ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بە وێنە.. لە سلێمانی و چەند شوێنێكی دیكە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام كرایەوە


سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی لەچەند شوێنێكی جیاواز بەشێوازی جۆراوجۆر یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام كرایەوە.

ئەمڕۆ 12ی ڕەبیعل ئەوەل لەبەشێك لە وڵاتانی جیهانی ڕێوڕەسمی جۆراوجۆر بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر سازدرا، لەوچوارچێوەیەشدا لەشاری سلێمانی لە خانەقا و مزگەوت و شوێنە ئایینییەكاندا یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خودای لەسەربێت) بەرز ڕاگیرا.

لەهۆڵی ساداتی پیرخدری شاهۆ بەئامادەبوونی بەشێك لەموسوڵمانان و مامۆستایانی ئایینی ڕێوڕەسمێكی تایبەت بۆ ئەو یادە بەڕێوەچوو.

ژیانـنـامـەی بـێـغـەمـبـەر لـ”محمد”ـا ( ﷺ )

.

پێغەمبەر ( ﷺ ) ناوی محەمەد كوڕی عەبدوڵای كوڕی عەبدولموتەلیبە له هۆزی (قوڕەیش)ە كە ناسراوە به (ابوالقاسم)،

له رۆژی دووشەممه له مانگی (12)ی (ربیع الاول) له ساڵی (571) میلادی له ساڵی (فیل) له شاری (مەككەی پیرۆز ) له ماڵی (ئەبوتالیب) له دایك بوو.

.

دایكی پێغەمبەر ( ﷺ ) ناوی ( ئامینەی) كچی ( وەهبە) . باوكی پێغەمبەر محەمەد لە كاتی دەرچوونی بەمەبەستی بازرگانی بۆ شام كۆچی دوایی كردووە و لە شاری مەدینەی منەورە نێژراوە كە ئەو كات محەمەد ( ﷺ ) له سكی دایكی دابووە .

پێغەمبەر لە تەمەنی (6) ساڵیدا بوو دایكی كۆچی دوایی كردووە و ئەركی بەخێوكردنی بە (عبدولموتەلیبی) باپیری سپێردراوە.

.

پێغەمبەر لە تەمەنی (8) ساڵیدا بوو كاتێك باپیری وەفاتی كرد و چووە لای مامی (ئەبوتالیب) . پێغەمبەر ( ﷺ ) له تەمەنی (25) ساڵیدا یەكەمین ژنی هێناوە كە ناوی (خەدیجە)بوو.

.

پێغەمبەر ( ﷺ ) (3) كوڕی لە خەدیجە هەبوو به ناوەكانی ( قاسم و عەبدوڵا و ئیبراهیم) بەڵام هەرسێكیان به منداڵی مردوون .

هەروەها پێغەمبەر ( ﷺ ) (4) كچی هه بوو بە ناوەكانی (زەینب و روقیە و ئوم كەلسوم و فاتیمە) .

پێغەمبەر ( ﷺ ) دووازدە مامی هەبووە بەڵام تەنها (ئیمامی حەمزە و ئیمامی عباس موسڵمان بوون)، هەروەها (6) پوری هەبووە كە له خوشكی باوكی بوون بەڵام تەنها ( صفیە ) موسلمان بوو . پێغەمبەر ( ﷺ ) بە ( الصادق الامین ) به راستگۆی و دەست پاكی ناسرابوو .

.

له تەمەنی (40) ساڵیدا له شاری (مەككە ) له ئەشكەوتی ( حیرا‌و ) له (17)ی رەمەزانی پیرۆز له رۆژی دووشەممه خوای گەورە پەیامی بۆ نارد و بوو به پێغەمبەر .

سێ ساڵ بانگەوازی ئاینی ئیسلام به نهێنی بوو دواتر خودای گەورە فەرمانی دا كه بانگەوازی بۆ ئاینی ئیسلام بە ئاشكرا بكرێت .

ساڵی (10) پێغەمبەرایەتی ناونرا ساڵی ماتەمی (عام الحزن) به هۆی مردنی .

( ابوتالیب ) و (خدیجە )ی خێزانی هەر لەم ساڵەش چوو بۆ (تائیف) بۆ بڵاو كردنەوەی ئاینی ئیسلام .

(1) ساڵ و (3) مانگ پێش كۆچكردنی بۆ (مەدینە ) له (27) مانگی (رەجەب) له بەشێكی شەو له شاری (مككە) وە چووە (المسجد الاقصی) لەوێ بەرز بۆوە بۆ ئاسمانەكان (كه ئەم شەوە پێی دەگوترێ (الیل اسرا‌و والمعراج ) هەر لەم شەوەش له ئاسماندا

(نوێژ لەسەر موسڵمانان فەرز كرا) .

.

پێغەمبەر ( ﷺ ) (13) ساڵ لە شاری (مەككە) مایەوە لە پاشان كۆچی كرد بۆ شاری مەدینە.

لە ساڵی (8)ی كۆچیی لە (20)ی مانگی رەمەزان رۆژی هەینی فەتحی شاری مەككەی كرد . پێغەمبەر ( ﷺ ) لە (27) غەزادا بەشداری كردووە.

ماوەی پێغەمبەرایەتی كردنی محەمەد ( ﷺ ) (23) ساڵ بووە و لە ساڵی (11)ی كۆچی لە (12)ی ربیع الاول روژی دووشەممە لە تەمەنی (63) ساڵیدا لە شاری مەدینەی پیرۆز پێغەمبەر كۆچی دوایی كردوو هەر لە مەدینە لە ناو مزگەوتەكەی خۆیی نێژراوە .

کوردستان

وەزارەتی كشتوكاڵ ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیەنێت، دوای ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ وەك ڕێكارێكی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كێشەی چوونتان بۆسەر كێڵگە و پڕۆژەكانتان دروست بووە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا وەرزی دروێنە و پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆییە، ئەم قەدەغەیە كاریگەری ڕاستەوخۆی كردووەتەسەر بەرهەم.

ئاشكراشیدەكات، بەڕێزان وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕاپۆرتێكمان پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی ئاسانكاری لە هاتووچۆیی ئێوە بكرێت بۆ ئەوەی زیان بەر بەرهەماكانتان نەكەوێت.

ڕوونیشیدەكاتەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەی هاتوچۆی جوتیار و خاوەنكارانی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانین، دواتر ئاگادارتان دەكەینەوە لە دەرئەنجامی چارەسەركردنی كێشەكە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە بەدواداچوونێكی (خەڵك) جوتیاران داوا دەكەن كار ئاسانی بۆ بەقاڵەكان بكرێت، ئەگەرنا ئەوان ناتوانن بەرهەمەكانیان ساغ بكەنەوە و ناچارن فڕێی بدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە..جوتیاران، داوای كارئاسانی بۆ بەقاڵەكان دەكەن


خەڵك-ئارام سەردار

 

جوتیارانی هەولێر نیگەرانن لەوەی سەرەڕای ئەوەی ئاسانكاری بۆ ئەوان كراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئاسانكاری بۆ بەقاڵەكان نەكراوە و دووكانەكانی سەوزە و میوەش داخراون ناتوانن بەرهەمە كشتوكاڵییەكانیان ساغ بكەنەوە.

ئیبراهیم شەمسەدین یەكێكە لەجوتیارەكان ئەمڕۆ بەرووبوومە كشتوكاڵیەكانی هێناوەتە گومرگی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی نەكردنەوەی دووكانەكانی سەوزە و میوە و نەهاتنی بەقاڵەكان بۆ گومرك ناتوانن بەرووبومەكانیان ساغ بكەنەوە، بەم شێوەیەش بێت بەرهەمەكانی ئێمە دەبێ فڕێی بدەین.

دەشڵێت”پێویستە حكومەت ڕەچاوی ئەم وەرزە بكات كەوا بۆ جوتیاران زۆر گرنگە، چونكە ئێستا وەرزی هەندێ بەرهەمی ناوخۆییە و دوای چاوەڕوانییەكی زۆر جوتیاران دەیانەوێت ڕەنجی ماندووبوونیان هەڵگرنەوە، بەڵام بەمشێوەیەبێت سەرەڕای ماندووبوون بەرهەمەكانیشمان دەبێ فڕێ بدەین، بۆیە ئومێد دەكەین كارئاسانی زیاتریش بۆ بەقاڵەكان بكرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێوەیەكی بەرچاو نرخی بەرووبوومەكان دابەزیوە بەهۆی نەفروشتنیان، بەشێوەیەك كیلۆیەك ترۆزی لە ٨۰۰ بۆ ۹۰۰ دینار ئەمڕۆ بۆتە ۲٥۰ دینار و بازاڕیش نیە، بەرهەمەكانی تریش بەهەمان شێوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کاسبکاران دوکانەکانیان دەکەنەوە  


خەڵک – بەشی هەواڵ

 لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی كورردستان کاسبکاران بازاڕ و شوێنە گشتییەكانیان كردەوە و قەدەغەی هاتووچۆ تیایاندا شكێنران.

بە پیی زانیارییەکانی خەڵک ، بەشێک لە کاسبکارانی “ڕانیە و دەربەندیخان و قەڵادزێ و هەڵەبجە” دوکان و بازاڕەکانیان کردووەتەوە.

بەشیک لە کاسبکاران دەڵێن؛ حکومەت هیچ کارئاسانییەکی بۆ دابینی بژێوییان پێ نییەو گەر نەچنەوە سەر کاروکاسبیان، گوزەرانی ڕۆژانەیان پڕ ئاستەنگ دەبێت.

گلەیی ئەوەش دەکەن لە ماوەی کەرەنتینی ڕابردوودا دەسەڵات نەیتوانیوە، کاریگەری لەسەر خاوەن موڵکەکان هەبێ و رەچاوی کەمکردنەوەی کرێ و لێخۆشبوون لە هەندێک باج و خەراج بکات کە لێیان دەسەنرێت.

شەوی ڕابردوو، لە” دەربەندیخان، چەمچەماڵ، ڕانیە، قەڵادزێ، سەیدسادق و هەڵەبجە” کاسبکاران رژانە سەر شەقامەکان و داوای کردنەوەی دوکان و بازارەکانیان دەکرد، وەک کاردانەوەیەکیش ئەمڕۆ بەشێک لەکاسبکارانی ئەو ناوچانە دوكانەكانیان كردووەتەوە.

فۆتۆ؛ مەریوان عەلی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان