ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

15 ڕۆكێت ئاراستەی بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە عیراق كران


خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی ڕابردوو 15 ڕۆكێت ئاراستەی بنكەی سەربازی گەیارە لە باشوری موسڵ كران، كە هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیركراون.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەو ڕۆكێتانە لە نزیك سەربازگەكە كەوتوونەتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێكیان نەبووە.

هەروەها تائێستا نازانرێت لە كوێوە ئەو ڕۆكێتانە ئاراستەی بنكەكە كراون.

عێراق

هادی عامری دەستی لەكاركێشایەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، كە یەكێكە لە كوتلە بەهێزەكانی شیعە لەناو پەڕلەمانی عیراق دەستی لە ئەندامێتی پەڕلەمان كشاندەوە.

بەپێی نووسراوێك، كە میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردتەوە، هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و ئەندامی پەڕلەمانی عیراق داوای لە سەرۆكی پەڕلەمان كردووە دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسەند بكات و لەجێگەی (عەبدولكەریم یونس عیلان) بكرێتە پەڕلەمانتار.

هەر بەپێی نووسراوەكە، محەمە حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمان بڕیاریداوە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا كەی جێگرەوەی عامری سوێندی یاسایی وەك پەڕلەمانتار بخوات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بڕیارە عامری بكرێتە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و جێگەی فالح فەیاز بگرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەرۆك وەزیرانی عیراق بە زمانی كوردی پەیامێكی بڵاوكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق بە كوردی پەیامێك ئاڕاستەی پەڕلەمانی عیراق دەكات و دەڵێت: “ئەوە هەنگاوێكی باشە بۆ جێبەجێ‌ كردنی كارنامەكانمان”.

ئەمڕۆ شەممە، پەڕلەمانی عیراق بە ئامادەبوونی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووەوە و متمانەی بە وەزیرەكانی (دەرەوە و داد) لە پشكی كورد و نەوت و كشتوكاڵ و كۆچ و بازرگانی بەخشی.

لای خۆشیەوە، مستەفا كازمی لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە، “سووپاس بۆ پەڕلەمان، كە دووبارە متمانەی بە حكومەتەكەمان بەخشییەوە، ئەوە هەنگاوێكی باشە بۆ جێبەجێ‌ كردنی كارنامەكانمان”.

ڕاشیگەیاندووە، “وەفادار و پابەندین بەرامبەر گەلی عیراق. بە گەشبینی و ڕاستگۆییەوە داهاتوو بەڕێدەكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

متمانە درا بە كاندیدەكانی یەكێتی و پارتی
كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق بە ئامادەبوونی كازمی دەستی پێكرد


خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای دواخستنی بۆ ماوەی نیو كاتژمێر، كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق بە ئامادەبووونی سەرۆك وەزیران دەستی پێكرد و تێیدا متمانە درا بە كاندیدی پارتی بۆ وەزارەتی دەرەوە و كاندیدی یەكێتی بۆ وەزیری دادی عیراق.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق و ئامادەبوونی فراكسیۆنە كوردییەكان، كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق بە ئامادەبوونی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران بۆ متمانەدان بە تەواوكردنی كابینە وزارییەكە دەستی پێكرد.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا متمانە درا بە د. فوئاد حسێن، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ وەزارەتی دەرەوەی عیراق و سالار عەبدولستار محەمەد، كاندیدی یەكێتی بۆ وەزیری دادی عیراق.

هەروەها متمانە درا بە ئیڤان فایەق ئەعقوب بۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران و عەلا ئەحمەد حەسەن بۆ وەزیری بازرگانی و محەمەد كەریم جاسم بۆ وەزیری كشتوكاڵ و ئیحسان عەبدولجەبار بۆ وەزیری نەوت.

رئيس الوزراء يصل مجلس النواب

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان