ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق دەستپێشخەرییەكی نیشتمانی ڕادەگەیەنێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەماندا دەستپێشخەرییەكی بۆ چارەسەری دۆخی وڵات ڕاگەیاند و داواشی لە حكومەت كرد، پڕۆژە یاسای بودجە ڕەوانە بكات.

سەرچاوەیەكی پەڕلەمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی پەڕلەمان كۆتایی هات و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازی پلەباڵاكان كرا و سەرۆكی پەڕلەمان وتارێكی پێشكەش كرد.

بە وتەی سەرچاوەكە، “سەرۆكی پەڕلەمان ڕایگەیاند، كە ئەمیندارێتی گشتی پەڕلەمان داوای لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە، كە پەلە بكەن لە ناردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020ی فیدڕاڵی”.

سەرۆكی پەڕلەمان ڕاشیگەیاندووە، كە بە هەموو شێوەیەك دژی بەكارهێنانی توندوتیژین بەرامبەر خۆپیشاندەران.

هاوكات سەرۆكی پەڕلەمان دەستپێشخەرییەكی نیشتمانی ڕاگەیاندووە، كە هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و ئەكادیمییەكان و مەرجەعە ئاینییەكان كۆببنەوە بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە و دیاری كردنی داواكاری هاووڵاتیان بە ماف و ئەركەكانییەوە، كە پێویستە لەسەر دەسەڵاتەكان و هاوكات نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداری بكەن و لە ماوەیەكی كاتی دیاریكراودا جێبەجێ‌ بكرێت.

عێراق

“كازمی بەڵێنیدا شایستە داراییەكانی ھەرێم بخاتە ناو بەرنامەی لەپێشینەی كابینەكەی”


خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت:” مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەڵێنیداوە بابەتی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان و خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیاران بخاتە ناو بەرنامەی لەپێشینەی كابینەكەی”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند:  بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق، ئەمڕۆ شەممە،لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووەتەوە و “لەكۆبوونەوەكەدا بابەتە گرنگەكانی ئێستای ناو گۆڕەپانی سیاسیی عیراق و مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا، هەروەها پەلەكردن لە ھەڵگرتنی ھەنگاوەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان تاووتوێكراون”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جەختی لەوەش كردووەتەوە:”سەرۆك وەزیرانی عیراق بەڵێنیدا كە بابەتی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان و خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیاران بخاتە ناو بەرنامەی لەپێشینەی كابینەكەی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بە بڕیاری كازمی هەفتەیەك قەدەغەی هاتووچۆ درێژكرایەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عیراق و لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی هەفتەیەك قەدەغەی هاتووچۆ درێژكرایەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، ئەمڕۆ لیژنەی بالای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران كۆبۆتەوە و گفتوگۆ كراوە لەسەر دواین دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار دراوە، كە سبەینێ‌ یەك شەممەوە تاوەكو یەك هەفتەی دیكە قەدەغەی هاتووچۆ درێژ بكرێتەوە تاوەكو ڕێگە بگیرێت لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای كۆرۆنا.

ئەمڕۆ شەممە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ كۆتایی هات، كە پێشتر لیژنەكە بڕیاری لەسەردابوو، ئەوەش لەكاتێكدا، كە هەر ئەمڕۆ زیاتر لە 1200 كەس لە تەواوی وڵاتدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە عیراق گەورەترین ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ شەممە هەزار 252 كەس تووشبوون و 331 كەسیش چاكبوونەوە و 33 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ شەممە 6ی حوزەیرانی 2020 پشكنین بۆ 12 هەزار و 543 كەس ئەنجامدراوە و هەزار و 525 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 45 كەسیش لە سلێمانی و 13 توشبووش لە كەركوك تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە ، هەر ئەمڕۆ 331 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات 33 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 11 هەزار و 98 كەس و و چاكبوونەوەش 4 هەزار و 904 كەس و مردنیش 318 كەس.

دەشڵێت: ”هێشتا 8 هەزار و 876 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 60 توشبوو لەژێر چاودێری چڕدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان