ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاكان كۆدەبێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو بە مەبەستی گفتوگۆكردن دەر‌بارەی كۆمەڵێك پرس و چەند داواكارییەك لە حكومەت، هەرسێ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگا‌كانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك لەگەڵ سەرۆكی حكومەت كۆدەبنەوە .

عەلی ڕەشید، سەركی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە، “هەفتەی داهاتوو لە كاتژمێر 9ی بەیانی ڕۆژی دوو شەممە لەسەر داواكاری ئێمە لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبینەوە و تێیدا گفتوگۆ دەر‌بارەی كۆمەڵێك پرس دەكرێت و كۆمەڵێك داواكاریشمان هەیە ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەتیان دەكەین”.

ڕاشیگەیاندووە، داوا دەكەین یاسای ژمارە 3 هەموار بكرێتەوە، كە زۆر گرفتی تێدایە و باسی ڕۆڵی ئەنجوومەن دەكەین بۆ ئەوەی گرنگی زیاتر پێ بدرێت، بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر ڕۆڵی چاودێریكردنی خۆمان بگێڕین.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی دوو شەممە پێش كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ هەرسێ ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك، لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەیەكی ڕاویژكاری دەكەین بۆ ئەوەی ڕای ئەوانیش وەرگرین و ڕای ئەوان بەهەند وەردەگرین، بۆ ئەوەی له ‌كۆبوونەوەكەدا‌ بیخەینەڕوو.

لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم پڕۆژەیەكیان پێشكەش بە كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێم كرد تاوەكو پاشەكەوتی مووچە بخرێتە هەژمارێكی بانكیەوە و فەرمانبەران بتوانن قەرزەكانی حكومەت لە ئاو و كارەبا و نیشتەجێ‌ بوون و خانووبەرە و هاوسەرگیری لێ‌ بدەنەوە، بەڵام ئەوكات حكومەت بەبیانووی قەیرانی دارایی ڕەتیكردەوە.

کوردستان

خوێندنی باڵا ژمارەیەك بڕیاری بۆ زانكۆ و پەیمانگاكان دەركرد


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ژمارەیەك بڕیار دەربارەی ڕێكخستنەوەی ساڵنامەی خوێندنی و ئەژماركردنی ئەنجامی نمرەی كۆشش و جەختیشدەكاتەوە، كە وانەی پەڕینەوە (عبور) ئەوا هەڵسەنگاندنەكەی لەسەر 100 نمرە بۆ ئەنجام ئەدرێت و دواتر بەپێی ڕێنماییەكانی پێشوو مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە گشتاندنێكدا، كە دوێنێی 1ی حوزەیران بە واژۆی د. ئارام، وەزیری خوێندنی باڵا دەرچووە، ئاماژەی بەوەكردووە، .لە جێبەجێكردنی هەموو ئەو ڕێكارانە نابێت قوتابیان و خوێندكاران بگەڕێنەوە نێوكامپەس و بەشە ناوخۆییەكان، ئەمەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی قوتابیان و خوێندكاران.

هەر بەپێی گشتاندنەكە، .پەسەندكردنی 4 هەفتەی خوێندنی ئەلكترۆنی (بەشێوەی پاڵپشتیكار) كە لە مانگی ئایار خوێندراوە.

دەقی گشتاندنەكە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئاسایشی سلێمانی دەست دەگرێت بەسەر بڕێكی زۆر حەب و پڕۆتیندا


خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەست بەسەر (624) قتو لە حەب و پڕۆتینی قاچاخدا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كار و چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەردەوامە بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵا و تەندروستی هاووڵاتیان و ڕێگریكردن لە هێنانە ناوەوەی هەرجۆرە دەرمانێك و پێداویستیەكی پزیشكی، كە كاریگەری خراپی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتیان دروست دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە شارۆچكەی نالپارێز پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر توانیان لە شەوی ( 2 لەسەر 1/6/ ) 2020 لە خوار گوندی (كانی مانگ ) سەر بە شارۆچكەی نالپارێز دەستبگرن بەسەر بڕیی چوار شلیف لەحەب و پرۆتین لەناو ( 624 ) قوتودا.

ئاشكراشی كردووە، موادە دەستبەسەردا گیراوەكان بریتین لە(238) قتو حەب لە جۆری ( Himalaya ) و (288 ) قتو حەب لە جۆری ( gain up ) و (36 ) قتو پرۆتین لە جۆری ( fat face ) و (63 ) قتو پرۆتین لە جۆری ( fat fast ).

ڕاشیگەیاندووە، بەشێوەیەكی نایاسایی و لەڕێگەی قاچاخەوە ویسترابوو بهێنرێـتە ناو هەرێمی كوردستان.

جەختیشی كردۆتەوە، سەرجەم مەوادە دەستبەسەرا گیراوەكان بەر لە خستەنازاڕ و هەوڵدان بۆ ساغ كردنەوەیان دەستیان بەسەرداگیرا و ڕێكاری یاسایی گیرایەبەر و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەی بەردەوامە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چوار حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم ڕاگەیەنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 2ی حوزەیران، 4 حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شەش تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێر بە تووندی ڤایرۆسی كۆرۆنایان گرتووە.

ڕاشیگەیاند، كە لەنێو ئەو تووشبووانەدا ئەمڕۆ دوو تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە، كە یەكێكیان یاوێکی تەمەن 70 ساڵ، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە لە پارێزگای ھەولێر، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی لە 25-5 لە نەخۆشخانە خەوێنرا، دوای 8 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و بەشی چادێری چڕ گیانی لەدەستدا..

پێشتریش وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویكردەوە، كە تووشبوویەكی كۆرۆنا، كە ژنێكی تەمەن 63 ساڵ، دانیشتووی دەڤەری گەرمیان لە شارۆچكەی كفری گەڕەكی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەكانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا و دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

هاوكات بەپێی زانیارییەكان، هەر ئەمڕۆ لە سلێمانی ژنێكی تەمەن 73 ساڵ لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی تەندروستی بە فەرمی پشتڕاستی نەكردۆتەوە.

بەو پێیەش ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا لە هەرێم دەگاتە 10 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان