ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند نهێنیەک لە ژێر دەریاوە بۆمان هێناون، کە زۆر ئەستەمە بیستبێتت

خێزان

دەریاکان ٧٠٪ی گۆی زەوی پێکدەهێنن، بەڵام تەنها ٥٪ی ئەو ڕێژەیە مرۆڤ دەستی پێگەیشتوە و زانیاری تەواوەتی لەسەری هەیە، بەشێکی دیکە لە زانیاریەکان تەواو شاراوەن، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە: 

 

– شاری هێرقل

-شارێکی تەواوە کە ژێر دەریا کەوتووە و لە ساڵی ١٩٩٢ دۆزراوەتەوە  و نزیکەی ٦،٥ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی میسرەوە دوورە.

 

– هەڕەمەکانی Yonaguni

-لە ساڵی ١٩٨٧ لە نزیک کەنارەکانی دورگەی Yonaguni لە ژاپۆن دۆزرایەوە، کە هەڕەمی گەورەن و ژێر ئاو کەوتوون.

 

-ڕووباری ناو دەریا

-لە نێو دەریای ڕەشدا ڕوبارێک هەیە ک ەپانیەکەی ١ کیلۆمەتر و قوڵیەکەی ٣٥ مەتر دەبێت.

 

– بونەوەری ئاسمانی

-لە ژێر دەریادا وێنەی هەندێک بونەوەری ئاوی گیراوە کە لە شێوەی بونەوەری ئاسمانین، یەکەم وێنەی ئەم بونەوەرە لە ساڵی ١٩٨٨ گیراوە.

 

-کەشتی تایتانک

– پاشماوەی کەشتی بەناوبانگی تایتانک تا ئێستا لە ژێر دەریادا ماوە کە بووە بە دوو کەرتەوە.

ژیاندۆستی

١٥ پرد کە کەسی خۆیی دەوێت بەسەریدا بڕوات و سام نەیگرێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک پردە لە جیهاندا کە ١٥   کەسی خۆیی دەوێت بەسەریدا بڕوات و سام  و ترس نەیگرێت:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

بەشێک لە بەناوبانگترین ئەو خواردنانەی ڕۆژانە دەیانخۆین لەو کاتەدا کە هێشتا لە کێڵگەکاندان

خێزان

ئەمەی خوارەوە وێنەی بەشێکە لەو خواردن و خواردنەوانەی کە ڕۆژانە دەیانخۆین، بەڵام لەم وێنانەدا خواردەمەنیەکان هێشتا لە کێڵگەکانیاندان و لێنەکراونەتەوە:

 

خورما

 

 

زەردەچەوە

 

چا

 

برنج

 

زەنجەفیل

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

ئایا جاکی ڕاستەقینە لە فیلمی تایتانکدا بوونی هەبووە؟ ڕاستییە مێژوویەکە بخوێنەرەوە

خێزان
ڕووداوی کەشتی تایتانک یەکێک بوو لە بەناوبانگترین ئەو ڕووداوانەی کە لە سالی ١٩١٢ لە جیهاندا ڕوویدا، ڕووداوەکە دواتر لە ساڵی ١٩٩٧ کرایە فیلمێکی بەناوبانگ بەنای تایتانک.

یەکێک لەو پرسیارانەی کە زۆرجار دەکرێت ئەوەیە ئایا کەسایەتی جاک لەسەر کەشتی تایتانک راستەقینە بووە یاخود نا، کە ئەوەش بەلای زۆرێکەوە جێگای پرسیارە، بەڵام لە نێو یەکێک لە ڕزگاربوانی ڕووداوەکەدا کەسێک هەیە بە ناوی جاک کە زۆرترین گومانی لێدەکرێت جاکی راستەقینە بێت.

ئەو کەسە ناوی Jack Thayer بووە و لەسەر کەشتیەکەش چیرۆکێکی خۆشەویستی هەبووە، بەڵام ئەو لە چینەکانی خوارەوە نەبووە و لە چینی یەکەمەکان بووە، جگە لەوەی بە زیندووی لە ڕووداوەکە ڕزگاری دەبێت.

جاک پاش ڕزگاربونی لە رووداوەکە لە کتێبێکدا بەناوی  The Sinking of the S.S. Titanic چیرۆکی خۆی لە سەرکەشتیەکە گێڕایەوە، کە ئەو کتێبە دواتر بووە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ فیلمەکەش، هەر بۆیە زۆرترین گومانەکان بۆ ئەوە دەچن کە Jack Thayer کەسایەتی ڕاستەقینەی Jack Dawson بێت لە فیلمی تایتانک.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە  کۆمپانیای White Star Line لە ساڵی ١٩٠٧ سێ کەشتی گەورەی دروستکرد بەناوەکانی Olympic, Titanic,  Britannic، چارەنوسی هەرسێ کەشتیەکە یەک شت بوو، لە ٣ روداوی هاوشێوەدا لە نێو دەریادا تێکشکان.

گەشتیاران سواری کەشتی تایتانک دەبن، ١٩١٢

 

پاشماوەی کەشتی تایتانک لەژێر دەریادا

 

تێکشکان و نوقمبونی کەشتی تایتانک بە ٢ کاتژمێر و ٤٠ دەقە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان