵێت،”ژمارەی سەرپێچیی شوێنەكان كەمیكردوە”.

لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە (2020/6/1) ئاماری مانگی (پێنج)ی كارو چالاكییەكانی خۆیان بڵاوكردەوە، كە لەو مانگەدا سەردانی (5) ھەزار و (182) شوێنیان كردووە و لە پابەندبوون و جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیەكانیان كۆڵیوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆی گەڕان و بەسەركردنەوەكانیان و بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستی ژینگەیی و ڤێتێرنەرییەكانەوە (395) شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ كراوە، كە بەراورد بە مانگی رابردو سەرپێچیەكان كەمی كردوه، هەروەها‌ (265) شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە، كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن.

ڕاشیگەیاندووە، 44 شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن و بەردەوام بوونیان لەسەر سەرپێچی داخراون و 9 شوێنی دیكە ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە، هەروەها لە مانگی (پێنج) دا بڕی 130 تۆن مواد و خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراوە.

بەپێی ئاماری مانگی رابردووی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ژمارەی سەرپێچیی شوێنەكان كەمیكردوە، بەڵام دەست بەسەر بڕێكی زۆر كاڵاوشمەكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گیراوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناوبراوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراوی لەو مانگەدا بریتییە لە 11 ملیۆن و 825 ھەزار دینار، كە بەپێی یاساو رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی ھەرێم دەخرێتەوە سەر داھاتی گشتی.

بە پێی رێنماییەكانی لیژنە ھاوبەشەكان ھەرشوێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێن و لە ئەگەری دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكاندا رووبەرووی داخستن یان دادگا دەكرێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شایان عەسكەری؛ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاستیەكی تەندروستی زانستی جیهانیە و دەبێت لە گەڵی بگونجێین


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاستیەكی تەندروستی زانستی جیهانیە و دەبێت لەگەڵی بگونجێین ، دەشڵێت،”ئەگەر متمانەمان بە حكومەت هەبێ یان نەمانبێ مووچە هەبێ یان نەبێ، خۆپشاندان بكەین یان نەیكەین كۆرۆنا بوونی هەیە”.

شایان عەسكەری ، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە ، تا ئێستا تووشی كۆرۆنا نەبووی بە واتای ئەوە نایەت، كە كۆرۆنا بوونی نیە، بۆیە چەند مانگی ڕابردوو ڕاهێنانێكی بەكۆمەڵ بوو بۆ هەموو هاووڵاتیان ، بۆیە ئێستا هەر هەموومان شارەزای ڕێكارەكانی خودپارێزی لە كۆرۆنا بووین.

ڕاشیگەیاندووە ، ئەم شەپۆلەی كۆرۆنا شەپۆلی دووەم بێت یا درێژكراوەی یەكەم ، ژمارەی تووشبووان و كۆچكردووان زۆر بێت یا كەم، متمانەمان بە حكومەت ھەبێ یان نەمانبێ، مووچە ھەبێ یان نەبێ كۆرۆنا بوونی هەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، چ لێرە چ لە ھەموو جیهان نەخۆشی كۆڤید-١٩ تێكەڵی سیاسەت كرابێ یا نەكرابێ كۆرۆنا بوونی هەیە لەگەڵماندایە و ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاستیەكی تەندروستی زانستی جیهانیە و دەبێ لەگەڵی بگونجێین، لەسەر ئاستی تاك وەكو بابەتێكی جیا هەڵس و كەوتی لەگەڵ بكەین.

لە كۆتایی نوسینەكەیەدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، داوای ئەوە ناكەین هەر تاكێك بەرپرسیاریەتی تووش نەبوونی ھەموو كۆمەڵگا ھەڵگرێت، بەڵكو ھەر تاكێك بەرپرسیاریەتی تووش نەبوونی تەنها خودی خۆی و منداڵ و كەسە ئازیزە بە تەمەن و نەخۆشەكان ھەڵگرێت، ئەوا ئەو پەری بەرپرسیاریەتیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چۆنیەتی دەرچوونی قوتابیان دەخاتەڕوو
وەزارەتی پەروەردە وردەكاریی تەواوكردنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ئاشكرادەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وردەكاریی تەواوكردنی پرۆسەی خوێندی ئەمساڵ ئاشكرادەكات و سێ‌ خاڵی پەیوەست بە قوتابیانیش دەخاتەڕوو.

بەپێی ڕگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە”بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی ئە‌زموونە‌كانی وە‌زارە‌ت، بە‌ نووسراوێكی فە‌رمی كە‌ ئاڕاستە‌ی ھە‌موو بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تییە‌ گشتییە‌كانی پە‌روە‌ردە‌ی دە‌كات، وردە‌كاریی ڕێنماییە‌كان كە‌ ئە‌نجوومە‌نی وە‌زارە‌ت پە‌سندی كردوون لە‌سە‌ر فە‌رمانە‌ وە‌زارییە‌كانمان دە‌ردە‌چوێنێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بۆ ئەوەی وردە‌كاریی ڕێنماییە‌كانتان لێ ئاڵۆز نە‌بێت، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی‌ بە‌شی زۆری پە‌یوە‌ندی بە‌ قوتابخانە‌كانە‌وە‌ ھە‌یە‌، ئە‌وە‌ی پە‌یوە‌ندیی ڕاستە‌وخۆی بە‌ قوتابخانە‌كانە‌وە‌ ھە‌یە‌، وردە‌كارییە‌كە‌ی ئە‌وان جێبە‌جێی دە‌كە‌ن”.

ئالان حەمە سەعید دەڵێت” ئە‌و ٣ خاڵە‌شی پە‌یوە‌ندیی ڕاستە‌وخۆی بە‌ قوتابییانە‌وە‌ ھە‌یە‌ كە‌ لە‌ گشتاندنە‌كە‌دا ھاتووە‌ و لێرە‌دا دە‌یاننووسم، بریتین لە‌: ١- نمرە‌ی بڕیار بۆ قۆناغی ٤ی بنە‌ڕە‌تی تا ١١ی ئامادە‌یی لە‌ ٥ نمرە‌وە‌ دە‌بێتە‌ ١٠ نمرە، ٢- قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی ١٢ی ئامادە‌یی كە‌ مافی بە‌شداربوونیان بۆ تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌زاری وە‌رنە‌گرتووە‌: أ- تە‌نیا لە‌و وانانە‌ تاقیكردنە‌وە‌ دە‌كە‌ن، كە‌ لە‌ وە‌رزی یە‌كە‌م تێیاندا دە‌رنە‌چوونە‌.

تاقیكردنە‌وە‌كانیشیان لە‌ مە‌نھە‌جی وە‌رزی دووە‌م دە‌بێت و تە‌نیا لە‌و بابە‌تانە‌دا دە‌بێت كە‌ پێشتر وە‌زارە‌ت ڕایگە‌یاندووە، ب- لە‌ پاش تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌رزی دووە‌میش، ھە‌ر دە‌توانن لە‌ ١٠ نمرە‌ی بڕیار سوودمە‌ندبن،٣- وانە‌ی پە‌ڕینە‌وە‌ (عبور)، وە‌ك ساڵانی ڕابردوو مامە‌ڵە‌ی لە‌گە‌ڵ دە‌كرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان