ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

پێرێز کەیسی “خامێس”ی داخستووە: ماڵئاوایی لە ڕیاڵ دەکات و دوو ڕێگەی لەبەردەمدایە !

خەڵک سپۆرت

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید مەسەلەی مانەوە و ڕۆیشتنی جەیمس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبی یەکلایی کردۆتەوە و یاریزانەکە دوو هەڵبژاردەی لەبەردەمدایە.

تۆڕی “ئیل دیسمارک”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری یانە گەیشتونەتە ڕێکەوتن سەبارەت بە بەردەوامبوونی ئیسکۆ ئالارکۆن و فرۆشتنی جەیمس ڕۆدریگێز، ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە بەهیچ شێوەیەک لە ئاستی یاریزانە کۆڵۆمبیەکە ڕازی نییە و نایەوێت لە قۆناغی دووەمی وەرزەوە چیتر کاری لەگەڵدا بکات.

بۆ ئەم مەبەستە پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە کۆبونەوەی لەگەڵ جەیمس ئەنجامداوە و پێی ڕاگەیاندووە، لە گواستنەوەکانی زستانە یاخود هاوینەی داهاتوو ناچار دەبێت ماڵئاواییان لێبکات و دوو چانسیشی خستۆتە بەردەمی:

یەکەم: پەیوەندی کردن بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بەشێوەی ئاڵوگۆڕ بەرامبەر پۆل پۆگبای فەرەنسی.

دووەم: پەیوەندی کردن بە یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەشێوەی ئاڵوگۆڕ بەرامبەر کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی.

لەهەردوو بارودۆخەکەشدا “خامێس”ی کۆڵۆمبی ناچار دەبێت ماڵئاوایی لە یانەی شاهانە بکات و شارەزایان پێیان وایە چانسی یاریکردنی لە یانەی مانچستەر یونایتد بەهێزترە.

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا (یەک شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی کیشوەری ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین ڕووبەڕوبونەوەی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی

بێرنڵی – لیستەر سیتی (٥:٠٠)

لیڤەرپوڵ – مانچستەر یونایتد (٧:٣٠)

خولی ئیسپانیا

ڕیاڵ مایۆرکا – ڤالێنسیا (٢:٠٠)

ڕیاڵ بیتیس – ڕیاڵ سۆسیداد (٤:٠٠)

ڤیاڕیاڵ – ئیسپانیۆل (٦:٠٠)

ئەتلەتیک بلباو – سێلتا ڤیگۆ (٨:٣٠)

بەرشلۆنە – گرانادا (١١:٠٠)

خولی ئیتاڵیا

میلان – ئودینێزی (٢:٣٠)

بۆلۆنیا – هیلاس ڤیرۆنا (٥:٠٠)

بریشیا – کالیاری (٥:٠٠)

لیچی – ئینتەرمیلان (٥:٠٠)

جەنەوا – ڕۆما (٨:٠٠)

یوڤانتۆس – پارما (١٠:٤٥)

خولی ئەڵمانیا

هێرتا بەرلین – بایرن میونشن (٥:٣٠)

پادربۆرن – بایەرلیڤەرکوزن (٨:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سیتی و ئارسیناڵ وتۆتنهام یەکسانبوون و نیوکاسڵ لەکۆتا چرکەدا لەچێڵسی بردەوە

خەڵک سپۆرت

کێبڕکێکانی هەفتەی (٢٣)ی خولی ئینگلتەرا ئەنجامدران یانەکانی مان سیتی و ئارسیناڵ و تۆتنهام یەکسانبوون و یانەی نیوکاسڵیش بردنەوەی بەرامبەر چێڵسی تۆمار کرد.

لە یاریی دەستپێکی هەفتەدا واتفۆرد یەکسانبوونی بەرامبەر تۆتنهام تۆمار کرد و لەڕووبەڕوبونەوەکەشدا پەناڵتییەکی یەکلاکەرەوەیان لەدەستدا، لەلایەکی ترەوە یانەی مانچستەر سیتی دووچاری یەکسانبونێکی چاوەڕوان نەکراو بووەوە کە بەهۆیەوە ئەگەر زۆرە ئەنجامی نێوانیان لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵی یەکەمی ڕیزبەندی فراوانتر ببێت.

جینک تۆوسن یاریزانی کریستاڵ لە خولەکی ٣٩ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات (١ – ٠).

سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی لە لە تایمی دووەمدا بەهێزەوە گەڕایەوە و لە خولەکەکانی (٨٢ و ٨٧) دوو گۆڵی لەسەریەک بۆ مانچستەر سیتی تۆمار کرد، بەڵام لە خولەکی (٩٠) فێرناندینیۆی بەرازیلی بەهەڵە گۆڵی یەکسانکردنەوەی لەسەر یانەکەی تۆمار کرد و لەکۆتا ساتەکاندا ئەنجامەکەی کردە (٢ – ٢) و هەر بەوشێوەیەش کۆتایی هات.

لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەدا یانەی نیوکاسڵ میوانداری چێڵسی کرد و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام یانە زەبەلاحەکەی شاری لەندەنیان پەکخست.

ئەستێرەکانی نیوکاسڵ لە تایمی یەکەمدا باشتر دەرکەوتن و چەندین هەلی گۆڵکردنیان دروستکرد، بەڵام هەلەکان بۆ گۆڵ ئاڕاستە نەدەکران و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا چێڵسی هاوسەنگی وەرگرتەوە و فشاریان خستە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا، بەڵام لە چنینەوەی هەلەکان و تۆماری گۆڵدا تامی ئەبراهام و هاوڕێکانی نەیانتوانی تۆڕی گۆڵ بهەژێنن.

لە خولەکی (٩٤) و لەساتێکی چاوەڕوان نەکراودا ئیسحاق هایدن ناوەندکاری ماگپایس” بەلێدانی سەر تاکە گۆڵێکی تۆمار کرد، هەر بەو گۆڵەش سەرکەوتنیان تۆمارکرد.

ئەنجامەکانی ئەمشەو:

واتفۆرد ٠ – ٠ تۆتنهام

مانچستەر سیتی ٢ – ٢ کریستاڵ پاڵاس

ساوزهامپتۆن ٢ – ٣ وڵڤەرهامپتۆن

وێستهام ١ – ١ ئێڤەرتۆن

نۆریچ سیتی ١ – ٠ بۆرنماوس

برایتۆن ١ – ١ ئەستۆن ڤێلا

ئارسیناڵ ١ – ١ شیفێڵد یونایتد

نیوکاسڵ ١ – ٠ چێڵسی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید لە سڤیلیەی بردەوە و گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی ئیسپانیا  

خەڵک سپۆرت

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕووبەڕوبونەوەی لوتکەی هەفتەی (٢٠)ی خولی ئیسپانیا میوانداری یانەی سڤیلیە کرد و بە ئەنجامی (٢ – ١) بردنەوەیان بەدەستهێنا.

یاریزانانی سڤیلیە بە ورەیەکی بەرز و دەرونێکی پۆڵایینەوە ڕووبەڕوی ڕیاڵ مەدریدی خاوەن یاریگا بوونەوە، توانیان لەتایمی یەکەمدا باشتر دەربکەون و چەندین هەلی مەترسیدار بۆسەر گۆڵەکەی تیبۆ کۆرتوا دروست بکەن.

یاریزانانی ڕیاڵ لەدوای بەدەستهێنانی جامی سوپەری ئیسپانیا لەڕووی هونەرییەوە باش دەرنەکەوتن، جگە لە دروستکردنی چەند هەلێکی دیاریکراو ئەو تایمەیان بە بێ گۆڵ کۆتایی پێهێنا.

لەتایمی دووەمدا و لە خولەکی ٥٧ کاسیمێرۆ گۆڵی یەکەمی بۆ ڕیاڵ تۆمار کرد، لەدوای ئەم گۆڵە یاریزانانی یانەی میوان فشاریان خستەسەر گۆڵی کۆرتوا و لە خولەکی ٦٤ لوک دی یۆنگی هێرشبەری هۆڵەندی ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە (١ – ١).

لەدوای ئەم گۆڵە ئەستێرەکانی ڕیاڵ هەستیان بە مەترسی کرد و یارییە ڕوخسارێکی تریان نیشانی سڤیلیەی ڕکابەریان دا و لە خولەکی ٦٩ کاسیمێرۆ گۆڵی دووەم و یەکلاکەرەوەی ئەنجامەکەی تۆمار کرد، یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات (٢ – ١).

بەبردنەوە لە سڤیلیە، ڕیاڵمەدرید ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە(٤٣) و بەشێوەیەکی کاتیی لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگایان گرتەوە، یانەی سڤیلیەش لە پلەی چوارەمدا بە ٣٥ خاڵەوە وەک خۆیان لەهەمان ئاستدا مانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان