ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئایدن مەعروف لەگەڵ نوێنەری سریانییەكاندا كۆبووەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەی سریانیدا كۆبووەوە.

كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و جنان جەبار، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی نەتەوەیی و سەرۆكی حیزبی ئەنجوومەنی نەتەوەیی كلدان و جۆن ئەنوەر، سەرۆكی بزووتنەوەی كۆمەڵەی سریانی و ژمارەیەك بەپرسی حكوومی و حیزبی ئەو پێكهاتەیە لە هۆڵی مۆزەخانەی كەلتووری سریانی بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا ئایدن مەعروف ئاماژەی بەوەدا كە ئەو وەك وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لەگەڵ تەواوی پێكهاتەكانی هەرێم كۆدەبێتەوە بە مەبەستی وەرگرتنی داواكارییەكانیان و گەیاندنیان بە سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێم.

لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە نوسیویەتی مەبەستی كۆبوونەوەكە بەم شێوەیەك بووە:

١-وەرگرتنی داواكارییەكانی پێكهاتەی كلدانی، سریانی و ئاشووری

٢-دروستكردنی هەماهەنگی لە نێوان پێكهاتەكان و حكوومەتی هەرێم

٣-پشتیوانی پێكهاتەكان بۆ حكوومەتی هەرێم

هەفتەی پێشوو، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لەگەڵ پێكهاتەی توركماندا كۆبوەوە و بڕیارە لەگەڵ هەموو پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستاندا كۆبوونەوە بكات.

کوردستان

مەهدی مەحمود: دواكەوتوویی سلێمانی بەهۆی ململانێی حیزبییە

سلێمانی – نزار جەزا
سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەنێوان حزبەكاندا ململانێ هەیە، كە ئەمەش لەدارستاندا هەیە، نەك لەناو ئینساندا.

مەهدی مەحمود جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، سلێمانی كە پایتەختی ڕۆشنبیرییە و بانگەشەی دیموكراسی زۆر بۆ دەكرێت، دەبوایە لەو ڕەهەندانەوە سلێمانی زۆر پێشكەوتووتر بوایە، بەڵام بەهۆی ئەو ململانێیەی كە لەم شارەدا هەیە زۆر دواكەتووە.

ڕوونیشیكردەوە، كێبڕكێ بۆ خزمەتكردن ئاساییە، بەڵام ململانێ بۆ قاچ شكاندنی یەكتر شتێكی خراپە و ئەمە لەدارستاندا هەیە نەك لە ناو ئینساندا هەبێت، تەنانەت سیاسییەكانیش وشەی ململانێ بەكاردەهێنن، دیارە ئەمە هەر لەناخیاندا هەیە.

زیاتر ڕوونیكردەوە، هیواخوازین ململانێ بگۆڕدرێت بۆ كێبڕكێ و هەمووانیش لەدوای كێبڕكێ وەك برا و دۆست بن.

ئەوەشی خستەڕوو، زۆربوونی حزب لەهەر وڵاتێكدا چەندێك بەمانای ئازادی دێت، هێندەش بەمانای ململانێ و یەكتر قبوڵنەكردن دێت، چونكە ڕای بەرامبەری قبوڵنەبووە بۆیە حیزبی دیكە دروستبووە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەگەر عەقڵیەتی پیشەیی زاڵبوایە بەسەر عەقڵیەتی حیزبیدا ئەوا دۆخەكە زۆر باشتر دەبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەركردەیەكی یەكگرتوو: ململانێ زیانی لەسلێمانیدا

سلێمانی – نزار جەزا

بەرپرسی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەسلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ململانێیەی لەسلێمانی هەیە، زیانی گەورەی بەسلێمانی گەیاندووە، بەڵام لەڕووە ئەرێنییەكەیەوە توانیویەتی عەقڵێكی هۆشیار لەڕووی سیاسی و ئەدەبی و ڕۆشنبیری و نوسینەوە گەشەپێبدات.

عومەر محەمەد، بەرپرسی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەسلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ململانێی فكری و سەقافی و سیاسی و تەریقەت لەسلێمانی قوڵاییەكی هەیە و تاكو ئێستاش ڕەنگدانەوەی هەیە، لەهەمانكاتدا ئەم ململانێیە توانیویەتی هەندێك توانا دروستبكات.

زیاتر ڕوونیكردەوە، ڕاستە ئەم ململانێیە زیانی گەورەی بەسلێمانی گەیاندووە، بەڵام لەڕووە ئەرێنییەكەیەوە توانیویەتی خزمەتێكی دیكە بكات، بەجۆرێك عەقڵێكی هۆشیاری لەڕووی سیاسی و ئەدەبی ڕۆشنبیری و نوسینەوە گەشەپێبدات.

ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای ئەو هەڵكشان و داكشانەی یەكێتی و گۆڕان و نەوەی نوێ، یەكێتی حاڵەتێكی ململانێی سیاسی توندی دروستكرد، كە ئێستا پێویستە گەڕانەوەیەكی بونیاتنەران و پێداچوونەوە بكرێت، بۆ خزمەتی زیاتری ئەم شارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كارگەیەكی ئاوی خواردنەوە لە سلێمانی داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردنەوەو دەرنەچونی لەتاقیگەدا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كارگەی ئاوی “مەگنالایف”ی لەگوندی میرەدێی سەر بەناحیەی وارماوا داخست.

لیژنەی بەدواداچونی بەرهەمهێنانی ئاوی لەدەبەنراوی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوای پشكنین و دڵنیابونەوە لەنەشیاوی ئاوەكە بۆخواردنەوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامیەتی قەزای شارەزور و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وارماوا دوای ئاگاداركردنەوە لەكەموكوڕیەكانی و پابەند نەبوون بە جێبەجێكردنی مەرج و ڕێنماییەكان كارگەی ئاوی مەگنالایف لەگوندی میرەدێی سەربەناحیەی وارماوا داخست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان