ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرهەم ساڵح و عەبدولمەهدی كۆبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوونەوە و جەختیان لە چاكسازی لە سەرجەم بوارەكان كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق باسیان لە هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتەكان و ڕێوشوێنەكانی حكومەت كرد لە بواری چاكسازیدا.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەسەر داواكاریەكانی خۆپیشاندەران لە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایش وڵاتدا كراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ شەممە، عادل عەبدولمەهەدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق وەڵامی پیامەكەی دوێنێی عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراقی دایەوە و ڕایگەیاند، پشتیوانی لە داواكاری خۆپیشاندەران دەكات و لە ڕێگەی ڕێكارە دیموكراسییەكانەوە هەوڵەكانی بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان دەستپێكردووە.

ئاشكراشی كردووە، مووچەی پلەباڵاكانی بۆ 50% كەم دەكرێتەوە و یاسای خانەنشینی و كار و چاودێری تەندروستی پەسەند دەكرێت.

عێراق

ئاماژە بە هەڵبژاردنی پێشوەختیش دەكەن
نوجێفی و عەللاوی و عەبادی بۆ لەسەركارلابردنی حكومەت ڕێكەوتن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی بەرەی ڕزگاریی و گەشەپێدانی عیراق، بوونی ڕێكەوتنێك لەگەڵ ئەیاد عەللاوی سەرۆكی مینبەری عیراقی و حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر ئاشكرا دەكات، لەپێناو یەكخستنی هەوڵەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەدوای لەسەركارلابردنی حكومەت.

ئوسامە نوجێفی سەرۆكی بەرەی ڕزگاریی و گەشەپێدانی عیراق لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاندووە”لەگەڵ ئەیاد عەللاوی سەرۆكی مینبەری عیراقی و حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر ڕێكەوتوون بۆ یەكسختنی هەوڵە هاوبەشەكان و چالاككردنی كاریی سیاسی و پەرلەمانی لەپێناو هێنانەدی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەدوای لەسەركارلابردنی حكومەتی ئێستا و پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی بۆ زامنكردنی گۆڕانكارییەكی ئاشتیخوازانە و هێنانەدی خواستی گەل لە چوارچێوەی دەستور و پێوەرە كارپێكراوەكان”.

بە وتەی نوجێفی”بەرەی كاریی سیاسی هاوبەش بەڕووی ئەو هێزە سیاسی و نیشتمانی و جەمارەرییانەدا كراوەتەوە كە بڕوایان حەتميەتی گۆڕانكاریی و چاكسازیی سیاسی و كاركردن هەیە بۆ ڕێككردنەوەی ڕێڕەوە هەڵەكان و كۆتایی هێنان بە دیاردەكانی گەندەڵی و كێشەكان لە وڵاتدا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و شارەكانی باشور بەردەوامە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بۆ 20 هەمین ڕۆژی لەسەریەك خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و شارەكانی باشوری عیراق بەڕێوەدەچێت بۆ هەلی كار، خزمەتگوزاری و دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكایەتییەكان.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوار خۆپیشاندەر لە بەغدا و ناسرییە كوژران و دەیانی دیكەش برینداربوون.

بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی عیراق لەكاتێكدایە تائێستا ڕوننییە كە سەرۆكایەتییەكان دەستلەكاردەكێشنەوە، یان چاكسازی دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دوو بومەلەرزە خانەقینی هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە دوو بومەلەرزە باشوری ڕۆژهەڵاتی قەزای خانەقینی هەژاند.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق بڵاوی كردەوە، بوومەلەرزەی یەكەم كاتژمێر چوار و نیو ڕوویداوە و گوڕەكەی 3.2 بووە و 10 خولەك دواتریش بوومەلەرزەكەی دیكە ڕوویداوە و گوڕەكەی یەك پۆینت كەمتر بووە.

هەر بەپێی زانیاری بەڕێوەبەرایەتییەكە چەقی بوومەلەرزەكە 34 كیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی خانەقینەوە دوور بووە و هیچ زیانێكی گیانی و ماددیشی نەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان