ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هاوپەیمانییەكەی عامری پشتیوانی دەكات
لێپرسینەوە لە گەندەڵكارانی دوای 2003 دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەركردایەتی دەكرێت، پشتیوانی خۆی بۆ دادوەریی دەردەبڕێت بۆ لێپرسینەوە لە هەموو گەندەڵكاران لە ساڵی 2003، پشتیوانی خۆشی بۆ حكومەت دەخاتەڕوو بۆ ئەنجامدانی هەموارە دەستورییەكان لە هەموو دۆسێكان.

ئەحمەد ئەسەدی، وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە”پشتیوانی لە حكومەت دەكەین بۆ دەستكردن بە ئەنجامدانی هەموارە دەستورییەكان لە هەموو دۆسێكاندا”.

ئەسەدی پشتیوانی هاوپەیمانییەكەشی بۆ پەسەندكردنی یاساكانی بیمەى تەندروستی و دابەشكردنی زەوی بەسەر هاووڵاتیاندا دەربڕیوە، پشتگیری هاوپەیمانییەكەشی بۆ دادوەریی خستووەڕوو لەپێناو لێپرسینەوە لە هەموو گەندەڵكارانە لە 2003وە.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”هاوپەیمانی فەتح پشتیوانی لە دەزكا ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز دەكات و ڕۆڵی مەرجەعیەتی ئایینش بەرزدەنرخێنێت لەو ڕێنماییانەی دەریان دەكات.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتۆتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاری و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە 250 كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون.

عێراق

ئەنبار.. حەشدی شەعبی بارەگای گشتی ئۆپراسیۆنەكان بۆردوومان دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنبار بڕیاریدا وێنە و ئاڵای سەرجەم لایەنەكان لە پارێزگاكە لابردێت و تەنها ئاڵای عیراق بمێنێتەوە، كێشە دەكەوێتە نێوان حەشدی شەعبی و فەرماندەییەكە و كەمێك لەمەوبەر بە مووشەكی كاتیۆشا بارەگای ئەو فەرماندەییە كرایە ئامانج و 4 سەربازی برینداربوون.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا تۆماری دەنگیی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی لە ئەنبار كە هەڕەشەی دەستبڕین لە فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنباری سوپای عیراق دەكات بڵاوبووەوە، بەهۆی ئەوەی بڕیاریداوە هەموو ئاڵا و وێنەكان لاببرێن و تەنیا ئاڵای عیراق بمێنێتەوە، ئەو تۆمارەش كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە تا ئەو ئاستەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، هاتە دەنگ و بڕیاریدا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنرێت.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، ئەحمەد نەسڕوڵا كە فەرماندەیەكی حزبوڵایە و خۆی وەك یاریدەدەری فەرماندەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار دەناسێنێت، گفتوگۆ لەگەڵ عەمیدی ڕوكن زیا محەمەد، سوپاسالاری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای ئەنبار دەكات، تێیدا داوای لێ دەكات كە پەیامێك بگەیەنێت بە فەرماندەكەی، كە لیوا ڕوكن ناسر غەننامە و فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای ئەنبارە لە سوپای عیراق و پێی دەڵێت:”گوێبگرە، فەرماندەكەت ئاگاداربكەوە، پێی بڵێ هەر دەستێك ببرێت بۆ وێنەی ئەبومەهدی موهەندیس یان هەر دەستێك ببرێت بۆ سەر تابلۆكانی ئێمە، دەیبڕینەوە و بۆتانی دەنێرین بۆ ئەنبار، تكات لێدەكەم ئەم پەیامە بگەیەنە فەرماندە، سوێند بەخودا و كتێبەكانی و پێغەمبەرەكانی، دەیبڕمەوە و بۆتانی دەنێرمەوە. ئەگەر فەرماندەكەت پیاوە، با كەسێك بنێرێت تابلۆكان لابدات. تابلۆكانی ئەبومەهدی موهەندیس و حەشدی شەعبی، قەدەغەیە كەس دەستیان بۆ ببات”..

لەبەردەوامی ئەو كێشەیە، كەمێك لەمەوبەر، لەلایەن لیوای ٤٥ی كەتیبەكانی حزبوڵای سەر بە حەشدی شەعبی، شوێنی مانەوەی لیوا ڕوكن ناسڕ غەننام فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنبار بە مووشەكی كاتیۆشا كرایە ئامانج بەوهۆیەوە 4 پاسەوانی تایبەتی برینداربوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رێوشوێنی نوێی ئەمنی دەگرێتەبەر

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایدەگەیەنێت: ڕێوشوێنی نوێ بۆ چارەسەری پێشێلكارییە ئەمنییەكان دەگرنەبەر.

لیوا خالید فەلاح مەحنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایگەیاند: لە ڕابردوودا هەندێك پێشێلكاری ئەمنی لەچەند ناوچەیەكدا ڕوویدا، بەڵام هێزە ئەمنییەكان توانیان بگەنە ئەنجامدەرانی ئەو پێشێلكاریانە و ئاماژەی بەوەكرد وەزارەتی ناوخۆ ڕێوشوێن بۆ چارەسەری پێشێلكارییە ئەمنییەكان جێبەجێ دەكات.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕوونیشی كردەوە: پێدەچێت هێزە ئەمنییەكان نەتوانن بەشێوەیەكی خێرا پێشێلكارییە ئەمنییەكان چارەسەر بكەن یاخود بگەن بەئەنجامدەرانی، بەڵام هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتی گەڕان و پشكنینی بەردەوام ئەنجام دەدەن لەو شوێنانەی پاشماوەكانی داعشی لێیە بەئامانجی گەیشتنە مۆڵگەكانیان و دەستبەسەراگرتنی شوێنی ماوەنەوە و لەناوبردنی چەك و تواناكانیان.

لیوا خالید فەلاح مەحنا وتیشی: وردی ئۆپراسیۆنەكان و بەدواداچوونی بەشێوەیەكی فراوان وادەكات دووبارەنەبوونەوەی پێشێلكارییە ئەمنییەكان زامن بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە عیراق و هەرێم بۆ كەمترین ئاست دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 1855 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1909 كەسیش چاكبوونەتەوە و 26 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 32 هەزار و 874 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 1855 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە كەركوك بوون، هەروەها لە سلێمانی 102 و هەولێر 78 و دهۆك 56 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1909 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 26 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 8 كەسیان لە هەرێمی كوردستانن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان