ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

ئەم شتە ترسناکانە هەر بە ڕاستی لەسەر زەویی بونیان هەیە

خێزان

کۆمەڵێک شتی سروشتی هەیە کە هەرچەندە ئاسایین بەڵام زۆر مەترسیدار دەردەکەون، ئەمەی خوارەوە دووان لەو شتە مەترسیدارانەن کە زۆر مەترسیدار دەردەکەوێت.

 

-ئەمەی خوارەوە وێنەی دارێکی ئاساییە لە ئستوڕاڵیا کە بە داری خوێناوی ناسراوە و لە کاتی بڕینیدا شیلەیەکی لێ دێتە خوارەوە کە هەمان شێوەی خوێنی مرۆڤە و دیمەنێکی ترسناکی هەیە، خەڵکی ئەو وڵاتەش وا بیردەکەنەوە کە ئەو شیلەیە بەختی خراپ دەهێنێت.

-یەکێکی دیکە لەو شتە ترسناکانە بەردی زیندووە، ئەم جۆرە بەردە لە بنەڕەتدا گیاندارەی ئاوییە و لە دەریاکاندا هەیە بەڵام زۆر لە بەرد دەچێت و هەندێکجار دێتە کەنار دەریاکان:

ژیاندۆستی

چەند خزمەتێکی گشتی کە شایستەی ئەوەیە چاویان لێبکرێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خزمەتێکی گشتییە کە شایستەی ئەوەیە چاویان لێبکرێت:

-لەم پارکە جۆلانە بۆ کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت داندراوە

-لەم بازاڕە لەسەر عەرەبانەکان جێگای شەحنی مۆبایل هەیە

-لەم دوکانی پیتزایە شوێنیان بۆ منداڵ درووستکردوە تا بتوانێت تەماشا بکات

-کتێب بخوێنەرەوە لە ناو کتێبدا لە کتێبخانەکەمان

-ئەنەناس سەری بۆ کراوە بۆ ئەوەی ئاسان بکرێتەوە

-نەخشەی شوێنەکە بە عەرەبانەوە داندراوە تا ئاسان بدۆزرێتەوە

-لەم مارکێتەدا بۆ ئەوەی بزانیت کام کەوانتەرانە چۆڵە گڵۆپی پێوە کراوە

-بۆری ئاو کراوە بە شوێنی دانانی خواردنی سەگی سەرشەقام

-پاکەتێکی پیتزا کە دەتوانیت بیکەیت بە مێز

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٨ هەڵە کە نابێت هیچکاتێک بە ئۆتۆمبێلی گێڕی ئۆتۆماتیکی بکەیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٨ هەڵەیە کە نابێت هیچکاتێک بە ئۆتۆمبێلی گێڕی ئۆتۆماتیکی بکەیت:

 

-وەستانی کاتی

-کاتێک کە لە ترافیک یان ماوەیەک دەوەستیت با ئۆتۆمبێلەکەت نە لەسەر D  بێت و نە لەسەر N، بەڵکوو باشترین هەڵبژاردە دانانێتی لەسەر جۆری پارک P

 

-برێک

-لە ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیک بیرچوونی برێک یاخود ڕۆشتن بە برێکەوە زیانی زۆر بە گێڕەکە دەگەیەنێت و پێویستە ئاگاداری بیت

 

-هاتنە خوار لە بەرزیی

-زۆرێک وا دەزانن کە ئەمم کارە سوودی بۆ ئۆتۆمبێل هەیە و بەنزین کەمتر دەخوات، بەڵام هەڵەیە چونکە مەترسیدارە و بە ئاسانی ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵ ناکرێت، جگە لەوەی زیانی بۆ بەشەکانی دیکەی ئۆتۆمبیلەکەش هەیە

 

-پارک کردن

-بۆ ئەوەی گێڕەکەت زیانی پێنەگات، کاتێک دەوەستیت بە باشی ئۆتۆمبێلەکە ڕابگرە پاشان گێڕەکە بکەرە P نەک بە جوڵەوە.

 

-دانایی شلەمەنی

-نابێت شلەمەنی سەرکراوە لای گێڕەوە دابنێیت، چونکە ڕەنگە چونی کەمێک لە شلەمەنی بۆ ناو گێڕەکە زیانی زۆرت لێبدات.

 

-تەنکی بەنزین

-لە ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیک باشترە کاتێک تەنکی بەنزینەکەت دەگاتە چارەک، دوبارە پڕی بکەیتەوە، چونکە لێخوڕین بە بەنزینی کەمەوە زیانی پێدەگەیەنێت.

 

-بەگ دانان

-بۆ ئەوەی گێڕەکەت زیانی پێنەگات، کاتێک دەتەوێت بەگ دابنێیت، سەرەتا  بە باشی ئۆتۆمبێلەکە ڕابگرە پاشان گێڕەکە بکەرە R نەک بە جوڵەوە.

 

-قاچەکان

-بە پێچەوانەی ئۆتۆمبێلی گێڕ عادی، پێویستە بە یەک قاچ کۆنتڕۆڵی بەنزین و ئیستۆ بکەیت نەک بە دوو دانە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک وێنەی تایبەتی ئەستێرەکان کە یەکەمجارە دەیانبینیت

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی کۆن و دەگمەنی ئەستێرەکانن کە یەکەمجارە دەیانبینیت:

 

لۆناردۆ دیکاپیریۆ ١٩٩٦

جاستن بەیبەر بەر لە بەناوبانگ بوون لە شەقامێکی کەنەدا گۆرانی دەڵێت – ٢٠٠٧

دایک و باوکی ئەنجلینا جولی ١٩٧٢

ئەنجلینا جولی لە تەمەنی ١٧ ساڵی

بیۆنسێ و خوشکەکەی لەگەڵ دایک و باوکیان ١٩٩٠

 

باراک ئۆباما بە ١٩ ساڵی لە ئەمریکا

 

شاژنە ئیلیزابێتی دووەم لە تەمەنی ١٠ ساڵی – ١٩٣٦

 

خێزانی کیم کارداشیان ١٩٩٥

مایکل جاکسۆن و دۆناڵد ترەمپ دەچن بۆ مەراسیمی هاوکاری منداڵی توشبوو بە نەخۆشی ئایدز، لە ساڵی ١٩٩٠ – مانی خەلاس بەڕێوبەری کارەکانی مایکل جاکسۆن لە پشتەوە دەرکەوتووە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان