ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

10 خۆپیشاندەر لە بەسرە كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

ماڵپەڕی “العربیە” بڵاوی كردەوە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانی شاری بەسرەوە 10 كەس كوژران.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو میدیا عەرەبییە هێزە ئەمنییەكان تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردووە، لەكاتێكدا ویستویانە بچنە نێو بینای ئەنجومەنی پارێزگای بەسرەوە.

لەلایەكی دیكەوە پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان لە بەغداش بەردەوامە و هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسكڕێژ بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران بەكاردەهێنن.

ماوەی 16 ڕۆژە خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عیراق بۆ خزمەتگوزاری و هەلی كار و گۆڕینی دەستوور بەڕێوەدەچێت.

عێراق

وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری لەسەر كۆرۆنا بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق شەشەم كەسی تووشبووی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق راگەیاند كە سەردانی ئێرانی كردووە و پاش گەڕانەوەی ئاماژەكانی كۆرۆنای لەسەر دەركەوتوون و دوای پشكنین دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەش هاووڵاتی لە عیراقد توشی كۆرۆنابوون و هەموویان لە ئێران گەڕاونەتەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”هەموو توشبووەكان دۆخی تەندروستییان جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشكیدان”.

یەكەم حاڵەتی توشبوون لە شاری نەجەف بوو، كە قوتابییەكی ئێرانی بوو، پاشان خێزانێكی چوار كەسی لە كەركوك توشبوون و ئەمڕۆ یەكەم حاڵەت لە بەغدا ئاشكراكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

یەكەم حاڵەتی تووشبوو بە كۆرۆنا لە بەغدا تۆمار كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەغدا تۆمار كرا.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، گەنجێك كە لە ئێران گەڕاوەتەوە، سەردانی یەكێك لە نەخۆشخانەكانی كردووە و دوای پشكنین دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

ئاشكراشیدەكات، ئێستا گەنجەكە لە ژووری تایبەت چاودێری دەكرێت و باری تەندروستیشی جێگیرە و تەواوی ڕێكارە تەندروستییەكانیش بە گوێرەی ڕێنماییەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی گیراونەتەبەر.

تۆماركرنی یەكەم حاڵەت لە بەغدا، دەبێتە شەشەم حاڵەت كە لە عیراق تۆمار دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەبێ كورد، پەڕلەمانی عیراق دەنگ بە كابینەكەی عەللاوی دەدات

خەڵك-بەشی هەواڵ

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەڕلەمانی عیراق بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەڕلەمان، كە تایبەتە بە متمانەدان بە كابینەكەی محەمەد تەوفیق عەللاوی، كاتژمێر 1ی پاش نێوەڕۆ دەستپێدەكات.

لای خۆشییەوە حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەڕلەمان ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكە بەشێوەیەكی كراوە بەڕێوەدەچێت.

ئەمە لەكاتیكدایە تا ئێستا، كورد و سوننە و بەشێك لە شیعەكان، سوورن لەسەر دەنگنەدان بە كابینەكەی عەللاوی.

سەلیم شوشكەیی سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێموایە بەبێ كورد ئەو حكومەتە ناڕوات، چونكە عەللاوی و شیعە و سونە و ئێران و ئەمریكییەكانیش نایانەوێت حكومەتێك بێ كورد دابمەزرێت، چونكە ئەو حكومەتە بۆ ئەوە دادەمەزرێت كێشەكان كەم بكرێتەوە، ئەگەر كێشەیەكیتر زیاد بكرێت كەواتە هیچ نەكراوە.

وتیشی”ئەگەر بەشداریمان نەكرد، پێكەوە بڕیارێك دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان