ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

مەزڵوم عەبدی: پێویستە ئەمریكا وەڵامێكی بڕواپێكراوی هەبێت لەبارەی پێشێلكارییەكانی توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاشكرایدەكات:”لەوكاتەوەی لەسەر بنەمای ڕێككەوتنی نێوان توركیا و ئەمریكا ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، 182 شەڕڤان و دەیان هاووڵاتی سڤیل شەهیدبوون، هەزار و 100 كیلۆمەتر دووجاش داگیركراوە”.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكرد، سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی سەر بەو وڵاتە، پابەندنەبوون بەو ڕێككەوتنە ئاگربەستەی لەگەڵ ئەمریكا واژۆكراوە و توركیا بەردەوامبووە لە پێشێلكردنی ئاگربەست و داگیركردنی خاكی سوریا لە دەرەوەی ناوچەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان، كە ڕێككەوتنی لەسەر كراوە.

فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە “توركیا لە ڕۆژی ئاگربەستەوە پانتاییەكی جوگرافی داگیركردووە، كە بە هەزار و 100 كیلۆمەتر دووجا دەخەمڵێندرێت، هەروەها پێشێلكارییەكان هۆكاربوون بۆ ئاوارەبوونی نزیكەی 30 هەزار هاووڵاتیی سڤیل و شەهیدبوون و برینداربوونی دەیانی تر، جگە لە شەهیدبوونی 182 شەڕڤانى هەسەدە”.

مەزڵوم عەبدی ئەوەشیخستووەتەڕوو، هێزەكانیان پابەندی ڕێككەوتنەكە بوون بۆئەوەی خەڵك لە كوژران و ئاوارەبوون بپارێزن، داواشی لە ئەمریكا كرد “وەك گەرەنتیكارێك بەرپرسیارێتییەكانی هەڵبگرێت و وەڵامێكی بڕواپێكراو و هەڵوێستێكی ڕوونی هەبێت لەبارەی ئەو هەموو پێشێلكارییانەی دەوڵەتی توركیا و گروپە چەكدارەكانی ئەنجامی دەدەن”.

جیهان

ڕوسیا: دژی هەر ئۆپراسیۆنێكی ترین بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ڕوسیا نیگەرانی و سەرسوڕمانی خۆی نیشانداوە لەبەرامبەر بەڵێنی توركیا لەدەستپێكردنەوەی ئۆپراسیۆنێكی تری سەربازیی لە ڕۆژئاوای كوردستان، هۆشداریشی دایە توركیا، كە هەنگاوێكی لەوشێوەیە زیان بە هەوڵەكانی سەقامگیركردنی ناوچەكە دەگەیەنێت و دۆخەكە ئەوەندەی تر تێكدەدات.

دوای ئەوەی دوێنێ‌ 18/11/2019 مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند: ئەگەر ناوچەكە لە یەپەگە و شەڕڤانان و هێزەكانی سوریای دیموكرات پاكنەكرێتەوە، ئەوا توركیا ئۆپراسیۆنێكی تر لە ڕۆژئاوای كوردستان دەست پێدەكاتەوە.ڕاشیگەیاندبوو: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ڕوسیا پابەندی ڕێككەوتنەكان نەبوون، هەر بەپێی ئەو ڕێككەوتنانەش بووە كە مانگی ڕابردوو توركیا هێرشەكانی بۆ سەر باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگرتووە، چاوش ئۆغلۆ داواشی لە ڕوسیا و ئەمریكا كردبوو كە ڕێوشوێنی پێویست و زیاتر لەدژی هەسەدە بگرنەبەر.

لەوبارەیەوە ژەنەڕاڵ ئیگۆر كۆناشینكۆف وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئەمڕۆ 19/11/2019 ڕایگەیاند: لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا مایەی سەرسوڕمانە، مۆسكۆ بەتەواوی پابەند بووە بە ڕێككەوتنی نێوان ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا.

ژەنەڕاڵ ئیگۆر كۆناشینكۆف وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاماژەی بەوەشكرد، وڵاتەكەی هەوڵی زۆری داوە تا ناوچەكە ئارامی و سەقامگیری باش بەخۆیەوە ببینێت.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕاشیگەیاند: بانگەشەی وەزیری دەرەوەی توركیا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی نوێی سەربازی دەبێتە مایەی تێكچوون و ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ژەنەڕاڵ ئیگۆر كۆناشینكۆف ئەوەشیخستەڕوو: لە یاداشتی تێگەیشتنی نێوان ڕوسیا و توركیادا كە سەرۆكی هەر دوو وڵات واژۆیان كردووە، نەخشەڕیگای چارەسەری سەرجەم كێشەكان كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لیبیا گورزێكی كوشندەی لە توركیا وەشاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

سوپای نیشتمانی لیبیا لەناوبردن و تەقاندنەوەی 19 زرێپۆشی سوپای توركیای لە كۆگایەكی شاری میسڕاتە ڕاگەیاند.

لیوا ئەحمەد مەساری وتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند:” فڕۆكە جەنگییەكانیان 19 زرێپۆشیان لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی توركیای لە شاری میسڕاتە تەقاندووەتەوە”.

وتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا ڕوونیشیكردەوە:”پێشتر توركیا ئەو زرێپۆشانەی لەڕێگەی كەشتییەك بەناوی كۆساڤاك لەڕێگەی بەندەری حەدیدەوە هێناوەتە میسڕاتەوە و بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری چاودێری كراون و دواتر كراونەتە ئامانج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تاران.. پاسداران كوژرانی سێ‌ ئەندامی هێزەكانی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە تاران بەهۆی پێكدادانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكانەوە سێ‌ ئەندامیان كوژراون.

لە ڕاگەیەنراوێكدا پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەكردووە، لە نێو خۆپیشاندەرانەوە چەند كەسێك تەقەیان لە هێزە ئەمنییەكان كردووە و سێ‌ ئەندامیان كوژراون.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا باس لەوەكراوە، ئەو كەسانەی تەقەیان كردووە، سەر بەو گروپانەن كە لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردووشدا كاری توندوتیژیان لە ناو ئێراندا كردووە، بەبێ‌ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان