ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

سەرۆکی بارسا دڵنیایی دەداتە ڤاڵڤێردی و لە سەردەمی دوای مێسی دەترسێت !

خەڵک سپۆرت

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی دانی پێدا دەنێت، کە ترسیان لە سەردەمی دوای وازهێنانی لیۆ مێسی ئەفسانە هەیە و لەهەمان کاتیشدا دڵنیایی دەداتە ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر.

لەچاوپێکەوتنێکدا بارتومیۆ بە ئاژانسی “ئەسۆشیەیتد پرێس”ی ڕاگەیاندووە :” ئێمە خۆمان بۆ سەردەمی دوای مێسی ئامادە دەکەین، هیچ گومانێکیشم نییە ئەفسانەکەمان تا کۆتا ساتی بۆندەکەی لەگەڵماندا بەردەوام دەبێت”.

سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە لەوەڵامەکانیدا ترسی خۆی لە سەردەمی دوای ئەفسانە ٣٢ ساڵەکە نیشان دەدات و ڕایدەگەیەنێت، کە نازانن لەدوای مێسی پێکهاتەکەیان بە چ شێوەیەک ڕووبەڕوی ئاستەنگیەکان دەبێتەوە.

بارتومیۆ لە وەڵامەکانیدا جەخت دەکاتەوە، لەکۆتا کۆبونەوەدا دڵنیاییان بە ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر داوە کە تا کۆتایی وەرز لە پۆستەکەی بەبێ کێشە بەردەوام دەبێت و هیچ ترسێک لەسەر دوورخستنەوەی نییە، بەڵکو بەردەوامی بە بۆندەکەی دەدرێت تا کۆتایی وەرز.

بارتومیۆ ئاماژە بە بەندێک دەکات لە بۆندی ڤاڵڤێردی تیایدا ڕاهێنەرەکە دەتوانێت بەڕێکەوتن ساڵێکی تر بۆندەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام بە دووری دەزانێت لە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستی نێوانیان ئەو بەندە کارابکرێت.

ئەم لێدوانانەی بارتومنیتۆ هاوکاتن لەگەڵ لێدوانەکانی ڤاڵڤێردی، کە تیایدا جەختی لە بەردەوامبوون کردبووەوە لەڕیزەکانی یانەی بەرشلۆنە تا کۆتایی وەرز.

جیهانی

گواردیۆلا پەیوەندی ژێر بەژێری لەگەڵ ئەڵمانیەکاندا ماوە و ئەگەری گەڕانەوەی هەیە !

خەڵک سپۆرت

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن نەبچڕاندووە و ئەگەر هەیە لە هاوینی ٢٠٢٠ دووبارە بگەڕێتەوە بۆ خولی ئەڵمانیا.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی لەچەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی یانە باڤارییەکەوە بڵاویکردۆتەوە، گواردیۆلا تا ئەم ساتەش پەیوەندی لەگەڵ کاربەدەستانی یانەی بایرن میونشندا بەهێزە بەتایبەت ئولی هۆنێس و کارڵ هاینز ڕۆمەنیگەی سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکار، پەیوەندیەکانیش لە ئاستێکدان کە ئەگەری دووبارە گەڕانەوەی ڕووە و خولی ئەڵمانیا بە بەهێزی دەهێڵنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست سەرچاوەکە کەوتووە، پیپی کەتەلۆنی لەماوەی ڕابردوودا دووجار سەردانی ناوچەی مەشقەکانی بایرنی کردووە و لە بارودۆخی یانەکەی کۆڵیوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوە هاتووە کە هاوسەر و منداڵەکانی نەیانتوانیوە لە شاری مانچستەر خۆیان بگونجێنن و بۆ بەڕێکردنی ژیانیان گەڕاونەتەوە بۆ ئیسپانیا.

“بێلد” ئاماژەی بەوەش کردووە، گواردیۆلا بە تەنها لە ئینگلتەرا دەژی و لەڕووی دەرونیەوە دوورکەوتنەوەی خێزانەکەی کاریگەری دروست کردووە، بۆیە نوێنەرانی بایرن دووبارە پەیوەندیان پێوەکردووە و لەدوای دوورخستنەوەی کۆڤاچ پۆستی ڕاهێنەری یانە زەبەلاحەکەی ئەڵمانیایان بۆ پێشنیار کردووە، ڕاهێنەرەکەش وەڵامی ئەرێنی بووە، بەڵام لەهەمان کاتدا بەڵێنی گەڕانەوەی نەداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مۆراتا: یاریزانانی چێڵسی بەرەو شێتیان بردم، لە داخدا چەندین مۆبایلم شکاند !

خەڵک سپۆرت

ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید زانیاری دەربارەی ئەو سەردەمە ئاشکرا دەکات، کە لەڕیزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی یاریی کردووە.

هێرشبەرە ئیسپانیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئێزگەی “کادینا کۆپێ”ی ڕاگەیاندووە :” ئێستا توانیومە متمانە بەدەست بهێنمەوە و خودی خۆم متمانە بەخۆم بکەم، لە مەدرید ئەو بەختەوەریەم بەدەستهێنایەوە کە لەدەستم دابوو، لەژیانی وەرزشییمدا کاتەکانم بەخۆشی بەڕێنەکرد، گەیشتمە ئەو ئاستەی بێهیوا بووم، تەنانەت هەندێجار متمانەم بەخۆم نەدەما”.

هەروەها دەڵێت :” کاتێک لە ئینگلتەرا یارییم دەکرد وا هەستم دەکرد لە بۆشایی ئاسماندام، هاوڕێکانم لە چێڵسی تەماشایان دەکردم و وا بیریان دەکردەوە لەگەڵ تۆپدا هیچم پێناکرێت، ئەوەش بەرەو شێتی دەبردم، لە ئینگلتەرا کاتێکی زۆر ناخۆشم بەڕێکرد”.

مۆراتا ڕوونکردنەوەی زیاتر سەبارەت بە سەردەمی چێڵسی دەدات و ڕایدەگەیەنێت :” لەدوای چەندین یاریی و پاش گەیشتنەوەم بۆ ماڵەوە مۆبایلەکانمم دەشکاند، دەمکێشان بە دیواری ماڵەوەدا و پارچە پارچەم دەکردن، بەبیرم دێت توشی پێکان بووم و ناچاربووم سەردانی ئەڵمانیا بکەم، بەگەیشتنم بۆ ئەو وڵاتە چەندین نامەی هەڕەشە و سوکایەتی پێکردنم بۆهات، توڕە بووم مۆبایلم کێشا بە دیوارێکدا و شکاندم”.

مۆراتای ٢٧ ساڵ ماوەی ١٨ مانگ بەشێوەی خواستن لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریی کرد و دواتر بۆندەکەی کرا بە هەمیشەیی، حاڵی حازر لە مەدرید دووبارە لەگەڵ هاوژینەکەی ژیانی پێکهێناوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ماتادۆرێکی تری سەردەمی زێڕینی ئیسپانیا وازهێنانی ڕاگەیاند !

خەڵک سپۆرت

داڤید ڤیا ئەستێرەی ناوداری ئیسپانیا بەفەرمی ئەم وەرزەی وەک کۆتا وەرز دیاری کرد و بڕیاریدا لە هاوینی داهاتودا ماڵئاوایی لە چوارچێوە سەوزەکانی تۆپی پێ بکات.

ڤیای تەمەن ٣٧ ساڵ بڕیاریدا ئەم وەرزە وەک کۆتا وەرز لەژیانی وەرزشییدا بەڕێبکات پاش چەندین ساڵ یاریکردن و چنینەوەی نازناوەکان، گرنگترینیان نازناوی مۆندیالی ٢٠١٠ و جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوون.

ماتادۆرەکەی ئیسپانیا ماوەی ١٩ ساڵ لەیاریگا نێودەوڵەتیەکاندا بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەکانی ڤالێنسیا، بەرشلۆنە، ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریی کردووە، بەدرێسی هەڵبژاردەی لارۆخای ئیسپانیاوە سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی ٥٩ گۆڵ لە ٩٨ ڕووبەڕوبونەوەدا و بەو ڕێژەیەشەوە دەبێتە گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکە.

ناوبراو حاڵی حازر بۆ یانەی ڤیسڵ کۆبی ژاپۆنی دەکات و دووپاتی کردۆتەوە، لەدوای کۆتایی هاتنی چالاکیەکانی ئەم وەرزە بەفەرمی واز لەیاریکردن دەهێنێت، بەڵێنیشی بە هەوادارانی داوە لەدەرەوەی یاریگا لە بوارە ئیداریەکاندا بەردەوام بێت.

ڤیا یەکێکە لە یاریزانە ناودارەکانی سەردەمی زێڕینی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هاوشانی ئەندرێس ئینێستا کۆتا دوو جەنگاوەری پاڵەوانی وڵاتەکەیانن کە تائێستا لەنێو یاریگاکاندا بەردەوامن، بە وازهێنانی ئەم ئەستێرەیە و ئینێستا چیتر نەوەی سەردەمی زێڕین کۆتاییان دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان