ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

١٥ بیرۆکەی جیاواز و ئاسان بۆ ڕێکخستنی ناو کەنتۆرەکەت کە زۆر ناوازەیە!

خێزان

ڕێكخستنی كه‌نتۆر هه‌میشه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ ئه‌سته‌مه‌كان به‌لای خانمانه‌وه‌ به‌هۆی زۆری كه‌ره‌سته‌كانیان، به‌ڵام ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی ئاسانه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ت بۆ ئاسان ده‌كات:

 

-سیكۆتین بده‌ له‌ عه‌لاگه‌ی جڵهه‌ڵواسین و چاوه‌ڕێبكه‌ تا وشك ده‌بێته‌وه‌، به‌ وه‌ كێشه‌ی خزانی جلوبه‌رگت له‌ كۆڵ ده‌بێته‌وه‌.

-بیرۆكه‌یه‌كی گونجاو بۆ كه‌ره‌سته‌ جوانكاریه‌كانت

-به‌م جۆره‌ ملپێچ و سه‌رپۆش هه‌ڵبواسه‌

-ده‌توانیت ئه‌ڵقه‌ی په‌رده‌س به‌كار بهێنیت.

-كارتۆن بۆ رێكخستنی پێڵاوه‌كانت به‌كار بهێنه‌!

-به‌م شێوازه‌ جلوبه‌رگه‌كه‌ت قه‌د بكه‌ و ئاسان بیدۆزه‌ره‌وه‌.

-مۆم بكه‌ره‌ ناو پێڵاوه‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ڕێكی بوه‌ستێت.

-ده‌توانیت خۆت ئه‌م كارتۆنانه‌ بۆ جلی ژێره‌وه‌ت دروست بكه‌یت.

ژیاندۆستی

١٥ پرد کە کەسی خۆیی دەوێت بەسەریدا بڕوات و سام نەیگرێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک پردە لە جیهاندا کە ١٥   کەسی خۆیی دەوێت بەسەریدا بڕوات و سام  و ترس نەیگرێت:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

بەشێک لە بەناوبانگترین ئەو خواردنانەی ڕۆژانە دەیانخۆین لەو کاتەدا کە هێشتا لە کێڵگەکاندان

خێزان

ئەمەی خوارەوە وێنەی بەشێکە لەو خواردن و خواردنەوانەی کە ڕۆژانە دەیانخۆین، بەڵام لەم وێنانەدا خواردەمەنیەکان هێشتا لە کێڵگەکانیاندان و لێنەکراونەتەوە:

 

خورما

 

 

زەردەچەوە

 

چا

 

برنج

 

زەنجەفیل

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

ئایا جاکی ڕاستەقینە لە فیلمی تایتانکدا بوونی هەبووە؟ ڕاستییە مێژوویەکە بخوێنەرەوە

خێزان
ڕووداوی کەشتی تایتانک یەکێک بوو لە بەناوبانگترین ئەو ڕووداوانەی کە لە سالی ١٩١٢ لە جیهاندا ڕوویدا، ڕووداوەکە دواتر لە ساڵی ١٩٩٧ کرایە فیلمێکی بەناوبانگ بەنای تایتانک.

یەکێک لەو پرسیارانەی کە زۆرجار دەکرێت ئەوەیە ئایا کەسایەتی جاک لەسەر کەشتی تایتانک راستەقینە بووە یاخود نا، کە ئەوەش بەلای زۆرێکەوە جێگای پرسیارە، بەڵام لە نێو یەکێک لە ڕزگاربوانی ڕووداوەکەدا کەسێک هەیە بە ناوی جاک کە زۆرترین گومانی لێدەکرێت جاکی راستەقینە بێت.

ئەو کەسە ناوی Jack Thayer بووە و لەسەر کەشتیەکەش چیرۆکێکی خۆشەویستی هەبووە، بەڵام ئەو لە چینەکانی خوارەوە نەبووە و لە چینی یەکەمەکان بووە، جگە لەوەی بە زیندووی لە ڕووداوەکە ڕزگاری دەبێت.

جاک پاش ڕزگاربونی لە رووداوەکە لە کتێبێکدا بەناوی  The Sinking of the S.S. Titanic چیرۆکی خۆی لە سەرکەشتیەکە گێڕایەوە، کە ئەو کتێبە دواتر بووە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ فیلمەکەش، هەر بۆیە زۆرترین گومانەکان بۆ ئەوە دەچن کە Jack Thayer کەسایەتی ڕاستەقینەی Jack Dawson بێت لە فیلمی تایتانک.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە  کۆمپانیای White Star Line لە ساڵی ١٩٠٧ سێ کەشتی گەورەی دروستکرد بەناوەکانی Olympic, Titanic,  Britannic، چارەنوسی هەرسێ کەشتیەکە یەک شت بوو، لە ٣ روداوی هاوشێوەدا لە نێو دەریادا تێکشکان.

گەشتیاران سواری کەشتی تایتانک دەبن، ١٩١٢

 

پاشماوەی کەشتی تایتانک لەژێر دەریادا

 

تێکشکان و نوقمبونی کەشتی تایتانک بە ٢ کاتژمێر و ٤٠ دەقە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان