ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پێیوایە حكومەتی ئێستا بەدیلی نییە
پەرلەمانتارێك: ڕەوشی عيراق بەرەو هێوربوونەوە دەچێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق پێیوایە ڕەوشی بەغدا و شارەكانی تری عیراق ڕوو لە هێوربوونەوەیە، چونكە بە وتەی ئەو “هەموو لایەنەكان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی هیچ جێگرەوەیەك نییە بۆ حكومەتی ئێستا”.

حەسەن ئاڵی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند:”لەئێستادا ڕەوشەكە لە بەغدا زۆر هێمنە و پێدەچێت لە داهاتووداهێندەی تر ڕەوشەكە ڕووەو هێوربوونەوە بچێت، چونكە هەموو لایەنەكان گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەی كە لەم قۆناغەدا هیچ بەدیلێكی تر نییە كە جێگەی حكومەتی ئێستا بگرێتەوە، هەر كەسێك بێت هەر ئەوەی پێدەكرێت كە ئەم حكومەتە كردوویەتی”.

بە وتەی حەسەن ئاڵی:”حكومەتی ئێستا عیراق بەڵێنی بە خۆپیشاندەرانە داوە داواكارییەكانیان بۆ جێبەجێ‌ بكات، لانی كەم هەوڵ دەدات بەشێك لەو داواكارییانە جێبەجێ‌ بكات، ڕەوشەكەش لەئێستادا ڕوو لەوەیە بەرەو هێوربوونەوە بڕوات”.

ئەو پەرلەمانتارە كوردەی پەرلەمانی عیراق دەڵێت”ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەدان مایەی نیگەرانییە، چونكە تائێستا نزیكەی 300 كەس كوراژون و 10 هەزار كەسیش برینداربوون، ئەمەش بۆ عیراق و هێزە ئەمنییەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لەلایەن ئەو ڕێكخراوانەی بە وردەی چاودێری خۆپیشاندانەكانیان كردووە شتێكی خراپە”.

لەبارەی بەردەوامی خۆپیشاندانەكانیش لە بەغدا، حەسەن ئاڵی وتی:”بەڵی وێڕای بەردەوامی خۆپیشاندانەكان، بەڵام هێمنی باڵی بەسەر ڕەوشەكەدا كێشاوە لە بەغدا و شارەكانی تر”.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتۆتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاری و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا سەدان كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون.

عێراق

عەللاوی هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی سیستمی سیاسی وڵات دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر كابینە وەزارییەكەی شكست بهێنێت، سیستمی سیاسی دووچاری نسكۆ دەبێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی ئەردەنی (بەترا) لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسی نزیك لە محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق بڵاویكردەوە، “ئەگەر حكومەتەكەی دووچاری شكست ببێت، تەواوی سیستمی سیاسی عیراق لە دوای ساڵی 2003وە تووشی نسكۆ دەبێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “عەللاوی داوای پشتیوانی بێ‌ مەرجی كردووە لە فراكسیۆنەكان و حزبە سیاسییەكان، تا ئازادی هەڵبژاردنی ئەندامانی حكومەتەكەی پێ ببەخشن بەبێ‌ دەستوەردان”.

سەرچاوەكە دەڵێت: “عەللاوی لەلایەن فراكسیۆن و حزبە سیاسییەكانەوە پشتیوانی سیاسی لێكراوە و بەڵێنیداوە زەمینەسازی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت بكات و بایەخ بە بەرنامەی خزمەتگوزاری بدات وەك تاكە ڕێڕەوێك بۆ هێوركردنەوەی تەوژمی خۆپیشاندانەكان، كە چوار مانگە عیراقیان گرتۆتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“شیعە 11 وەزارەت و سوننە 6 وەزارەت”
پشكی كورد لە حكومەتەكەی عەللاوی دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، كابینە وەزارییە نوێیەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، 11 وەزارەت بۆ شیعە و 6 وەزارەت بۆ سوننە و 5 وەزارەت بۆ كورد لەخۆدەگرێت.

شاندێكی سیاسی هەرێمی كوردستان، كە لە نوێنەری (یەكێتی و پارتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو) پێكهاتوون لە ئێستادا لە بەغدان و گفتووگۆ لەسەر ماف و پشكی كورد لە كابینەكەی عەللاوی دەكەن و بڕیارە ئەمشەو كۆبوونەوەیەك لەوبارەیەوە لەگەڵ كوتلە عیراقییەكان ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار بە ماڵپەڕی (الاخباریە)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، “محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، كابینە وەزارییەكەی تەواوكردووە و لە ماوەیەكی داریكراودا، كە ڕەنگە پێنج شەممەی داهاتوو ئەوپەڕی بێت، بۆ پەڕلەمانی ڕەوانە دەكات”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “كابینە وەزارییەكە 11 وەزارەت بۆ شیعە و 6 وەزارەت بۆ سوننە و 5 وەزارەت بۆ كورد و وەزارەتێكیش بۆ كەمینەكان لەخۆدەگرێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا 5 وەزیر لە كابینەكەدا هەڵگری دوو ڕەگەزنامەن و 5 وەزیری تر ژنن”.

پێشتر سەرچاوەیەكی سیاسی ڕایگەیاندبوو، ڕاگەیاندنی كابینە وەزارییەكە لەماوەی پێنج ڕۆژی داهاتوودا دەبێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فەتح: ڕازی نابین ناتۆ لەسەر خاكی عیراق بێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی پەڕلەمان بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان ڕوونە و پێویستی بە شیكردنەوە نییە، ڕەتیشیدەكاتەوە هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، لە وڵاتدا جێگەی هێزەكانی ئەمریكا بگرێتەوە.

حەسەن سالم، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “بڕیارەكەی پەڕلەمانی عیراق بۆ دەكردنی هێزە بیانییەكان زۆر ڕوونە و پێویستی بە شیكردنەوە نییە، گواستنەوەی ئەركی ئەمریكاییەكانیش بۆ هاوپەیمانی ناتۆ، سەرپێچی بڕیارەكەی پەڕلەمانە”.

بە وتەی ئەو پەڕلەمانتارەی فەتح، “داواكارییەكانی ئەمریكا لەگەڵ بەدەركردنی بنكەی عەین ئەسەد و بنكەكانی تری هەرێمی كوردستان لە پاشەكشەكردنی هێزەكان، بازهەڵدانە بەسەر بڕیارەكەی پەڕلەمان، كە ئاماژە بە پاشەكشەكردن لە عیراق دەكات بەبێ‌ دابەشبوون یان دابەشكردنێك”.

حەسەن سالم داوای لە حكومەت كردووە،” بوێر و چاونەترس بێت و داواكارییەكەی ئەمریكا بۆ دانانی سیستمی پاتریۆت ڕەتبكاتەوە، كە خۆی لەخۆیدا گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرگرییە لە قەوارەی زایۆنیزم، ئەمەش مایەی نەنگییە عیراق ببێتە سوپەر بۆ بەرگری لە زایۆنیزمەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان