ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕێنمایی نوێ‌ بۆ ڕێكخستن و شێوازی كاركردنی تەكسی دەرچوو


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی شەش مانگدار ِێكخستنەوەی كاروباری تاكسیەكان لە هەرێم ئەنجام دەدرێت، دەشڵێت: “گرنگی بڕیارەكە لەوەدایە كەس ناتوانێت تاكسی كەسی دیكە بەكاربهێنێت”.

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، هەر پارێزگایەك لۆگۆی تاكسی تایبەت بە خۆی دەبێت و لە پارێزگایەكی دیكە ناچێت، شۆفێرانی تاكسی دەچنە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان و فۆڕمێك وەردەگرن، كە بە فۆڕمی زانیاری ناسراوە و تێیدا سەرجەم زانیارییەكانی خۆی پڕدەكاتەوە.

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بۆ (ترافیك ئێف ئێم)ی هاتووچۆی سلێمانی باسی لەوەشكردووە، شۆفێری تاكسی پێویستە بچێتە بنكەی ئاسایشی گەڕەكەكەی و ئاسایش تێبینی خۆی لەلایەنی ئەمنییەوە لەسەر شۆفێرەكە بنووسێت، پاشان ئەو شۆفێرە دەچێتە بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان، لەوێش دوای ئەوەی سەلمێنرا ئەو شۆفێرە لەڕووی بەڵگەی تاوانەوە هیچ كێشەیەكی نییە، ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاكەی خۆی دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ دوای تەواوبوونی ڕێكارەكان، شۆفێری تاكسییەكە دەنێرنە لای ئەو كۆمپانیایەی لۆگۆی تاكسیەكان دابین دەكات، لەوێش كارتی زانیاری بۆ دروست دەكرێت، كە وێنەی شۆفێرەكە و ژمارەی مۆبایلی شۆفێرەكە و ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەش نووسراوە، بەهەمان شێوە لەكوشنی پشتەوەش هەمان زانیاری هەیە و جێگیركراوە، كە گرنگییەكەی لەوەدایە كەس ناتوانێت تاكسی كەسی دیكە بەكاربهێنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەماوەی شەش مانگدا دەبێت بڕیارەكە جێبەجێ بكرێت، دوای ئەو وادەیەش هەر شۆفێرێك ئەو كارتی زانیارییەی نەبوو هەروەها لۆگۆی وەرنەگرتبوو، لەلایەن تیمەكانی هاتووچۆوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

وەزیری گواستنەوە ئاشكراشیكرد، دوای ئەو ماوەیە سەرجەم فۆڕمەكان دەكرێنە داتابەیسێك و پێشكەشی وەزارەتی ناوخۆ دەكرێت، ئەوانیش بەراوردی پێدەكەن لەگەڵ داتابەیسی خۆیان، ئەوكاتە ئەگەر لێكچوون هەبوو، ئەوا ڕاستەوخۆ ناوەكە دەردەهێنرێت.

کوردستان

چوارتا.. بەهۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێك هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارەدێی چوارتای سەر بە پارێزگای سلێمانی گوللە تۆپێك بە هاووڵاتییەكدا تەقییەوە و دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیای خەڵك)، هاووڵاتییەكە ناوی (ع.ع. بارەیی)یە و پیاوێكی گەنجە و دەستكاری گوللە تۆپەكەی كردووە و پێیدا تەقیوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەولێر: قەدەغەی هاتووچۆ ژمارەی تووشبووانی كەمكردەوە


خەڵك- ئارام سەردار
بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، قەدەغەی ھاتووچۆ لە هەولێر لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای كەمكردەوە، ئەمەش وایكرد تا ڕادەیەك بارودۆخی تەندروستی لە پارێزگای ھەولێر جێگیر بێت، پابەندی هاووڵاتیانیش زیاتر دۆخەكە جێگیردەكات.

دلۆڤان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قەدەغەی ھاتووچۆ باشترین ڕێكار بوو بۆ كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی تووشبووان، بۆیە قەدەغەی ھاتووچۆ لە هەولێر لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای كەمكردەوە.

دەشڵێت: “داوایان لە ژووری ئۆپەڕاسیۆنەكان كردووە ئەگەر قەدەغەی تەواوی هاتووچۆش بەردەوام نەبێت بەهۆی گوزەرانی خەڵك، بەڵام لە شەواندا قەدەغەی ھاتووچۆ ھەبێت و ڕێكارەكان تووند بكرین بۆ ئەوەی بارودۆخەكە بە جێگیری بمێنێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ٦ی ئادار تاوەكو ۱۹ی ئایاری ۲۰۲۰، تەنها ۲۱۲ نەخۆش تۆماركرابوو، لەماوەی ۸۰ ڕۆژ نزیكەی ڕۆژانە ۳ كەس تووش دەبوو لەو كاتەدا بەڵام لەماوەی ئێستا هەزار و ۳٦۰ نەخۆش تووشبووە لەماوەی ٤٤ ڕۆژ لەدوای ۱۹ی ئایار، واتە ڕۆژانە نزیكەی ۳۱ كەس تووشبوون، حاڵەتەكانی مردنیش لە ۲۱۲ تووشبوو یەك حاڵەت مردن هەبوو، بەڵام ئێستا ۲۸ حاڵەتی مردن هەیە، واتە ڕێژەی مردنیش زیادی كردوە.

وتیشی، “تاوەكو ۱۹ئایار ۳۲هەزار پشكنین ئەنجامدرابوو، واتە ڕۆژانە نزیكەی ٤۰۰ پشكنین لە ۲۰۰ پشكنین یەك حاڵەت تۆمار دەكرا بەڵام ئێستا ڕۆژانە ۷۲۲ پشكنین ئەنجام دەدرێت لە ۲۰۰ پشكنین ۸ حاڵەت تۆماردەكرێت، بۆیە ئێستا بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ لەدوو ڕۆژی ڕابردوو زۆر كەم بۆتەوە، ئەنجامەكەش لەڕۆژانی داهاتوو كەمتر دەبێت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دهۆك 11 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 11 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە، 11 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 155 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 31 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان