ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

توركیا بۆردومانی سوپای سوریا دەكات ..دوو ئەفسەری باڵا بریندارن

خەڵك- بەشی هەواڵ
شەڕی نێوان سوپای توركیا و سوریا لە زركان بەردەوامە و بەهۆی بۆردومانێكەوە دوو ئەفسەری باڵای سوریا بریندارن و چەكدارێكیش كوژراوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (هاوار) لە بۆردومانێكی سوپای توركیا بۆ سەر سوپای سوریا لە گوندی ئوم سعێفە لە ڕیفی زركان لیوا ئەحمەد شەریف ئەحمەد و عەقید مەنیف مەنصور و سەربازێك بریندار بوون و سەربازێكی دیكەش كوژراوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ئامرلیوایە تەمەنی 59 ساڵە، بەڵام تا ئێستتا پلەی سەربازی دوو سەربازەكە كوژراو و بریندارەكەی دیكە نەزانراوە.

کوردستان

سەرۆك وەزیرانی هەرێم و ڤاتیكان كۆبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان كۆبووەوە و گفتوگۆ لەبارەی دوا پێشهاتەكانی عیراق و ناوچەكە و پەیوەندیی نێوان ڤاتیكان و هەرێمی كوردستان كرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 18/2/2020، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كاردینال پێترۆ پارۆلین سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان كۆبووەتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاندووە، كوردستان وەك هەرێمێكی ئارام لە ناوچەیەكی ئاڵۆز، بووەتە پەناگەی پاراستن و پەنادانی سەدان هەزار پەنابەر و ئاوارەی نێوخۆیی و دەورووبەر، لەنێویشیاندا كریستیانەكان كە لەبەر دۆخی ئاڵۆز و هەڕەشەی تیرۆریستان، ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و هەموو مافە ئایینی و نەتەوەیی و خزمەتگوزاریی ژیارییان لە هەرێمی كوردستان بۆ دەستەبەركراوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، مەسرور بارزانی ئاماژەی بە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم كردووە كە بە فراوانی كار بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان، گەشەپێدان بە سێكتەرە جیاوازەكان و سەقامگیریی زیاتری ئاسایش و ئارامی لە ناوچەكەدا دەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە كاردینال پێترۆ پارۆلین سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان پشتگیری وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردووەتەوە و پەرۆشیی خۆی بۆ توندوتۆڵكردنی پەیوەندیی ڤاتیكان و هەرێمی كوردستان خستووەتەڕوو، ڕۆڵی گەلی كوردستانیشی لە شەڕی دژی تیرۆر و پاراستنی تەواوی پێكهاتەكانی كوردستان بەرز نرخاندووە.

هەروەك، كاردینال پێترۆ پارۆلین ستایشی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردووە لە بەرامبەر ئەو ڕۆڵە مرۆییەی لە پێكەوەژیانی ئاشتییانە و بایەخدان بە هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی ناوچەكە و هاوبەشیپێكردنی هەمووان، سەرەڕای جیاوازیی بیروباوەڕ و ئایینی، پەیڕەوی دەكات و نموونەیەكی جوانی بەها بەرزەكانی مرۆڤایەتی پیشاندەدات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 19/2/2020 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان كۆببێتەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داعش لە ڕۆژئاوای كەركوك پەلاماری گوندێكیدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی چەغماغەی سەر بە شارۆچكەی دوبز لە ڕۆژئاوای كەركوكیاندا و لە ئەنجامدا 4 هاووڵاتی شەهیدبوون و 3ی تریش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان، لە ئەنجامی پەلامارەكەی داعش بۆ سەر ئەو گوندە و دوای ڕووبەڕووبوونەوەی دانیشتووانەكەی لەگەڵ چەكدارەكان، داعش 4 هاووڵاتی شەهید بوون و 3ی تریش برینداربوون، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەكان بۆ گوندەكە، تیرۆریستان بە ئاڕاستەی حەویجە هەڵاتوون و خۆیان ونكردووە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەرمیان.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ سێ‌ پێشمەرگە بوونە قوربانی

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە سنووری گەرمیان دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 18/2/2020، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ لە نزیك گوندی سپی سەر لە سنووری شارۆچكەی كفری وەرگەڕا و بەوهۆیەشەوە دوو پێشمەرگە گیانیانلەدەستدا و پێشمەرگەیەكیش برینداربوو.

ئاماژە بەوەشدراوە، مەفرەزەكانی پۆلیسی هاتوچۆی كفری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و ڕێكاری پێویست ئەنجام دەدەن.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان