ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“حزبەكان لەسەر مانەوەی حكومەت ڕێككەوتن”


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە سیاسییەكان لە عیراق ئاشكرای دەكەن، كە حزبە سەرەكییەكان ڕێككەوتوون لەسەر مانەوەی دەسەڵاتی حوكمڕانی ئێستا و كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكان بەهێز.

ئاژانسی (فرانس پرێس) لە زاری دوو سەرچاوەی سیاسییەوە بڵاویكردەوە، كە سەركردەی حزبە سیاسییە سەرەكییەكانی سەر گۆڕەپانی عیراق لەم ڕۆژانەی دواییدا ڕێككەوتوون لەسەر كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكانی عیراق لەڕێگەی هێزەوە و مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی بە مەرجی ئەنجامدانی چاكسازی لە دۆسیەكانی گەندەڵی و هەمواركردنەوەی دەستوور.

ڕاشیگەیاندووە، كە ئەو لایەنانە ڕێككەوتوون پاڵپشتی حكومەت بكەن بۆ كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكان بە هەر هۆكارێك بێت.

ئەو سەرچاوانە دەشڵێن: “ئاڕاستەیەكی كۆن هەیە بۆ نوێكردنەوەی پەیكەری ماڵی شیعی هاوشێوەی هاوپەیمانی نیشتمانی”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ڕێككەوتنێك هەیە لەنێوان لایەنەكان بە سائیرون و فەتح-یشەوە دوای یەكتربینینی قاسم سلێمانی و موقتەدا سەدر و محەمەد ڕەزا سیستانی (كوڕەكەی سیستانی) بۆ مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی.

بە وتەی سەرچاوەكە، “تەنها هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئەو ڕێككەوتنەی ڕەتكردۆتەوە، كە پێی وایە تاكە چارەسەر بۆ دۆخەكە لابردنی سەرۆك وەزیرانە”.

عێراق

كازمی بەردەوامە لە گۆڕانكاری لە پۆستە ئەمنییە باڵاكانی حكومەتەكەی


خەڵك – بەشی هەواڵ

لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتی دەستیپێَكردووە بۆ گۆڕانكاری لەپۆستە ئەمنی و باڵاكان، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندامێكی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی گۆڕی.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی گۆڕانكاریی لەپۆستی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و ڕاوێژكارەكان و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان كردووە.

بەپێی گۆڕانكارییەكان فالح فەیاز لەسەرۆكایەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق لابراوە و لەجێگەكەی عەبدولغەنی ئەسەدی دانراوە، هەروەها قاسم ئەعرەجی وەزیری پێشووی ناوخۆ كراوەتە ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و هەروەها جاسم لامی لەئەندامێتی ئەنجومەنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لابرا و لەبری عەبدولوەهاب سەفاڕ خراوەتە شوێنەكەی.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەوەشیسختووەتەڕوو، ئەو گۆڕانكارییانە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و بەپشت بەستن بەڕەزامەندی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“داهاتی دەروازە سنوورییەكانی عیراق زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە”


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات:” داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار”.

مازن عەبدولمونعیم فەیلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند:”بەپێی ئامارەكان داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار، بەڵام تەنھا ملیارێك دۆلار دەچێتەوە گەنجینەی دەوڵەت”.

مازن فەیلی داوا لە حكومەتی ناوەند دەكات، ھەرچی زووە چاكسازی لە گومرگ و دەروازە سنوورییەكان دەستپێبكات.

ئەو نوێنەرەی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەشكردووە:”پێویستە چارەسەرێك بدۆزرێتەوە و سامانی بەھەدەر دراو بگەڕێنرێتەوە بۆ حكومەت و لە بەرامبەر لە كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی تەرخان بكرێت”.

مازن عەبدولمونعیم فەیلی داواش دەكات:”بۆ شەفاكردنی داھات لەو دەروازە سنووریانە، سیستمی كاركردن بكرێنە ئەلكترۆنی و ئیدارەیەكی تۆكمە بۆ بەڕێوەبەردنیان دابمەزرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا مووشەكی پاتريۆتی لە ناوچەی سەوزی بەغدا تاقیكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ شەممە بۆ یەكەمجار هێزی ئاسمانی ئەمریكی بە هاوبەشی كۆمپانیای پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدا و لە نزیك باڵیۆزخانەكە سیستمی مووشەكی پاتریۆت تاقیكرایەوە.

میدیاكانی عیراق لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ لە ئاسمانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەنگی تەقینەوە و ئاڕاستەكردنی موشەكیان بۆ ئاسمان هەستپێكردووە و دواتر دەركەوت، كە ئەمریكییەكان تاقیكردنەوەیان لەسەر سیستمی بەرگری موشەكی پاتیرۆت كردووە بۆ بەپەرچدانەوەی هەر هێرشێك، كە لە داهاتوودا بكرێتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا.

بە وتەی سەرچاوەكە، “دەنگی تەقەیەكی زۆر و تەقینەوەی بۆمب بیستراوە و لە ئاسمانیشەوە فڕۆكەی ئەمریكی مووشەكیان ئاڕاستەی باڵیۆزخانەكە كردووە بۆ ئەوەی بزانن تا چەند زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدرێت و سیستمە مووشەكییەكە چالاك دەبێت”.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەر لە دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكە دانیشتوانی ناوچەی سەوز ئاگاداركراونەتەوە و كارەكەش بە هەماهەنگی باڵیۆزخانەی ئەمریكا و ئەو كۆمپانیا ئەمنییە كراوە، كە ئەركی پاراستنی باڵیۆزخانە و ناوچە هەستیارەكانی لە ئەستۆدایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان