ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

وەرزی نوێی پەبجی بەردەست خرا بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری زۆرەوە

خەڵک-

بەپێی چەند زانیارییەک کە پەڕەی کوردستان تیم بڵاوی کردووەتەوە، ئەمانە نوێترین گۆڕانکاری و تایبەتمەندییەکانی وەرزی ١٠ یەمینی پەبجییە.

وەشانە نوێکە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بەردەست خرا بۆ یاریزانان و هەوادارانی یاری پەبجی مۆبایل.

1- زیادبوونی سەیارەیەکی نوێ بۆ ماپی ڤیکەندی.

 2- زیادبوونی چەکێکی نوێی SMG بە ناوی MP5K.

3- زیادبوونی باڵندە کە لەگەڵ یاریزان دەبێت.

4- زیادبونی کارێکتەری سارا وەک ڤیکتۆر وایە لەگەڵ.

5- چەند جلو دەنگ و ئیمۆتیەک تایبەت بەخۆی.

6- زیادبونی ماپی دووەمی ٤*٤ دێز ماچ لە ماپی سانهۆک لە ناوچەی ڕیۆنیس.

7- زیادبونی M4 ی کیڵ مەسج کە بەم نزیکانە لە چەرخی بەخت بەردەست دەبێت.

چەند سکینێکی نوێ لە ناو ڕۆیال پاسی سیسزنی ١٠
سکینی چەکی QBZ سکینی چەکی QBU

سکینی ڕوومانە(گرنەید) لە ئاڕپی ٢٠
سکینی سەیارە لە ئاڕپی ٣٠
سکینی پەڕەشوت لەگەل ئیمۆتی لە ئارپی ٩٥

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دیاریکراوی ڕێژەی داگرتنی ئەپەکان لە مۆبایل داتا بێزاری کردوویت؟(چارەسەر)

خەڵک-سەلمان خالید

دابەزاندنی یاری و ئەپەکەان لە وەشانەکانی پێشوی ئایفۆن و ئایپاددا کارێکی قورس بوو کە قەبارەی یارییەکان چەندین گێگابایتن.

ئەپڵ لە وەشانی ١٠ دا ڕێژەی ١٠٠ مێگابایتی دیاری کردبوو بەڵام لە وەشانی ١١ دا کردی بە ١٥٠ مێگابایت و لە وەشانی ١٣ شدا کردی بە ٢٠٠ مێگابایت، بەهۆی ئەوەی تێچووی ئینتەرنێتی مۆبایل لە وڵاتان بڕێکی زۆری تێدەچێت و بەڵام هێشتا بەدڵی بەکارهێنەران نەبوو ئەم سنوردارکردنە، و لە کۆتا وەشانی ئای ئۆ ئێسدا بەکارهێنەران دەتوانن بێسنوور ئەپ و یارییەکان دابەزێنن بۆ مۆبایلەکانیان لە کۆگای ئەپ ستۆری ئەپڵەوە.

لەم بابەتە ڕێنماییەدا باس لە چۆنیەتی بێسنوورکردنی ئەم تایبەتمەندییەی ئایفۆن و ئایپادەکان دەکەین:
سەرەتا بڕۆ سەر ئەپی Settings و پاشان iTunes & App Store بکەوە.

Launch Settings and choose iTunes and App Store
کرتە لە بەشی App Downloads بکە.

Select App Downloads
پاشان بەپێی ویستی خۆت هەڵبژاردەیەکیان دیاری بکە بۆ نموونە“Always Allow” دیاری بکە و لەمەودوا دەتوانیت بێسنوور یاری و ئەپەکان دابەزێنیت و نوێیان بکەیتەوە لە کۆگای ئەپ ستۆردا.

Select Always Allow

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

زەنگێکی مەترسیدار بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد

خەڵک-سەلمان خالید

بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ناوەندی FBI داوای کردووە لە کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی کە پلانی پاراستنی ئایفۆن و ئایپادەکان داببەزێنێت.

باک ئەپکردنی زانیارییەکان لەو ئامێرانەدا لە ڕێی ئایکڵاودەوە دەبێت، هەروەها ئەو زانیارییانەش بە کۆد کراون تێیدا بۆ ئەوەی بەدووربن لە هاک.

بەڵام لەم ڕۆژانەدا و بەپێی هەواڵێکی ڕۆیتەرز کۆمپانیای ئەپڵ کلیلی هەڵوەشاندنەوەی ئەم کۆدکردنە دەخاتە بەردەستی FBI یەوە، کاتێک لە ڕێی یاساوە کۆمپانیاکە داوای لێکردن.

Image result for Exclusive: Apple dropped plan for encrypting backups after FBI complained - sources

لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێک دەزگاکانی پۆلیس داوایان لە کۆمپانیای ئەپڵ کردبوو بۆ شکاندنی قوفڵی مۆبایلی ئایفۆنی چەند تاوانبارێک تاوەکوو لێکۆڵینەوەی ورد بکەن لەسەر مۆبایلەکانیان، بەڵام کۆمپانیای ئەپڵ ئەم داوایەی FBI ی ڕەت کردبوویەوە.

بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڕەشەی تووندی کردبوو لە کۆمپانیای ئەپڵ کە لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی ئەمریکا یارمەتی زۆری ئەپڵی دابوو، بەڵام ئەپڵ ئامادە نەبوو بوو هەماهەنگی و کار ئاسانی بکات بۆ دەزگاکانی پۆلیس.

Image result for Exclusive: Apple dropped plan for encrypting backups after FBI complained - sources

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن لە باکگراوندی مۆبایلەکەت ڤیدیۆی یوتیوب کارپێدەکەیت(ئەندرۆید)

خەڵک-سەلمان خالید

زۆرجار پێویستت بەوەیە لە کاتی کارپێکردنی ڤیدیۆیەکی یوتیوبدا کارێکی دیکەش بکەیت، ئەپی VLC ئەم کارەت بۆ ئاسان دەکات و هاوشێوەی ئەم ڕێنماییەی کە لە خوارەوەدا ڕوونمان کردووەتەوە دەتوانن ئەم کردارە گرنگە ئەنجام بدەن.

ئەپی VLCی بە ناوبانگ دابەزێنە لە کۆگای گووگڵ پلەی | کرتە لێرە بکە
پاشان بڕۆ سەر ئەو ڤیدیۆیەی مەبەستە
دواتر Share دابگرە
لە هەنگاوی دواتریشدا Play in VLC لە هەڵبژاردەکاندا.


پاش کارکردنی ڤیدیۆکە و دابەزینی بۆ نێو ئەپی VLC هەڵبژاردەی Play as audio دیاری بکە بۆ ئەوەی لە باکگراونددا کاربکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان