ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند وەرزشێکی کاریگەر بۆ پیاوان کە بەسە بۆ ئەوەی ماسولکە بەهێز بکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکی کاریگەرە بۆ پیاوان کە بەسە بۆ ئەوەی ماسولەکاین بەهێز بکات:

 

-بە پێی توانای خۆت قورسایی هەڵبگرە و وەرزشی سکوات بکە

-دوو دمبڵس بە دەستەوە بگرە، شانەکانت بە پلەی ٩٠ دابنێ و دواتر بەرزی بکەرەوە و بیگەڕێنەرەوە.

-بە قۆڵەکانت خۆت هەڵبواسە و داببەزە و سەربکەوەرەوە.

-دواتر بە پشتدا لەسەر ئامێری یاری ئاسن ڕابکشێ و ئاسنەکە بەرزبکەرەوە.

-ئاسنەکە بەرز بکەرەوە بۆ سەر شانت و دواتر دایبنێرەوە بۆ سەر زەویەکە و پاشان دوبارەی بکەرەوە.

 

ئەم ڕێنماییانە لە بیر مەکە:

-ئاگاداری سستمی خواردن ببە و ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین

-نابێت لە گەیشتن بە ئامانجەکەت پەلەتبێت و پلەبەندی کاریگەرە.

-گرنگە بەردەوامبیت لە کارەکەت و ڕۆژانە ماوەی ٤٥ خولەک وەرزش بکەیت، ئەم وەرزشانە بە دوو سێتی ٨ جار و ١٢ جار ئەنجام بدە.

تەندروستی

چەند ڕێوشوێنێکی گرنگ کە دەتوانیت بیگریتە بەر بۆ ئەوەی توشی ئازاری دەمار نەبیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێوشوێنێکی گرنگە کە دەتوانیت بیگریتە بەر بۆ ئەوەی توشی ئازاری دەمار نەبیت:

 

-وەرزشکردن و بوونی جوڵەی بەردەوام ڕێگرێکی باشە لە ئازاری دەمارەکان

-دەتوانیت بۆ ماوەیەک قاچەکانت بکەیتە ئاوی گەرمەوە، ئەوەش پشوو بە دەمارەکان دەدات

-دەرزی ئاژنین و کەڵەشاخ دوو چارەسەری کاریگەرن بۆ ئازاری دەمارەکان

-ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە ترشەڵۆکی لیپۆیک ، لە برۆکولی و پەتاتە و ماست و تەماتە و لیمۆ و خەیار و گێزەردا هەیە

-یەکێک لە چارەسەرە سرووشتیە باشەکانی شەربەتی کەرەوزە بۆ ڕێگری لە ئازاری دەمارەکان.

-دەستکێک کەرەوز بهێنە و جوان بیجنە.
-بە باشی بیشۆرەوە و بیکەرە عەسارەوە.
-دواتر نیو کوپ ئاو بکەرە ناو عەسارەکە و بە پلەیەکی خێرا بیسوڕێنە تا دەبێت بە شەربەت.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

زاناکان: هیچ نەکردن دەتکات بە کەسێکی داهێنەر

خێزان

توێژینەوەیەکی زانستی ئاماژەی بەوەداوە کە پشوودان بە مێشک و ئەنجامنەدانی هیچ شتێک کە مێشک پێوەی سەرقالبێت دەتکات بە کەسێکی داهێنەر.

 

بەپێی توێژینەوە زانستیەکان ٧٠٪ی خەڵک زۆرێک لە بیرۆکەکانیان لە گەرماودا بۆ دێت لەو کاتەدا کە مێشکیان لای کار و ژیانی ڕۆژانەیان نییە، هەر بۆیە زۆر گرنگە کە ماوەیەک دابنییت بۆ پشوودان بە مێشکت.

توێژەران ئاماژەیان بەوەداوە کە بوونی ماوەیەک لە ژیانتدا کە هیچ نەکەیت مانای تەمبەڵی نییە، بەڵکوو پێویستە کاتی پشوو بۆخۆت بدۆزیتەوە، هەر بۆنمونە نیوتن هێزی کێشکردنی لەو کاتەدا دۆزیەوە کە هیچ کارێکی نەدەکرد و لە پشوودا بوو لە بن دارەکە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە شتێکی هەڕەمەکی بووە، چونکە نیوتن بەردەوام سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بووە لەو بابەتە و لەو کاتەدا کە مێشکی زۆر باش کاری کردووە وەڵامی دۆزیوەتەوە.

توێژەران ئامۆژگاریمان دەکەن کە لە ڕێگەی میدیتەیشن و قەیلولە و گەشتکردن و مانەوە لە ناوچە سرووشتیەکان بە مێشکیکی سافەوە پشوی تەواو بە مێشکمان بدەین.

بیریشت نەچێت سەرقاڵبوون بە فەیسبووک و مۆبایل و هاوشێوەکانیەوە بە هەمان شێوە دەچێتە چوارچێوەی ماندووکردنی مێشک نەک پشوودان و هیچ نەکردن بە مێشکت:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گه‌ر ماسولكه‌ی به‌هێزت ده‌وێت بۆ ژه‌مه‌كان یه‌كێك له‌م 12 خواردنه‌ بخۆ

خێزان

كۆمه‌لێك خواردن هه‌یه‌ كه‌ زۆر به‌سودن بۆ جه‌سته‌ به‌تایبه‌تیش گه‌ر بته‌وێت ماسولكه‌یه‌كی به‌هێزت هه‌بێت به‌و پێیه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ پرۆترین و هۆڕمۆنی testosterone كه‌ به‌سوده‌ بۆ به‌هێزی جه‌سته‌ به‌ڵام پێویسته‌ زیاده‌ڕه‌ویش له‌ خواردنیدا نه‌كرێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ گرنگترین خواردنه‌كانه‌:

 

-گۆشت

 

-خواردنه‌ ده‌ریایه‌كان

 

-هێلكه‌

 

-شووتی

 

-قه‌ڕنابیت

 

-هه‌نگوین

 

-سیر

 

-ترێ

 

-فاسۆڵیا

 

-گوێچكه‌ ماسی

 

-شیر

 

-ماسی تونه‌

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان