ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

سەرۆك وەزیران بڕیارێكی دەربارەی هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای چەند ڕۆژێك لە بڕینی بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە، بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عیراق هێڵەكانی ئینتەرنێت خرانەوەكار.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ پارێزگاری لە مافی هاووڵاتیان هەندێك جار كۆت و بەند دەخەنە سەر هێڵەكانی ئینتەرنێت، ئەوەش لەو كاتەی دەبێتە هۆی بانگەشەكردن بۆ توندوتیژی و خراپەكاری و فەرمانكردن بەسەر هاووڵاتیان و لەكارخستنی ژیانی گشتی.

ڕاشیگەیاند، دەركردنی ئەو بڕیارانە كاتین بۆ كۆت وبەند كردنی بوارەكانی ئینتەرنێت ئەوەش لەپێناو بەدیهێنانی هاوسەنگی لەنێوان مافە دژبەیەكەكان و داواكارییە دژبەیەكەكان، هەروەك چۆن لەكاتی تاقیكردنەوەكان بۆ ڕێگری لە فێڵ كردن ڕادەگیرێن و هەروەها لە كاتی بەكارهێنانی بۆ لایەنی توندوتیژی و تیرۆر.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەو ڕێوشوێنانە كاتی و سنووردارن بەشێوەی نزمترین ئاست هەروەك لە هەندێك وڵاتانی جیهان دەكرێن.

سەرۆك وەزیران ئاشكراشی كرد، كە لایەنە پەیوەندیدارەكان هێڵەكانی ئینتەرنێت-یان خستۆتەوە كار، بەڵام بەڕەهایی نەكراونەتەوە و بەشێكی خۆاوەتەوەكار.

ئابوری

یاسای خانەنشینی دەستكاری دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی عیراق، بڕیارە لە هەرێمی كوردستانیش یاساكە دەستكاری بكرێتەوە و گۆڕانكاری تێدا بكرێت.

لوقمان وەردی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیارە لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای چاكسازییدا دەستكاری خانەنشینی بكرێتەوە.

دەشڵێت”ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگبووە دەستكاریكردنی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایشە، چونكە مووچەكانیان زۆر كەمە و ستەمیان لێدەكرێت”.

دەستكاریكردنی مووچەی خانەنشینی لەكاتێكدایە لە عیراقدا دەستكاری یاساكە دەكرێت و تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە كەمدەكرێتەوە بۆ 60 ساڵ، بۆ ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران خانەنشین ببن و بتوانرێت كەسانی گەنج وەك فەرمانبەران دابمەزرێن.

مووچەی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش شەش ساڵ پێش ئێستا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا، بەڵام بەهۆی ڕازینەبوونی حكومەتەوە دواخرا.

بەپێی پڕۆژەیاساكە هەر كارمەندێكی پۆلیس و ئاسایش دوای 15 ساڵ خزمەت دەتوانێت داوای خانەنشینی بكات و ئەگەر خزمەتەكەشی گەیشتە 25 ساڵ دەتوانێت بە 80%ی تەواوی مووچەوە خانەنشین ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

یەك شەممەی داهاتوو مووچەی یەك وەزارەت دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرەتای هەفتەی داهاتووی بڵاوكردەوە.

بەپێی خشتەیەك كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و توێژی كەمئەندامان دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ لەكاتی خۆیدا دابەشنەكرا و چەند ڕۆژێك دواخرا و پێشبینی دەكرێت لەگەڵ هاتنی پارەكەی بەغدادا خێرایی بدرێت بە دابەشكردنی مووچە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی دوو شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ بڕیارە مووچەی هەریەك لە كارمەندانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئابی ئەو شوێنانە دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب لەكاتێكدایە چارەنوسی سێ‌ مووچەی ئەمساڵ نادیارە و نازانرێت ساڵی داهاتووش مووچە دابەش دەكرێت یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان