ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“هاتنەدنیای پێغەمبەری ئیسلام گۆڕانکاری دروستکرد”

خەڵك- نزار جەزا

ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی لەچەند شوێنێکی جیاواز بەشێوازی جۆراوجۆر یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام کرایەوە.

ئەمڕۆ 12ی ڕەبیعل ئەوەل لەبەشێک لە وڵاتانی جیهانی ڕێوڕەسمی جۆراوجۆر بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر سازدرا، لەوچوارچێوەیەشدا لەشاری سلێمانی لە خانەقا و مزگەوت و شوێنە ئایینییەکاندا یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خودای لەسەربێت) بەرز ڕاگیرا.
لەهۆڵی ساداتی پیرخدری شاهۆ بەئامادەبوونی بەشێک لەموسوڵمانان و مامۆستایانی ئایینی ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ ئەو یادە بەڕێوەچوو.

عەتا پێنجوێنی لێپرسراوی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان لقی سلێمانی ڕایگەیاند، هاتنەدنیای پێغەمبەری ئیسلام گۆڕانکاری دروستکرد، بۆیە ئێستاش داواکارن لەخودای گەورە ئەم یادە بکاتە گۆڕانکاریەک بۆ گەلی کورد.

ئاماژەی بەئەوەشدا، گەلی کورد لەهەر شوێنێک بێت عاشقی پێغەمبەرە و هەر ڕێوڕەسمێکی ئایینی هەبێت کورد تێیدا بەشداری دەکات.

باسی لەئەوەشکرد، هاوڵاتیان بەگشتی و خاوەن دوکانەکانی ناوبازاڕیش دەبینرێن، کە شیرینی پێشکەش دەکەن و هەندێک شۆفێری تەکسی بێ بەرامبەر نەفەر دەگوازنەوە، دەیان ڕێوڕەسمی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن، ئەمەش نیشانەی خۆشەویستی و سوپاسگوزارییە بەرامبەر خودا.

ئەوەشی خستەڕوو، لەم یادانەدا سوپاسگوزاری خۆمان بۆ خودا دەردەبڕین، هاوکات خۆشەویستی خۆمان بۆ پێغەمبەر دەردەبڕین، هەروەها ئەم یادە دەکەینە دەستپێکی خۆشەویستی و برایەتی و سەقامگیری و ئاشتی لەنێوانماندا.

وتیشی:”دەستی برایەتی بۆئەو کەسانە درێژدەکەین کە ئەم جۆرە ڕێوڕەسمانە ڕێکدەخەن”.

 

کوردستان

حاجیاوا؛ هاووڵاتیەك فیشەكێكی لە جەستەی خۆی داوە لەژێر چاودێری پزیشكیدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت ، هاووڵاییەك لە ڕێگەی دەمانچەوە فیشەكی بە جەستەی خۆیەوە ناوە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشك دایە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو لە كاتژمێر 11 بریندارێكیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی حاجیاوا كراوە، كە شوێنەواری یەك فیشەك بە جەستەییەوە هەبوو.

دەشڵێت ،”بریندارەكە ناوی ( ه٫ ح٫ م ) لە دایكبووی 1982 پیشە كاسب، دوای گەیشتنی هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی ماكۆك بۆ شوێنی ڕوداوەكە و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە دەركەوت، كە ناوبراو بە چەكی جۆری دەمانچە فیشەكی لەخۆی داوە”.

ڕاشیگەیاندووە، لەلایەن هێزەكانمانەوە دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كرایەوە و دەست بەسەر دەمانچەكەشدا گیرا، ناوبراو لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشك دایە، لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی؛ كرێكارێك لەسەر ئەسكەلە كەوتە خوارەوە دەست و قاچی شكا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەیانی ئەمڕۆ هەینی كرێكارێك لە بەرزاییەكانی سلێمانی لەسەر ئەسكەلە كەوتە خوارەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا، بەڕێوبەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی یش دەڵێت،”دەست و قاچ وسەری شكاوە و باری تەندروستی جێگیرە”.

پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 21-2-2020 ڕایگەیاند، لە بەرزاییەكانی شاری سلێمانی كرێكارێك لەسەر ئەسكەلە كەوتە خوارەوە و بە هۆی ناجێگری باری تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی خێرا كرا .

سامان نادر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ كرێكارێكارێكیان هێنایە نەخۆشخانەكەمان، كە دەست و قاچی لەگەڵ سەری شكا بوو و چارەسەری پێویستی بۆ كراوە و ئێستا لە ژێر چاودێری تەندروستیدایە.

ڕاشیگەیاند، ئەو كرێكارە بە ڕەگەز ئێرانیە و لە یەكێك لە پڕۆژەكانی سلێمانی كاری كردووە، ئێستا باری تەندروستی جێگرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
دەستەی دەستپاكی هەرێم: كەسمان بە گەندەڵی تۆمەتبار نەكردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت، هیچ كەسێك لەلایەن دەستەكەیانەوە تۆمەتی گەندەڵی نەدراوەتە پاڵ و هەواڵ و بڵاوكراوەكانی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕەتدەكەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە”ماوەی چەند ڕۆژێكە جارێكی تر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لیستێك بڵاو بووەتەوە دەربارەی ئەو كەسانەی كە كەیسی گەندەڵییان هەیە و لەلایەن دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستانەوە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت، بۆیە ئێمە بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە بڵاو كردنەوەی ئەو لیستە پێوەندی بە دەستەوە نییە و لای ئێمەوە بڵاو نەكراوەتەوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە” ئەوە چەندان جارە بەمشێوەیە لە هەندێك پەیجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لیستی هاوشێوە بڵاو دەكرێتەوە چەندان كەس تۆمەتی گەندەڵیان بەناوی دەستەی دەسپاكییەوە دەخرێتە پاڵ، بۆیە داوا دەكەین بەهیچ جۆرێك ناوی دەستەی دەسپاكی بۆ هیچ مەبەستێك بەكار نەهێنرێت، هەروەها هەر لێدوان و قسەیەك بەناوی بەڕێز د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی لە هەر ماڵپەڕ و پەیج و ڕۆژنامەیەك بڵاو كرابێتەوە نوێ نییە، چونكە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو هیچ چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانی ئەنجام نەداوە”.

دەستەی دەستباكی هەرێم دەڵێت”كاری ئەوان بەجۆرێكە لە قۆناغی لێكۆڵینەوە ناوی هیچ كەسێك بڵاو ناكەنەوە، بۆیە دووپات لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان دامەزراوەیەكی فەرمییە و چالاكییەكانی بەفەرمی و به ئاشكرا بڵاو دەكاتەوە و سەرچاوەی زانیارییەكانیش ماڵپەڕی فەرمی دەستەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان