پێنج ملیار دۆلاری ماسك لە مەترسیدایە



 

ئیلۆن ماسك خاوەنی نوێی تویتەر بڕی پێنج ملیار دۆلاری ساڵانەی دەكەوێتە مەترسییەوە و گورزێكی توندی بەردەكەوێت.

ناكۆكی لەنێوان خاوەنی نوێی تویتەر و ژمارەیەك لە ئاژانسەكانی ڕێكلام و ماركێتینگدا دروستبووە، بەهۆیەوە مەترسی لەسەر بڕی داهاتی پێنج ملیار دۆلاری ساڵانەی ئیلۆن ماسك سەرمایەداری گەورەی ئەمریكایی كە توێتەری كڕیوە، دروستبووە.

ژمارەیەك لە ئاژانسەكانی ڕێكلام و ماركێتینگ بە ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزیان ڕاگەیاند، تەواوی ناونیشانە گەورە بازرگانییەكانیان بەشێوەیەكی كاتی لەسەر تویتەر ڕاگرتووە بەهۆی ئەوەی لەلایەن ماسكاوە بڕیاردراوە چاودێری ناوەرۆكی بابەتەكان بكرێت.

ماسك لە هەوڵدایە پەیوەندی بكات بە ژمارەیەك لە كەسایەتی و بەرپرسانی ئەو ئاژانسانەوە كە ڕێكلامەكانیان ڕاگرتووە.

چاوەڕێ دەكرێت كەسانی دیكەش تێچووەكانیان كەمبكەنەوە لە ڕێكلام بۆ خۆلادان لە بەریەككەوتن لەگەڵ ئەم سەرمایەدارە.
تویتەر

نرخی دۆلار گەیشتە نزیكەی 150 هەزار دینار
پێشت نرخی دۆلار گەیشتە نزیكەی 150 هەزار دینار
ڕۆژنامەنووسێك دەبێتە براوەی خەڵاتی باشترین ڕاپۆرتی بنكۆڵكاری
دواتر ڕۆژنامەنووسێك دەبێتە براوەی خەڵاتی باشترین ڕاپۆرتی بنكۆڵكاری