ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

داواكارییەكانی خۆپیشاندەران تەوەریی سەرەكین
(خەڵك) كارنامەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانی عیراق كاتژمێر 1ی پاشنوەڕی ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە و بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەش، داواكارییەكانی خۆپیشاندەران تەوری سەرەكی دانیشتنەكە پێكدەهێنن.

حەسەن ئاڵی، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عیراق، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند:”بەپێی كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان كە بڕیارە لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ دەستپێبكات، داواكارییەكانی خۆپیشاندەران تەوەریی سەرەكی دانیشتنەكە پێكدەهێنێن كە تەواوكاریی دانیشتنەكانی پێشووە، لە تەوەریی دووەمی دانیشتنەكەشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای خانەشینی فیدراڵی دەكریت،لە تەوەریی سێیەمیشدا گفتووگۆ لەسەر هەڵسوكەوتی نوێنەران دەكرێت”.

بە وتەی حەسەن ئاڵی”لە پەرلەمان گفتووگۆ لەسەر چۆنیەتی هەڵسوكەوت و مامەڵەی نوێنەران دەكرێت لەنێو خەڵك و لە فەرمانگەكان و لە دانیشتنەكان، لەگەڵ چەند بابەتێكی تر لە دانیشتنی ئەمڕۆدا وتوێژی چڕوپڕیان لەسەر دەكرێت، ئەمەش لەحاڵەتی تەواوبوونی ڕێژەی یاسایی ئامادەبوان و بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە”.

عێراق

ئاماژە بە هەڵبژاردنی پێشوەختیش دەكەن
نوجێفی و عەللاوی و عەبادی بۆ لەسەركارلابردنی حكومەت ڕێكەوتن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی بەرەی ڕزگاریی و گەشەپێدانی عیراق، بوونی ڕێكەوتنێك لەگەڵ ئەیاد عەللاوی سەرۆكی مینبەری عیراقی و حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر ئاشكرا دەكات، لەپێناو یەكخستنی هەوڵەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەدوای لەسەركارلابردنی حكومەت.

ئوسامە نوجێفی سەرۆكی بەرەی ڕزگاریی و گەشەپێدانی عیراق لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاندووە”لەگەڵ ئەیاد عەللاوی سەرۆكی مینبەری عیراقی و حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر ڕێكەوتوون بۆ یەكسختنی هەوڵە هاوبەشەكان و چالاككردنی كاریی سیاسی و پەرلەمانی لەپێناو هێنانەدی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەدوای لەسەركارلابردنی حكومەتی ئێستا و پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی بۆ زامنكردنی گۆڕانكارییەكی ئاشتیخوازانە و هێنانەدی خواستی گەل لە چوارچێوەی دەستور و پێوەرە كارپێكراوەكان”.

بە وتەی نوجێفی”بەرەی كاریی سیاسی هاوبەش بەڕووی ئەو هێزە سیاسی و نیشتمانی و جەمارەرییانەدا كراوەتەوە كە بڕوایان حەتميەتی گۆڕانكاریی و چاكسازیی سیاسی و كاركردن هەیە بۆ ڕێككردنەوەی ڕێڕەوە هەڵەكان و كۆتایی هێنان بە دیاردەكانی گەندەڵی و كێشەكان لە وڵاتدا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و شارەكانی باشور بەردەوامە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بۆ 20 هەمین ڕۆژی لەسەریەك خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و شارەكانی باشوری عیراق بەڕێوەدەچێت بۆ هەلی كار، خزمەتگوزاری و دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكایەتییەكان.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوار خۆپیشاندەر لە بەغدا و ناسرییە كوژران و دەیانی دیكەش برینداربوون.

بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی عیراق لەكاتێكدایە تائێستا ڕوننییە كە سەرۆكایەتییەكان دەستلەكاردەكێشنەوە، یان چاكسازی دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دوو بومەلەرزە خانەقینی هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە دوو بومەلەرزە باشوری ڕۆژهەڵاتی قەزای خانەقینی هەژاند.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق بڵاوی كردەوە، بوومەلەرزەی یەكەم كاتژمێر چوار و نیو ڕوویداوە و گوڕەكەی 3.2 بووە و 10 خولەك دواتریش بوومەلەرزەكەی دیكە ڕوویداوە و گوڕەكەی یەك پۆینت كەمتر بووە.

هەر بەپێی زانیاری بەڕێوەبەرایەتییەكە چەقی بوومەلەرزەكە 34 كیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی خانەقینەوە دوور بووە و هیچ زیانێكی گیانی و ماددیشی نەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان