ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە هەولێر، ئامادەسازی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەكرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

هەرچەندە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا داواكاریی دامەزراندنیان پێشكەش كردووە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم وەڵامی نەداونەتەوە، نوێنەرێكی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆراش ئاشكرایدەكات، پێنج شەممەی داهاتوو خۆپیشاندان دەكەن.

عەلی ئەحمەد نوێنەری هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نزیكەی 300 كەس دەبین هەڵگری بڕونامەی ماستەر و دكتۆراین و دانەمەزراوین.
وتیشی”لەگەڵ دامەزراندنی كابینەی نوێ لیستێكمان پێكهێنا و دامانە وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەڕلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و لەگەڵ یەكەمەكان نوسراومان بۆ كرا بۆ ئەنجومەنی وەزیران، ئێستا یەكەمەكان و دەرچوانی كۆلێژی پزیشكی و مامۆستایانی گرێبەستیش بوونە هەمیشەیی دامەزران و تا ئێستا وەڵامی ئێمەیان نەداوەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، زانكۆكانی كوردستان پێویستیان بە مامۆستا هەیە و زانكۆ ئەهلییەكانیش كۆمەڵێك خاڵیان داناوە كە ئێمە ناگرێتەوە و دەڕۆن مامۆستای عەرب و هیندی دەهێنن كە بە نرخێكی كەمتر وانە دەڵێنەوە.

ئاشكراشیكرد، داوامان لە پارێزگاری هەولێر كردووە كە وادەیەكمان بۆ دیاری بكەن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان، بەڵام ئەگەر ئەو وادەیەش دیاری نەكرێت ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین.

کوردستان

هاتووچۆی سلێمانی و هەولێر لەسەر دەوام و مامەڵەی هاوولاتیان ڕوونكردنەوە دەدەن


خەڵك- بەشی هەواڵ
هەریەكە لە  بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و هەولێر لەسەر دەوام و پڕكردنەوەی فۆڕمی سەرەی مامەڵەی هاووڵاتیان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەكەدا، كە وێنەیەكی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، سەبارەت بەو هاووڵاتییانەی هەفتەی پێشوو فۆڕمیان پڕكردبووەوە و بۆ ٦/۱ ناویان هاتبووەوە، كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن، دەتوانن سبەینێ یەك شەممە ٦/۷ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، لیستێكی تایبەتیان بۆ دروست دەكرێت بەمەبەستی ڕایی كردنی مامەڵەكانیان.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوانەی ناویان تۆماركردبوو لەسیستمی ئەلیكترۆنی هاتووچۆی هەولێر بۆ سەردانیكردنی بەشەكانی مۆلەت و تۆمار و ڕۆژانی 6/1 تاكو 6/6یان بۆ دیاریكرابو بۆ سەردانیكردن، سەرلەنوی ناویان تۆماربكەنەوە و سەرە بنووسنەوە بۆئەوەی بتوانن سەردان بكەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ماوەیە كەوتە ناو قەدەغەی هاتووچۆ و وەستانی دەوامی فەرمانگەكان.

بە بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە 1ی حوزەریانەوە تاوەكو ئێوارەی ئەمڕۆ 6ی حوزەیران قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ڕاگەیەنرا و دەوامی فەرمانبەران كرا بە پشوو، بەڵام دواتر پارێزگاكان دەسەڵاتیان بۆ دابەزێنرا و قەدەغەی هاتووچۆ كۆتایی پێ‌ هێنرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فراکسیۆنی ئایندە: دەنگ بەکاندیدەکانی کابینەى نوێی عیراق نادەین


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

فراکسیۆنی ئایندە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، بەشێك نین لە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەکەی مستەفا کازمی و دەنگیشی پێنادەن.

 

ئاماژەى بەئەوەشداوە، پڕۆسەی پێکھێنانی کابینەکە دووبارەکردنەوەی ھەمان ئەو میکانیزمانەیە کە دۆخی عیراقیان بە ئەمڕۆ گەیاند، بۆیە جارێکیتر ڕای گشتی ئاگادار دەکەنەوە، کە دەنگ نادەن بەو کاندیدانەی بڕیار وایە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان پێبدرێت.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

 

رونکردنەوەیەك بۆ رایگشتی!

وەك پێشتر رامانگەیاندبو کە ئێمە بەشێك نین لە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەکەی بەڕێز مستەفا کازمی و دەنگیشی پێنادەین. ھەروەھا پێمانوایە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەکە دوبارەکردنەوەی ھەمان ئەو میکانیزمانەیە کە دۆخی عێراقیان بە ئەمڕۆ گەیاند. بۆیە جارێکیتر رایگشتی ئاگادار دەکەینەوە کە ئێمە دەنگنادەین بەو کاندیدانەی بڕیار وایە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان پێبدرێت.

فراکسیۆنی ئایندە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

٦/ ٦/ ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە:هاوڵاتیان سەردانی شوێنە گەشتیارەکان دەکەن


خەڵک-ئارام سەردار

دوای ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆی ناو شارەکان هەڵگیرا، هاوڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی ئاسودەبەخش و ئارام سەردانی شوێنە گەشتیاریەکان دەکەن.

گەلی عەلی بەگ یەکێکە لەشوێنە گەشتیاریەکانی پارێزگای هەولێر کە جگە لەگەشتیارانی بیانی هاوڵاتیەکی زۆریش لەگەشتیارانی ناوخۆیی سەردانی دەکەن بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش.

عەبدلقادر کەمال، یەکێک لەخاوەن شوێنە گەشتیاریەکان بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ڕۆژانی پێنچ شەممە و هەینی گەشتیارێکی زۆری ناوخۆیی سەردانیان دەکەن بەشێوەیەک شەوانیش دەمێننەوە و کەپرە گەشتیاریەکانیان بەکرێ دەگرن.

دەشڵێت، بۆ ناو گەلی عەلی بەگ و شوێنە گەشتیاریەکان ڕەچاوی ڕێنماییە خۆپرێزیەکان لەکۆڕنا دەکرێت، ئەویش هەر هاوڵاتیەک یان پێویستە دەست کێش بەکاربێنێ یان دەستی تەعقیم بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی داخستنی شوێنەکان قەدغەی هاتووچۆ زیانێکی زۆر بەکەرتی گەشتیاری کەوتووە، بەڵام شوێنەکانی ئەوان جگە لەوەرزی بەهاران لەکاتەکانی وەرزی هاوینیش گەشتیاران لەڕۆژانی پێنچ شەممە ڕوویان تێ دەکەن، ڕۆژانی شەممەش دەگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان