ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“دەسەڵاتدارانی عیراق و كورد لە بەغدا و لە هەرێم داهاتێكی زۆر بە فیڕۆ دەدەن”


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە عیراق و هەرێمی كوردستان لەلایەن كاربەدەستانەوە داهاتێكی زۆر بەهەدەر دەدرێت.

خۆپیشاندانەكانی عیراق بەردەوامی هەیە و وێڕای وتارە یەكلەدوایەكەكانی سەرۆك وەزیران و كۆبوونەوەكانی پەڕلەمان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و جێبەجێ كردنی داواكارییەكانیان، بەڵام خۆپیشاندەران سوورن لەسەر داواكاریییەكانیان و داوا دەكەن هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی عیراق هەڵوەشێتەوە.

یوسف موحەمەد ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ئەم شەپۆلی ناڕەزاییەی عیراقی گرتووەتەوە، هۆكارەكانی دەگەڕێنەوە بۆ دوو بابەتی سەرەكی، یەكەمیان گەندەڵییە كە بووەتە هۆی بە هەدەردانی داهاتی عێراق، بەشێوەیەك لەبری ئەوەی بۆ قازانجی خەڵك و بۆ دۆزینەوەی هەلی كار و بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری بەكاربێت، لەلایەن دەسەڵاتدارانی عیراقەوە و هەندێك لە كاربەدەستانی كوردیشەوە چ لە بەغدا و چ لە هەرێمی كوردستانیشدا ئەم داهاتانە بە فیڕۆ دەدرێن.

وتیشی”هۆكارەكەی تریش، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو فێڵ و تەڵەكە بەردەوامانەی كە لە هەڵبژاردنەكانی عیراقدا دەكرێن و بە تایبەتیش ئەوەی لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا كرا و كۆی پڕۆسەی سیاسی عیراقی خستە ژێر پرسیارێكی گەورەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كارنامەی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە عیراقدا هەمیشە ئامادەیی هەبووە و هەندێك كارنامەی ناوخۆییش بەردەوام ئامادەییان هەیە بۆ یەكلاییكردنەوەی ململانێ ناوخۆیی و تەنانەت هەرێمایەتیەكانیش.

ئاشكراشیكرد، پێویستە كار بكرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارە بە هەدەردراوانەی لە عیراقدا براونەتە دەرەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عیراق و بەشێك لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستانەوە، ئەمەش پێویستی بە هەمواركردنەوەی یاسای گەڕاندنەوەی ئەو پارانە هەیە تا ئەژمارە بانكیەكانی كاربەدەستانی عیراق و هەرێمی كوردستان لە بانكە بیانییەكاندا ئاشكرا بكرێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە پەڕلەمان دەستكراوە بە كاركردن لەسەر هەوڵی گەڕانەوەی پارەی كاربەدەستان و ژمارەیەك هەوڵی تریش.

کوردستان

فەرەیدون عەبدولقادر: ئەو كاتەی لەناو جەماوەردا بووین و بەوان پشت ئەستوور بووین، یەكێتی باڵای كردووە


خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرەیدون عەبدولقادر لە پەیامێكدا، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت:”لەم بۆنەیەدا و لە بەر ڕۆشنایی دەرس و پەندەكاندا ھەقە دەست بە ڕاستیيەكانەوە بگرین”.

دەشڵێت:” گۆڕانكارییەكانی دوای كۆنگرەی (ی.ن.ك) بەھەند بگرین لە ناو یەكێتی دا و لە دەرەوەی یەكێتیش (ھێزەكانی كوردستان) ئەو واقیع حاڵە وەك خۆی وەر بگرن و ڕەفتاری ئاسایی و ئیجابی لەگەڵ بكەن تا ھەموومان پێكەوەلە یەكتر بگەین و ھاوكاری بكەین و پێكەوە بەھێز بین و گەلەكەمان و دۆزەكەی بۆ پێشەوە ببەین، واقیعی نوێی یەكێتیش دوور لە دەمارگیری و نا واقیعی بوون بە گیان و دڵێكی گەرمەوە خۆ بۆ داڕشتنی بنچینەكانی ھاوكاری و تەبایی ساز بكەن”.

فەرەیدون عەبدولقادر ئاماژە بەوەشدەدات:” دیارە ڕێگەی ھاوكاری و تەبایی دەبێت بە پاراستنی ھەیبەت و مافەكانی ھەموو لایەكدا تێپەڕ بكات و بوار بە خۆسەپاندنی ھیچ لایەنێك نەدرێت، بەڵام لە دوا خوێندنەوەدا ئێمەی یەكێتی دەبێت لە ھەموو لایەك بە پەرۆشتر بین بۆ ھێنانەدی و پاراستنی یەكڕیزی گەلەكەمان”.

دەقی پەیامەكە:

پیرۆز بێت
یادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەس و كاری سەربەرزی شەھیدان ، و لە ھەمو ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری ی ن ك پیرۆز بێت.. لە سەركردایەتی و ئۆرگانەكانی و لە سەرۆكەكانی پیرۆز بێت … ھیوادارم ببێتە مایەی بوژانەوە و خورت بوون و بەھێز بونەوەی ی ن ك و گەلەكەمان ، و خۆش گوزەرانی و پێشكەوتنی گەلەكەمان.

سالانێكی زۆر، نزیكەی ٤٥ سال بە سەر دامەزراندنیدا تێپەر ئەبێت … تەمەنێكی پر لە ھەوراز و نشێو ، پر لە سەركەوتن و نوچدان ، پر لە دەرس و پەندی بە نرخ … لە رێگەیەكی دوور و درێژی قوربانی دانی خویناوی كە سەرەتاكانی گەشەكردن و بالاكردنی سەركردەكانی لە تەك ھەزاران رۆلەی ئازا و گیانبازی گەلەكەماندا داستانەكانی سەروەریان تۆمار كرد و گیانی خۆیان بەخشی بە گەورەكردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و گەشە كردنی جولانەوەی رزگاری نیشتمانی كوردستان و پاراستنی گەلەكەمان لە تواندنەوە ، و پاراستنی كوردستان لە سرینەوەی نەتەوەیی تا بە خەباتێكی سەختی پر لە قوربانیدان، لە پاش راپەرینی سالی ١٩٩١ بە بەشێكی گرنگ لە مافە نەتەوەییەكانی گەلەكەمان گەیشت . ھەلبژاردنی گشتی و پەرلەمان و حكومەتی ھەرێمی كوردستان و ئاوەدانكردنە وەی كوردستان و ژینگەی كۆمەلی كوردستانی جوانتر و رازاوە تر و خۆشتر كرد …

كوردستان و مەسەلەكەی زۆرتر ناسرا و پشتیوانی زۆرتریشی پەیدا كرد . ئاسۆیەكی فراوانیش لە رووی گەشەكردنی ئابوری و سیاسی و كۆمەلایەتی و رووناكبیری گەل و نیشتمانەكەماندا پەیدا بو. بە داخەوە لەبری بە راستەرێی پێشكەوتندا بۆ پێشەوە برۆین كەوتینە سەر تولەرێی توناو تونی شەری ناوخۆی پر لە كارەسات ، گیر كردن و وێرانكاری..

پاشان بە ھاوكاری و تەبایی ھێزەكانی كوردستان پێكەوە توانیمان واقیعی فیدرالی كورستان بكەینە مافێكی دەستوری رەوا ، توانیمان شوێنە زەوتكراوەكانی كوردستان ورێگەی چارەسەریان بكەینە مافێكی دەستوری . دواتریش توانرا بەر بە شالاوی داعش بگرین و لەشكرەكەی بشكێنین بەلام نەمانتوانی عەدالەتی كۆمەلایەتی و ژیان و گوزەرانیكی شیاو بۆ كۆمەلانی خەلكی وولاتەكەمان دابین بكەین و ترسەكانی لە كارەساتی سروشتی و لە شالاوی پەتاو درمەكان و شوێنەوارەكانی بپارێزین ، تەنانەت سەركەوتوش نەبوین كە لە ئەگەری شەری ناوخۆی نەگریس و لە ترس و دلە راوكێی دەربازی بكەین.

ئاور دانەوەیەك لە مێژوی خەبات و تێكۆشان. لە سەركەوتن و نوشستەكانی گەلەكەمان و ی ن ك راستیەكمان نیشان ئەدات كە: ھەموو ئەوكاتانەی لە ناو جەناوەرەكەماندا بوین و بە جەماوەر پشت ئەستور بوین ، و لێی دانەبراوین یكێتی بالای كردوە، بەھێز بوە و پێشكەوتوە. ھەمو ئەو سەردەمانەش كە لە گەل ھێزەكانی تری كوردستاند تەباو ھاوكار بوین سەركەوتنی گەورەمان بۆ گەلەكەمان بە دەست ھێناوە… جەماوەریش زۆرتر لە ی ن ك كۆبونەتەوە. ئەو كاتانەش كە ناتەبایی ریزەكانمان و ناكۆكیەكانمان لە گەل ھێزە كانی كوردستاندا پەرەی سەندوە، ئیتر ھۆكانی لاواز بون و مەینەتیەكان زەبریان لە تەلاری ی ن ك و لە دەستكەوتەكانی گەلەكەمان داوە… دوو بەرەكی و پوكانەوەش بەرۆكیان پێ گرتوین.

لەم بۆنەیەدا و لە بەر رۆشنایی دەرس و پەندەكاندا ھەقە دەست بە راستیەكانەوە بگرین… گورانكاریەكانی دوای كۆنگرەی ی ن ك بە ھەند بگرین و لە ناو یەكێتی دا ،و لە دەرەوەی یەكێتیش ( ھێزەكانی كوردستان ) ئەو واقیع حالە وەك خۆی وەر بگرن و رەفتاری ئاسایی و ئیجابی لەگەل بكەن تا ھەمومان پێكەوە لە یەكتر بگەین، و ھاوكاری بكەین و پێكەوە بەھێز بین و گەلەكەمان و دۆزەكەی بۆ پێشەوە ببەین .. واقیعی نوێی یەكێتیش دوور لە دەمار گیری و نا واقیعی بون بە گیان و دلیكی گەرمەوە خۆ بۆ دارشتنی بنچینەكانی ھاوكاری و تەبایی ساز بكەن.

دیارە ریگەی ھاوكاری و تەبایی ئەبێت بە پاراستنی ھەیبەت ومافەكانی ھەمو لایەكدا تێپەر بكات و بوار بە خۆ سەپاندنی ھیچ لایەنێك نەدرێ. بەلام لە دوا خوێندنەوەدا ئێمەی یەكیتی ئەبێت لە ھەمو لایەك بە پەرۆشتر بین بۆ ھێنانەدی و پاراستنی یەكریزی گەلەكەمان.

رەوای ھەقیشە لەم بۆنەیەدا، وەفا داری بۆ سەرەتا و پرەنسپیكانمان ھەلویستەیەكی راستگو بەرامبەر ژیان و گوزەرانی خراپی گەلەكەمەن بكەین و شوێن تەگبیركی ژیرانە بكەوین بۆ چارەسەری حالی خەلكی.

لە كۆتاییدا ئەبێت سەری رێز بۆ بویری جوامیری سەرجەم ئەو شەھیدانە داناوێنین كە بونە ھۆی دەسكەوتی گەورە بۆ ی ن ك و گەلەكەمان

فەرەیدون عەبدولقادر

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 16 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشانكران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 16 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردەوە: تووشبووەكان دوازدە پیاو و چوار ئافرەت، ھەموویان نیشانەی نەخۆشییەكەیان ھەیە.
تەندروستی هەرێم ئەوەشیخستووەتەڕوو: یەك تووشبوو دانیشتووی شارۆچكەی چەمچەماڵە، یەك تووشبوو دانیشتووی شارۆچكەی پێنجوێنە و چواردە تووشبووش دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، شازدە تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، دوازدە پیاو و چوار ئافرەت، ھەموویان نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە.

یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوینە،
چواردە تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی
١ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم یەك تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە هەولێر ڕاگەیاند


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردەوە: تووشبووەكە ئافرەتێكی تەمەن ٤٩ ساڵ، نیشانەی نەخۆشییەكەی ھەبووە و پشكنینی بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەڕەكی مەنتكاوەی شاری ھەولێرە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، ئافرەتێكی تەمەن ٤٩ ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەكەی ھەبووە و پشكنینی بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەڕەكی مەنتكاوەی شاری ھەولێرە.

وەزارەتی تەندروستی
١ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان