ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەغداش ئۆتۆمبێلی جام ڕەش قەدەغە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی حكومەتی فیدراڵ ئۆتۆمبێلی جام ڕەش قەدەغە دەكات و هۆكاریی ئەم بڕیارەش بۆ  كاریگەریی نەرێنیلەسەر ڕەوشی ئەمنی و كۆمەڵایەتی دەگێڕێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی حكومەتی فیدراڵ بڕیاریدا، ڕێگە لە هاتووچۆكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بگرێت كە “جام ڕەشن یان بە پەردە جامەكانیان داپۆشراوە، بڕیارەكەش بەدەركردنی تێدا نییە”.

بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ/ هاتووچۆی گشتییەوە لە 20ی تشرینی یەكەمی 2019 دەرچووە”دیاردەكە كاریگەریی نەرێنی لەسەر ڕەوشی ئەمنی و كۆمەڵایەتی هەیە”.

ئەم بڕیارەی بەڕێوەبەورایەتی گشتی هاتووچۆی حكومەتی فیدراڵ لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند ساڵێكە لە هەرێمی كوردستان، ئۆتۆمبێلی جام ڕەش قەدەغە كراوە و ڕێگە نادرێت ئەو ئۆتۆمبیلانە لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەكاربهێنرێن.

 

 

عێراق

پەیامێكی لە شاعەبدوڵڵاوە هێناوە
مەبەستی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئەردەن بۆ عیراق ئاشكرادەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئەردەن ڕایدەگەیەنێت، ئەو نامەیەی كە شا عەبدوڵڵای دووەمی پادشای ئەردەن ناردوویەتی، جەخت لەسەر پێویستی كەمكردنەوەی تەنگژەكان و پاراستنی سەروەریی عیراق دەكاتەوە.

سەفەدی دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە عیراق، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عیراق، لە بەغدا ڕایگەیاند”ئەو نامەی شا عەبدوڵڵا ناردوویەتی، جەخت لەسەر كەمكردنەوەی تەنگژەكان و پاراستنی سەروەریی خاكی عیراق دەكاتەوە”.

بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئەردەن”سەقامگیریی عیراق دەبێتە مایەی بەهێزكردنی سەقامگیریی ناوچەكە، ناوچەكەش زیانی زۆری پێدەگات گەر عیراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێ‌”.

ئەیمەن سەفەدی دەڵێت”پێویستە عیراق نەكرێتە گۆڕەپانی ململانێ‌ و تەنگژەكان، ئێمە پشتیوانی لە عیراق دەكەین و ڕێز لە سەروەریی تەواوەتی وڵاتەكە دەگرین”.

شا عەبدوڵڵای دووەمی پادشای ئەردەن، لە 15ی ئەم مانگە لە وتارێكیدا لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپایی لە ستراسبۆرگی فەرەنسایی ڕایگەیاندبوو،” پشت لە عیراق ناكەین كە 40 ساڵە گیرۆدەی جەنگ و سزاكانە”.

پادشای ئەردەن هۆشداریی دابوو لەبارەی”ڕووبەڕووبوونەوەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران كە ببنە مایەی بەرپابوونی جەنگی گشتگیر و هەڕەشە لەسەر تەواوی ئاسایشی ناوچەكە دروستبكەن، و ڕەنگە تەنگژەی گەورەش لە ئابوری جیهانیدا دروست بكەن، بە تایبەتیش لە بازاڕەكانی وزە، لەگەڵ ڕێخۆشكردن بۆ گەڕانەوەی تیرۆر لە هەموو ناوچەكانی جیهان”.

 

أ.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بۆ پێداچوونەوەیە بە ڕێككەوتنە ئەمنییەكان
حكومەتی عیراق: لەگەڵ واشنتن وتوێژەكان دەستیانپێكرد

خەڵك=- بەشی هەواڵ
لیوا ڕوكن عەبدولكەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، دەستپێكردنی وتوێژ لەگەڵ واشنتن بۆ پێداچوونەوە بە پەیوەندییە ئەمنییەكانی نێوان هەردوو وڵات ئاشكرادەكات.

لیوا ڕوكن عەبدولكەریم خەڵەف بە ماڵپەڕی (RT)ی ڕوسی ڕاگەیاندووە”حكومەتی عیراق لەگەڵ ئەمریكا سەبارەت بە پەیوەندییە ئەمنییەكان وتوێژەكانی دەستپێكردووە، چونكە عیراق تێبینی لەسەر ئەو دۆسێیە هەیە، بۆیە كار دەكات تا هەموو شتەكان لەگەڵ پاستنی سەروەریدا یەكانگیربكات”، ئاماژەی بە بەردەوامی دانوستانەكانیش دەكات لەو بارەیەوە.

پێشتر سەرچاوەیەكی حكومەتی عیراقی بە هەمان ماڵپەڕی ڕاگەیاندبوو، هەردوو حكومەتی عیراقی و ئەمریكایی، وتوێژ لەبارەی ئایندەی هێزەكانی ئەمریكا دەكەن لە عیراق، و خواستی هاوبەش هەیە بۆ دەستكردن بە دانوستان كە ڕەنگە چەند مانگێك بخایەنێت.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە”یەكێك لە پێشنیارەكان ئەوەیە، هاوپەیمانی ناتۆ لە عیراقدا بمێنێتەوە و هێزەكانی ئەمریكاش لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییەدا لە عیراقدابن”.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، پەرلەمانی عیراق حكومەتی بە بڕیارێك بۆ كۆتایی هێنان بە بوونی هێزە بیانییەكان لەسەر خاكی عیراق و ڕێگرتن لە بەكارهێنانی خاك و كایەی ئاسمانی و ئاوی وڵاتەكەی بۆ هەر مەبەستێك، پابەند كرد.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە سەعد حەدیسی وتەبێژی حكومەتی كاربەڕێكەری عیراق، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

 

أ.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عیراق: كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند، بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بڕیارێكی سیادییە و هەموو عیراق دەگرێتەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

عەبدولكەریم خەڵەف، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەڕمی عیراق باسی لەوەكردووە، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عیراق و بڕیارەكە دەیگرێتەوە و هەرێمی كوردستانیش لاری نییە لە كشانەوەكە.

پێشتر ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكا بڵاوی كردەوە، كە ئەمریكا ناكشێتەوە و هەڵمەتە هاوبەشەكان كە دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی ڕاگیرابوون دەستپێدەكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان