ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە شاری سنە هەفتەیەك ئاهەنگ دەگێڕدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

جێگری سیاسی كۆمەڵایەتی پارێزگاری سنە ڕایدەگەیەنێت، لەژێر ناوی “لە سێبەری پێغەمبەر” ڕێوڕەسمێكی بەرفراوان ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ شەممە 9-11-2019 لەژێر چاودێری حەوزەی هونەری، ناوەندی دەنگ و ڕەنگ، ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و وەرزش و لاوانی پارێزگای سنە ڕێوڕەسمێكی تایبەت و لە هەفتەی یەكگرتووی پارێزگای سنە لەژێر ناوی “لە سێبەری پێغەمبەر”، بەڕێوەدەچێت.

حسێن خۆش ئیقباڵ جێگری سیاسی و كۆمەڵایەتی پارێزگاری سنە بە میدیاكانی ئێرانی ڕاگەیاند، بڕیارە لە ڕێوڕەسمەكەدا گروپی چل دەف بەبۆنەی دەستپێكی هەفتەی یەكگرتووییەوە بەرنامەیان هەبێت و هاوكات بەبۆنەی بەرز ڕاگرتنی تۆماری سنە وەكو شاری داهێنەری مۆسیقا بڕیارە كە ئۆركێستر فیلارمۆنیكی كوردستان ڕێوڕەسمێك ئەنجام بدەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش بەبۆنەی ساڵیادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت) چەندین ڕێوڕەسم و ئاهەنگی خۆشحاڵی لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەڕێوەچوون.

کوردستان

لەساڵی 2020دا بڕی 180 ملیار دینار بۆ سلێمانی تەرخاندەکرێت

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەمڕۆ چوار شەممە وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم گەیشتە شاری سلێمانی و لەگەڵ پارێزگاری شارەکە کۆبوەوە و بەڵێنێ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکانی سلێمانیدا و ڕایگەیاند، لەساڵی 2020دا بڕی 180 ملیار دینار بۆ سلێمانی تەرخاندەکەن.

دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هاتنە شاری سلێمانی و لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کۆبوونەوە، دواتریش بڕیارە سەردانی چەند دامودەزگایەکی حکومی بکەن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، کۆمەڵێک پڕۆژە لەپەرەپێدانی پارێزگاکان لەساڵی 2019 کە لەسەدا 85یان تەواوببوو توانییان تەمویلی بۆ دابینبکەن.

باسی لەئەوەشکرد، لەساڵی 2019دا نزیکی 33 ملیاریان بۆ پارێزگای سلێمانی دابینکردووە و بۆ ئەمساڵیش بڕیاریانداوە 180 ملیار بۆ سلێمانی دابینبکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری کاری لەپێشینە دەبێت و لەماوەیەکی نزیکدا کاری تێدا دەکرێت، هاوکات پڕۆژەکانی ئاوی دووکان و ئاوی دەربەندیخان کاری لەپێشینەدەبێت، هاوکات ئەو قوتابخانانەی تەواونەکراون و هەندێک شەقامی دیکە و پڕۆژەی دیکە کاری تێدە دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكێتی، ڕاگەیەنراوێكی لەسەر دۆخی كەركوك بڵاوكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە توندی ئیدانەی پەلاماری تیرۆریستان دەكەین بۆ سەر گوندی چەخماخەی سەر بەقەزای دووبز لە پارێزگای كەركوك، كە بەو هۆیەوە چوار هاووڵاتی سیڤل شەهیدبوون و دوو هاووڵاتی دیكەش برینداربوون.

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەكاتێكدا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكاری شەهید و قوربانییەكان دەكەین و هیوای زووچاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین، تەئكید دەكەینەوە پێویستە هەرچی زووە كاری جددی بكرێت بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركوك و پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو ناوچانە بەهۆی نەبوونی هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە دروست بووە و بووەتەهۆی مەترسیی بۆ سەر گیان و ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان.

ئاشكراشیدەكات، پێویستە حكومەتی فیدڕاڵ بەرپرسیارێتی نیشتمانی و ڕەسمی سەرشانی خۆی بەرامبەر دانیشتووانی ناوچەكە جێبەجێبكات كە بەهۆی ناكارایی ئیدارەی پارێزگاكە و نەگونجانی لەگەڵ ئیرادەی فرە ڕەنگی دانیشتوانییدا دروست بووە.
جەخت لەوەش دەكاتەوە، پێویستە هەنگاوی جددی و پێویست بنرێت بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە وەك بەشێك لە مەنزومەی ئەمنی و سەربازی عیراق.
لە ڕاگەیەنراوەكەی سەركردایەتی یەكێتی هاتووە”هێزی پێشمەرگە لە نەبەردی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا، بەكردەوە و بە خوێن خەڵكی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانی لەهەموو نەتەوەكان پاراستووە، ئێستاش دەتوانێت بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە ئیتحادییەكان ئارامی و ئاسایش بەرقەرار بكاتەوە تاوەكو بەهەموو لایەك ڕێ لە پشێوی ئەمنی و تەرهیب و تەعریب بگیرێت”.

ڕوونیشیدەكاتەوە، ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی و نوێنەرانی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران و تێكڕای نوێنەرانی كەركوك لە هەموو ئاڕاستە و پێكهاتەكان كە بەدەنگ و متمانەی خەڵكی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان هەڵبژێرداون هان دەدا و ڕایاندەسپێرێ هەموو توانای خۆیان لە پێناوی گەڕانەوەی ئارامی و ئاسایش بخەنەگەڕ و بیكەنە ئەولەویەتی كارەكانیان كە ئێمە لەو هیمەتەیان دڵنیاین و لە پاڵپشتی گەرم و دەستوبردی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش، لەهەموو ئاستەكان، دڵنیایان دەكەینەوە.
جەخت لەوەش دەكاتەوە، هەماهەنگی حكومەتی ئیتحادی، كە ئێستا زیاتر سەرقاڵی دۆخی بەغدایە، لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان باشترین چارەسەرە بۆ ڕێگەگرتن لە دزەكردنی تیرۆریستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تا ئێستا پارەكەی بەغدا نەگەیشتووەتە هەرێم

خەڵك- ئارام سەردار

بەرێوەبەری بانكی فیدراڵی عیراق لە هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، تائێستا هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە نەگەیشتووە بۆ هەرێمی كوردستان.

عابد مزووری وتیشی، هەر كاتێك پارەكە بگات دەخرێتە سەر ژمارە بانكی وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابەش بكات.

لەلایەن حكومەتی عیراق مانگانە بڕی ٤٥٣ ملیار دیناری موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت، تائێستاش ڕۆژانە یەك بۆ دوو شوێن مووچەیان پێ دەدرێت، چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ گەیشتی پارەكەی بەغداد، لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژ سەرجەم دەستەو وەزارەتەكان مووچە وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان