ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەسەدە: 10 هێرشی توركیا و میلیشیاكان تێكشكێنران

خەڵك- بەشی هەواڵ

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت، شەڕڤانان 10 هێرشی سوپای‌ توركیا و میلیشیاكانی سوریا كە لەلایەن ئەنقەەوە پشتیوانیان لێدەكرێت، تێكشكاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)وە بڵاوكرایەوە”سوپای توركیا و میلیشیاكانی‌ سەر بەو وڵاتە بە هەموو هێز و توانایەكی تەكنیكی زەمینی و ئاسمانیەوە بەردەوامە لە هێرشە داگیركارییەكانی‌ لە سنووری ڕۆژئاوای كوردستان و باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەو هێرش و پەلامارانەشدا سوپای توركیا بە چەكی‌ قورس هێرشی كردوەتەسەر ناوچەكانی‌ دەوروبەری‌ تل تەمر و گوندی تەل محەمەد سەر بە ناحیەی‌ ئەبوراسین لە باشوری‌ سەرێكانی‌”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی (هەسەدە)دا هاتووە”پێشنیوەڕۆی‌ دوێنێ هەینی‌ سوپای‌ توركیا بە تانك و تۆپ، هێرشیكردە سەر گوندەكانی (خربەت فارس، شەڕگراك، زەنووبا، مەسعودیە، دبس، خربەت كەریم، قزعەلی، كەفیفا و وەبدێ) سەر بە شارۆچكەی‌ عەین عیسا و شەڕڤانان بە تووندی‌ وەڵامیان دانەوە، لە نزیك ڕێگای نێودەوڵەتی M4 سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانكێكیان تێكشكاند و بەوهۆیەوە 13 سەرباز و چەكداری میلیشیاكانی‌ سەر بە توركیا كوژران و 19ی‌ تر برینداربوون”.

لە كۆتایی‌ راگەیەندراوەكەشدا هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێت” لە ئەنجامی بەرخودانی هێزەكانماندا 12 شەڕڤان شەهیدبوون و حەوتی‌ تر برینداربوون.

کوردستان

دهۆك.. لە ڕووداوێكدا پۆلیسێك و هاوسەرەكەی گیانیان لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەڕووداوێكی هاتوچۆدا لە سنووری پارێزگای دهۆك پۆلیسێك و هاوسەرەكەی گیانیانلەدەستدا.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ڕایگەیاند:” لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی شارۆچكەی شێخان دوو ئۆتۆمبێل لەیەكیان داوە و بەوهۆیەوە ژن و پیاوێك گیانیانلەدەستداوە”.

وتیشی:” پیاوەكە ناوی (ڕێبوار جەوهەر یونس)ە و پیشەی پۆلیسە لە شارۆچكەی بەردەڕەش و لەگەڵ هاوسەرەكەی گیانی لەدەستداوە”.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

گەنەڵ ئینێرجی: لە 2020دا 100 ملیۆن دۆلار لە حكومەتی هەرێم وەردەگرین

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ڕایدەگەیەنێت: سەرەڕای دواكەوتنی شایستە داراییەكانیان، بەڵام پێشبینی دەكەن لە ساڵی 2020دا نزیكەی 100 ملیۆن دۆلار وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرن.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی كە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی نەوت‌ و غازە لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات: ساڵی 2019 بڕی 42 ملیۆن دۆلاریان وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە‌ و بەپێی ئەو ڕێككەوتنەش كە لە نێوان هەردوولادا واژۆكراوە، پێشبینی دەكەن لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا، سەرجەم شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرنەوە.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی جەختیشیكردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە ڕابردوودا شایستە داراییەكانیان بۆ چەند مانگێكی كەم دواكەوتووە، بەڵام ئەوان دڵنیان لەوەی كە پارەكانیان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرنەوە.

هەروەها گەنەڵ ئینێرجی پێشبینی دەكات، بۆ ساڵی 2020 پوختەی بەرهەمهێنانیان لە كێلگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بگاتە 35 هەزار و 400 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، ئەوەش نزیكە لەهەمان ئەو ئاستەی كە لەساڵی 2019دا بەرهەمیان هێناوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێك ئاڕاستەی سیستانی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق دەكات.

لە پەیامەكەدا، كۆسرەت ڕەسوڵ ڕایگەیاندووە:”بەڕێز ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سیستانی، لە هەواڵی تەندروستی جەنابتان دەپرسم و داواكارم لە خوای گەورە شیفای بەخێرتان بدات و تەندروستیتان بەرەو باشی بچێت بۆ خزمەتی گەلی عیراق”.

جێی ئاماژەیە، دوێنێ‌ پێنج شەممە نووسینگەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق بڵاویكردەوە، بەهۆی شكانی ئێسكی قاچی چەپی نەشتەرگەری بۆ كراوە.

 

دەقی پەیامەكە..

كۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێك ئاڕاستەی سیستانی دەكات

‎بەڕێز ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سیستانی

‎لە هەواڵی تەندروستی جەنابتان دەپرسم و داواكارم لە خوای گەورە شیفای بەخێرتان بداو تەندروستیتان بەرەو باشی بچێ بۆ خزمەتی گەلی عێراق.

‎جارێكی تر لەخوای گەورە داواكارم شیفای بەخێرتان بدا.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندى

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان