ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەلا بەختیار: حزبەكان بە عەقڵیەتێكی كلاسیكی لەناو گۆڕانكارییەكاندا تێكوپێك دەشكێن


سلێمانی ـ نزار جەزا
مەلا بەختیار لەكۆڕێكیدا ڕایگەیاند، هەر حزب و دەسەڵاتێك بەرپەرچی ئەم گۆڕانكاریانەی ئەم سەردەمە بداتەوە، ئەوا تێكوپێك دەشكێت.

مەلا بەختار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەچوارچێوەی ناونیشانی “كاریگەری جیهانگیری و سۆسیال میدیا لەسەر ڕاپەڕینەكان” كۆڕێكی پێشكەشكرد.

ناوبراو لەو كۆڕەدا ئاماژەی بەئەوەدا، وەك ستراتیج شۆڕشی چەكداری كۆتایی هاتووە و سی ساڵە یەك شۆڕشی چەكداری سەركەوتنی ستراتیجی بەدینەهێناوە.

باسی لەئەوەشكرد، بە ئۆج ئالانم وت، كە خەباتی چەكداری كۆتایی هاتووە و بەم جۆرە لەباكووری كوردستان سەركەوتوو نابن، بەڵكو ئەو خەباتەی دەیكەن بیخەنە خزمەتی خەباتی مەدەنی و هەڵبژاردن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا لەچەندان وڵاتدا خەبات هەیە و هیچیشی چەكداری نییە، بەڵكو هەمووی مەدەنییە، كە توانیویشیانە حكومەت بگۆڕن، ئەمەش سی ساڵ پێش ئێستا لە كتێبێكمدا باسم كردووە، كەواتە سەردەمی خەباتی چەكداری بەسەرچووە.

مەلا بەختیار وتی، “جیهانگیری و سۆسیال میدیا دوو دیوی یەك ئاڕاستەن و مەحاڵە لەیەكتری جیابكرێنەوە”.

ڕاشیگەیاند، دەبێت حزبەكان و حكومەت بەرنامە دابنێن بۆ گۆڕانكاریەكان و لەگەڵ سەردەمەكەدا بگونجێن، ئەگەر نا لەڕێگەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكان یان لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە حزب و حكومەتەكان دەگۆڕدرێن و لادەبرێن، گومانتان نەبێت لەوەی هەر حزب و دەسەڵاتێك بەرپەرچی ئەم گۆڕانكاریانە بداتەوە، ئەوا تێكوپێك دەشكێت.

وتیشی، “ئێستا هەلومەرجی جیهانی بەجۆرێكە، كە جارێكی دیكە مێژووی كورد بە ئەنفال و كیمیاباران دووبارە نابێتەوە، بەڵكو ڕای گشتی جیهانی پڕە لە سۆز بەرامبەرمان، بەڵام ئێمەش ناتوانین بە عەقڵیەتی كلاسیكی، لەناو ئەم هەموو گۆڕانكاریەدا خۆمان بگونجێین، ئەگەر سەركردایەتی سیاسی كورد لەگەڵ ئەم گۆڕانكاریانەدا خۆیان نەگوجێنن، ئەوا هەلی زۆرمان لەدەست دەچێت”.

دەشڵێت: “حزبە كوردستانیەكان دەبێت خۆیان بۆ گۆڕانكاریەكان ئامادە بكەن، دەبێت ببن بە بەشێك لە گۆڕانكاریەكانی سەردەمەكە، ئەگەر نەبن بە بەشێك لەو گۆڕانكاریانە شكست دێنن و هەلی زۆرمان لەدەست دەچێت”.

کوردستان

105 كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و دوانیش گیانیان لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێمى كوردستان ئاماژە بە بەرەنجامی 24 كاتژمێری ڕابردوو دەكات و دەڵێت 105 كەسی تووشی كۆرۆنا بوون و 2 كەسیش گیانیانلەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە” دەرەنجامی 24 كاتژمێری ڕابردوو: (2) گیان لەدەستدان، و ( 105) تووشبووی نوێ تۆماركرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (12) پۆزەتیڤ كە پیاو و (٤) ئافرەت و كچێكی گەنج و (2)منداڵ، ھەموویان بەركەوتووی تووشبووی پێشوون.

دانیشتووی گەڕەكەكانی كوێستان، ھەولێری نوێ، بەهار، فەرمانبەران، باداوەی شاری هەولێر، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان.
پارێزگای سلێمانی (٨٤) پۆزەتیڤ و (٢) گیان لەدەستدان: شاری سلێمانی (77) پۆزەتیڤ: 40) پیاو و (25) ئافرەت و (3) كچی گەنج و (3) كوڕی گەنچ و (6) منداڵ، بیست و یەك تووشبوو بەركەتووی تووشبووانی پێشوون و پەنجا و شەش تووشبووەكەی دیكە نیشانەیان هەیە، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچاماڵ، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین، یەك تووشبوو دانیشتووی كۆمەڵگەی باریكە سەر بە ناحیەی عەربەت، شەست و شەش تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

ئیدارەی گەرمیان (7) پۆزەتیڤ : 3 ئافرەت و (3) پیاو و كچێكی گەنج ، ھەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی بنگرد لە قەزای كەلار، سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی شەھیدان قەزای كەلار، دوو تووشبوو دانیشتووی كوڵەجۆ قەزای كفری.

پارێزگای دهۆك (6) پۆزەتیڤ: (2 ) ئافرەت و (4) منداڵ ، یەك تووشبوو بەشداربووی داوەتەكەی نان خواردن بووە، تووشبووەكانی دیكە بەركەوتووی بەشداربوونی داوەتێكی نان خواردن بوونە، ھەموویان دانیشتووی شاری دھۆكن.

پارێزگای ‌هەڵەبجە (3) پۆزەتیڤ: پیاوێك و ئافرەتێك و منداڵێك ، پیاوەكە نیشانەی هەیە و ئافرەت و منداڵەكە بەركەوتووی هەمان تووشبووە،هەموویان دانیشتووی ناحیەی خۆرماڵن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان دەڵێت:”كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان 1015) تووشبوو، لەنێویاندا (18) مردن هەیە و (44) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا (555) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێیوایە پێشلكاریی كراوە
وەزارەتی ئەوقافی هەرێم باسی نوێژی هەینی ئەمڕۆ دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بە پابەندنەبوونی نوێژخوێنان دەكات بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپاراستن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كاتی مەراسیمی نوێژی هەینی لە ژمارەیەكی زۆر لە مزگەوتەكانی هەرێم.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”لە بەشێكی زۆری مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان فەریزەی نوێژی هەینی ئەنجامدرا، بەبێ‌ ئەوەی هاووڵاتیان پابەندی ڕێكارەكانی خۆپاراستن ببن و ڕێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ‌ بكەن”.

وەزارەتی ئەوقاف ژمارەیەك وێنەی هاوپێشی ڕاگەیەندراوەكەی كردبوو كە نوێژخوێنان لە كاتی ئەنجامدانی نوێژی هەینیدا دەردەخات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(هەسەدە) ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی هاوبەش لەگەڵ هێزە عیراقییەكان ئەنجام دەدات


خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە عیراقییەكان، هەڵمەتی ڕاوەدونانی پاشماوەكانی ڕێكخراوی داعش لەسەر سنورەكانی نێوان سوریا و عیراق ئەنجام دەدات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە بڵاوكرایەوە”لە دوای زیادبوونی پەلامارەكانی داعش لەم ماوەیەی دواییدا كە مەترسییەكی راستەقینەیان بۆسەر سەلامەتی و ئاسایش و سەقامگیریی خەڵك دروستكرد، لە دوای پرۆسەی پشكین و كۆكردنەوەی زانیارییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سوپای عیراق، هەڵمەتی (بەرپەرچدانەوەی تیرۆر) بۆ ڕاوەدونانی پاشماوەی چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە بادیەی خۆرهەڵات و لە نزیك ڕوباری خابور و سنورەكانی عیراق، دەستیپێكرد”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەو هەڵمەتە حەشارگەكانی داعش و مۆڵگەكانی ڕێكخراوەكەیان كردە ئامانج كە سەرچاوەی نیگەرانی بوون بۆ خەڵك و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكەیان دەشێواند و هەڕەشە بوون بۆ گەڕانەوەی داعش”.

(هەسەدە) دەڵێت” هەڵمەتی (بەرپەرچدانەوەی تیرۆر) كە هێزەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی و هێزە عیراقییەكان دەسیپێكرد، بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچێت و تائێستا ئەنجامی باشی هەبووە، و بەردەوامیش دەبێت تا تەواوی ئەو ئەركانەی كەوتۆتە ئەتۆی ئەنجامیان دەدات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان