ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

بەم گیراوەیە لە ماوەی ٥ ڕۆژدا لێوت ئاڵ بکە


خێزان

لە کوردەواریدا کاتێک لێوێکی جوان دەبینیت بە ئاڵ و جوان ناودەبرێت، بەڵام چۆن وادەکەیت هەمووان هەمان دەستەواژە بۆ لێوی تۆش بەکار بهێنن؟ ئەم گیراوەیەی خوارەوە بۆ ئەو مەبەستە کاریگەرە:

 

پێکهاتەکان

– قاشێک چەوەنەر

– کەوچکەچایەک هەنگوین

– کەوچکەچایەک شیر

 

چەوەنەرەکە بهاڕە و دواتر لەگەڵ شیر و هەنگوینەکە تێکەڵی بکە، بۆ ماوەی چوند کاتژمێرێک با بەلێوتەوە بێت، دواتر بیشۆرەوە، بۆ گەشانەوە و نەرمکردن و جوانکردنی لێوەکانت کاریگەرە.

ریکلام

ماڵداری

جلوبەرگەکەت بە سوراو پیس بووە؟ چارەسەری تۆ لای ئێمەیە!


خێزان

به‌شێك له‌ خانمان له‌ كاتی سوراوكردندا به‌بێ مه‌به‌ست جلوبه‌رگ یاخود نوێنه‌كانیان به‌هۆی سوراوه‌كه‌وه‌ پیسده‌كه‌ن و ده‌بێته‌ په‌ڵه‌یه‌ك پێوه‌ی، به‌ڵام ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند ڕێگایه‌كه‌ بۆ لێكردنه‌وه‌ی سوراوه‌كه‌ به‌ ئاسانی:

 

-سپرای قژ

-كه‌مێك سپرای قژی ئاسایی بده‌ له‌ په‌ڵه‌كه‌و دواتر 10 خوله‌ك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌، پاشان به‌ ئاسایی بیشۆره‌وه‌ و ده‌بینیت لێبۆته‌وه‌.

-كلۆر

-گه‌ر جلوبه‌رگ یاخود ئه‌و شتانه‌ی پیسبووه‌ سپیه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانیت كلۆر به‌كاربهێنیت.

 

-كحول

-كه‌مێك كحولی سروشتی بده‌ له‌ په‌ڵه‌كه‌و پاشان به‌ په‌ڕۆ بیسڕه‌، دواتر ده‌توانیت بیشۆیته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٥ ڕاهێنانی وەرزشی پشت، وەک ئەوە وایە بەجوانی بتشێلن


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕاهێنانی بەسوودە بۆ پشت کە دەتوانیت بۆخۆت لەماڵەوە ئەنجامی بدەیت و هەمان کاریگەری شێلانی هەیە:

 

– لەسەر کورسیەک دابنیشە و قۆڵەکانت بکەرە پشتەملت و دواتر سەرت بۆپێشوە ڕابکێشە تا دەتوانیت، دواتر بیگەڕێنەرەوە و ٥ جار دوبارەی کەرەوە.

– ئەمجارە بەبێ دەستت تەنها ملت ببەرە خوارەوە و هەست بە کشانی شانەکانت بکە، ٨ جار دوبارەی بکەرەوە.

– لەسەر کورسیەکە کەمەرت بە پەستانی شانت بۆ ئەملاو لا بجوڵێنە و لە هەر خولخواردنێکدا ٣٠ چرکە بوەستە، ٣ جار بۆ هەر لایەک.

– ئەمجارە هەر بە دانیشتنانەوە لەسەر کورسیەکە قۆڵی چەپت بۆ لای ڕاستت بەرە و دواتر بە پێچەوانەوە، ١٠ جار بۆ هەر لایەک.

– قاچێکت بخە سەر قاچەکەی دیکە و شانت بە رێکی بهێنە بۆ پێشەوە، ٣٠ چرکە بەوجۆرە بوەستە و ٢ بۆ ٣ جار دوبارەی بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند هەڵەیەکی باو لە ڕێکخستنی چێشتخانەدا کە هەموو شتێکت لێتێک دەدات


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکی باوە لە ڕێکخستنی چێشتخانەدا کە هەموو شتێکت لێتێک دەدات:

 

– پێویستە فڕن و مایکرۆیف لە ئاستی کەمەر و دەستتدا دابنێیت، نەک زۆر لەخوارەوە یاخود زۆر بەرز

– کاتێک کەوانتەر هەڵدەواسیت دڵنیابە لەوەی کە باش بەسرابێت و قوراسیی کەوانتەرەکە و کەلوپەلەکانی ناوی هەڵبگرێت

-لەکاتی کڕینی سنگی مەخسەلدا دڵنیابە لەوەی قەبارەی گونجاو بکڕیت و زۆر بچوک نەبێت

– سوود لە سوچی کەوانتەر وەربگرە و بۆ شتی بێکەڵک بەکاری مەهێنە

– پێویستە چێشتخانەکەشت بەهەمان شێوەی ژورەکانی دیکە ڕوناک بێت.

-ژێر کەوانترە داببپۆشە، چونکە وانەبێت کاتێکی زۆرت بە پاککردنەوەی بێسوود لێدەڕوات

– کەرەستە کارەباییەکان نزیک لەیەک دامەنێ، چونکە زوو تێکدەچن.

نابێت بەردەمی مەخسەل فەرشی لێدابنێیت چونکە تەڕدەبێت، هاوکات نابێت چێستخانە فەڕشی تێدا نەبێت چونکە قاچت سەرمای دەبێت و کارت بۆناکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان