ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

٥ هۆکاری نهێنی کە ناهێڵێت دووگیان ببیت و پێشی نازانیت

خێزان

شێوازی ژیان و لایڤ ستایلی تۆ کاریگەری هەیە لەسەر ئەوەی کە ئەگەری دووگیانبوون کەم بکاتەوە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکاری نهێنیە بۆ ئەوەی کە خانمان نەتوانن دووگیان ببن:

 

-چەوری

-خواردنی چەوری قورس و خراپ وەک شتی سوروکراوە و خواردنی خێرا، هێلکەدان لاواز دەکات و ئەگەری منداڵبوون زۆر کەمدەکاتەوە.

 

-وەرزشی زۆر

-ئەنجامدانی وەرزشی زۆر و زیاد لە پێویست وەرزشکردنی ڕۆژانە و ماندووبون کاریگەری نەرێنی لەسەر هێلکەدان هەیە.

 

 

-جەستەت زۆر لاوازە

-لاوازی زۆری جەستە و نەخواردنی خواردنی پێویست هۆکارێکی دیکەیە بۆ سستی هێلکەدان.

 

-هاوسەرەکەت سترێسی لەسەرە

-توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوە داوە کاتێک پیاو سترێسی لەسەر دەبیت جا بەهۆی کار یان خێزان یان هەرشتێکی دیکەوە بێت کاریگەری گەورەی لەسەر سپێرمەکانیشی هەیە.

 

-کاتی هەڵە

-هەندێک کات هەیە کە خانمان چانسی منداڵبوون تێیاندا زۆرە و لە هەندێک کاتدا کەمە، هەر بۆیە بە پێی سوڕی مانگانە پێویستە کاتەکەی بزانیت، دەتوانیت لە ڕێگای ئەم ئەپڵیکەیشنەوە چاودێری باشترین کات بۆ جووتبوون بکەیت: بۆ IOS   بۆ ئەندرۆید

بەزمەسات

کۆمەڵێک کەس کە لە ڕۆژی بەختی خۆیاندا بوون!

خێزان

ئەمەی خوارەوە دیمەنی کۆمەڵێک کەسە کە  لە ڕۆژی بەختی خۆیاندا بوون:

 

-دارەکە کەوت، بەڵام ئۆتۆمبیلەکانمان سەلامەت بوون!

-یاریەکی کۆنم لە کۆنە کڕی، بایی نزیکەی هەزار دۆلار خشڵی تێدابوو

-پێویستمان بە ژمارەیەک بوو کە بەهەڵە کاغەزەکەیمان دڕاند، بەڵام لەناو پاشماوەکاندا گەڕاین و بەمجۆرە دۆزیمانەوە

-ئۆتۆمبیلەکە سەلامەتە!

-لە کێڵگەکەیدا بایی ٤ ملیۆن دۆلار ماددەی كوارتزی دۆزیەوە

-بەهۆی ئەم کۆینانەوە باپیرم لە فیشەکێکی جەنگی جیهانی یەکەم ڕزگاری بوو

تایەکەم پەنچەر نەبوو!

خانویەکی نوێم کڕی  لە ژێر فەڕشەکەدا ئەمەی تێدابوو!

گۆڵی شانس

23 People Who Got Extremely Lucky When They Least Expected It

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چەند نیشانەیەک کە دەری دەخات تۆ زۆر لەوە جوانتری کە خۆت بیری لێدەکەیتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە دەری دەخات تۆ زۆر لەوە جوانتری کە خۆت بیری لێدەکەیتەوە:

 

– خەڵک پێدا هەڵنادات!

گەر خەڵک پێتدا هەڵنەدات نیشانەی ئەوەیە نییە کە جوان نیت، چونکە جوانی لە متمانە بەخۆبونەوەیە، بۆیە نابێت چاوەڕوانی پێدا هەڵدان بکەیت.

 

– برۆ بەرز دەبێتەوە

کاتێک بەرامبەر تەماشات دەکات و پێت سەرسامە، خۆڕسکانە بۆ ساتێک برۆکانی بەرز دەبێتەوە.

 

– لێوی مراوی

گەر بەرامبەرەکەت بۆ ساتێکی کەم لەکاتی بینینیت لێوی وەک مراوی لێکرد (مەرج نییە زۆر بێت وەک ئەوەی کچان لە وێنەی سێلفی دەیکەن)، نیشانەیە بۆ ئەوەی کە زۆری لاجوانیت.

 

– لێکنزیکبوونەوە

لەکاتی قسەکردن لەگەڵ دەوروبەر هەست بەوە دەکەیت کە لێت نزیک دەبنەوە و لە دەورت کۆدەبنەوە.

 

– یان سۆزی زۆر یان ڕقی زۆر

گەر بەرامبەرەکەت ڕقی زۆری بۆت هەبوو نیشانەیە بۆ ئەوەی کە بەغیلیت پێدەبات، سۆزی زۆریش نیشانەیە بۆ دۆستایەتی لەگەڵت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چەوەندەر بکە بە شەربەت و بیخۆرەوە، ئەم ٧ سودەی هەیە

خێزان

شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین ئه‌و شه‌ربه‌تانه‌ داده‌نرێت كه‌ هاوكاری جه‌سته‌ ده‌كات له‌ مانه‌ویی به‌شێوازێكی به‌هێز و به‌توانا.

– ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ ده‌بێته‌ هۆی گه‌یاندنی ئۆكسجین بۆ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی جه‌سته‌و چالاككردنی، به‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌ربه‌ته‌كه‌ ده‌خۆنه‌وه‌ توانای جەستەیان زیاتر ده‌بێت.

– ئەم شەربەتە بۆ وەرزشەوانان زۆر بەسوودە چونکە  مادده‌ی نیتراتی تێدایه‌ كه‌ توانی به‌رگه‌گرتنی جه‌سته‌ زیاد ده‌كات و به‌وه‌ش ده‌توانیت به‌بێ ماندوبوون وه‌رزش بكه‌یت.

– شەربەتەکە پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکات.

– توانای بەرگریکردنی هەیە لە خانە شێرپەنجەیەکان.

– کالۆری کەمە و بەهۆیەوە هەست بە تێری دەکەیت و کێشت دادەبەزێت.

– سەرچاوەیەکی زۆرباشی پۆتاسیۆمە بۆ جەستە

– هاوکاری جگەردەکات باشتر کاری خۆی بکات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان