ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سبەینێ‌ لە بەردەم دادگای سلێمانی خۆپیشاندان دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی ڕایدەگەیەنێت، سەبارەت بە دۆخی دەستەڵاتی دادوەری و سزادانی دادوەران و ئەندامانی داواكاری گشتی گردبونەوەیەكی ناڕەزایی ساز دەكرێت، داواش دەكەن بۆ پشتیوانی لەسەربەخۆی دەستەڵاتی دادوەری لەگەڵمان بەشداربن.

فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە بانگێشتنامەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، فیدراسیۆنەكەنمان سبەی یەك شەممە ١٠-١١-٢٠١٩ كاتژمێر ١٢ لەبەردەم دادگای سلێمانی، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی ساز دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، دۆخی دەستەڵاتی دادوەری و سزادانی دادوەران و ئەندامانی داواكاری گشتی ئامانجی گردبوونەوەكەیە، بۆیە داواكارین لە هەمووان بۆ پشتیوانی لەسەربەخۆیی دەستەڵاتی دادوەری لەگەڵمان بەشداربن.

ماوەی چەند ڕۆژێكە لە گەرمیان گردبوونەوە و بایكۆتی دادوەران و بەشێكی داواكاری گشتی دەستی پێكردووە و بەوهۆیەوە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە ژمارەیەكیان سزادراون، كە یەكێن لەوان حاكم ڕزگار حەمەئەمین-ە.

کوردستان

وەزارەتی پەروەردە؛چەند بڕیارێكی لە بەرژەوەندی خوێندكاران دەكرد


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نمرە‌ی بڕیار بۆ قۆناغی ٤ی بنە‌ڕە‌تی تا ١١ی ئامادە‌یی لە‌ ٥ نمرە‌وە‌ دە‌بێتە‌ ١٠ نمرە‌ دەشڵێت،”قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی ١٢ی ئامادە‌یی كە‌ مافی بە‌شداربوونیان بۆ تاقیكردنە‌وە‌ی ئەزموونەكان وە‌رنە‌گرتووە‌، تە‌نیا لە‌و وانانە‌ تاقیكردنە‌وە‌ دە‌كە‌ن، كە‌ لە‌ وە‌رزی یە‌كە‌م تێیاندا دە‌رنە‌چوون”.

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی ئە‌زموونە‌كانی وە‌زارە‌ت، بە‌ نووسراوێكی فە‌رمی‌ ئاڕاستە‌ی هە‌موو بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تییە‌ گشتییە‌كانی پە‌روە‌ردە‌ی كردووە، ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كردووە ڕاگەیاندووە، لە‌ پاش تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌رزی دووە‌میش، خوێندكاران دە‌توانن لە‌ ١٠ نمرە‌ی بڕیار سوودمە‌ندبن، هەروەها وانە‌ی پە‌ڕینە‌وە‌ش (عبور)، وە‌ك ساڵانی ڕابردوو مامە‌ڵە‌ی لە‌گە‌ڵ دە‌كرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكرێت


خەڵك-ئارام سەردار
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بەوەكالەت لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران كە بڕیار بوو دەست بەوەرگرتنی بكرێت ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی داهاتوو دەست دەكرێت بەوەرگرتنی گەنم لەجوتیاران.

هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بەوەكالەت بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەنرا ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند بەهۆی وەرزی دروێنەیە، بۆیە دروێنەی هیچ ناوچەیەك ڕاناوەستێت، سەرجەم جووتیاران لەهەموو كات و ساتێك دەتوانن دروێنەی گەنمەكانیان بكەن بەبێ ئەوەی هیچ بەربەستێك هەبێت لەبەردەمیان.

سەبارەت بەكاریگەری قەدەغەی هاتووچۆ لەسەر وەرگرتنی گەنم لەجوتیاران ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەوەستێتە سەر تەنسیقی نێوان سایلۆی هەولێر و حكومەتی بەغداد، تاوەكو بەغداد ئیجرئاتی یاسایی لەگەڵ سایلۆی هەولێر جێبەجێ نەكات ناتوانین لەئان وساتێكی دیاری كراو پڕۆسەكە وەربگرین، بەڵام بەدڵنیایی لەچەند ڕۆژی داهاتوو دەست دەكەین بەپڕۆسەی وەرگرتنی گەنم چونكە كێشە وئیجرائاتەكان بەرەو چارەسەری دەچن.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ پارێزگای هەولێر ڕەزامەندی دراوە كەوا بڕی ۱۱۰ هەزار تۆن گەنم لەجوتیارانی هەولێر وەربگیرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی ئاماری كاری مانگی ئایاری بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی یەكد مانگدا سەردانی 5ھەزار و 182شوێنیان بەسەر كردۆتەوە و شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ كراوە، 265 شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن، دەشڵێت،”ژمارەی سەرپێچیی شوێنەكان كەمیكردوە”.

لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە (2020/6/1) ئاماری مانگی (پێنج)ی كارو چالاكییەكانی خۆیان بڵاوكردەوە، كە لەو مانگەدا سەردانی (5) ھەزار و (182) شوێنیان كردووە و لە پابەندبوون و جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیەكانیان كۆڵیوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆی گەڕان و بەسەركردنەوەكانیان و بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستی ژینگەیی و ڤێتێرنەرییەكانەوە (395) شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ كراوە، كە بەراورد بە مانگی رابردو سەرپێچیەكان كەمی كردوه، هەروەها‌ (265) شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە، كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن.

ڕاشیگەیاندووە، 44 شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن و بەردەوام بوونیان لەسەر سەرپێچی داخراون و 9 شوێنی دیكە ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە، هەروەها لە مانگی (پێنج) دا بڕی 130 تۆن مواد و خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراوە.

بەپێی ئاماری مانگی رابردووی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ژمارەی سەرپێچیی شوێنەكان كەمیكردوە، بەڵام دەست بەسەر بڕێكی زۆر كاڵاوشمەكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گیراوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناوبراوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراوی لەو مانگەدا بریتییە لە 11 ملیۆن و 825 ھەزار دینار، كە بەپێی یاساو رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی ھەرێم دەخرێتەوە سەر داھاتی گشتی.

بە پێی رێنماییەكانی لیژنە ھاوبەشەكان ھەرشوێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێن و لە ئەگەری دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكاندا رووبەرووی داخستن یان دادگا دەكرێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان