ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵەکان مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە، مرۆڤیش هۆکاری سەرەکییە!

خێزان

توێژینەوەیەکی نوێ کە کۆمەڵەی ئاژەڵناسی لە  لەندەن ئەجامیانداوە دەریخستووە ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵەکان مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە و مرۆڤیش هۆکاری سەرەکییە:

بەپێی توێژینەوەکە کارەکانی مرۆڤ بۆتە هۆی ئەوەی ٨٣٪ی ژیانی ئاژەڵەکان لەناو بچێت، گەر لە ئێستاشەوە وێرانکاری دارستانەکان و ڕووبار و شوێنە سرووشتیەکان بوەستێت، ئەوا ٥ بۆ ٧ ملیۆن ساڵی دیکەی دەوێت تا وەک خۆی لێبێتەوە.

 

چەند ئاژەڵێک کە ئیتر، نایان بینینەوە:

ئەمەی خوارەوە چەند ئاژەڵێکن کە لەم ساڵانەی دوایدا لەناوچوون:

-سودان(کەرکەدەنی سپی) بەهۆی ئەوەی عاجەکەی گرانبەها بوو، لە ئەفریقا زۆر ڕاودەکرا بە جۆرێک هیچی نەماوەیەوە لە ساڵی ٢٠١٨ دواین سودان لە باخچەی ئاژەڵانی کینیا کوژرا بەهۆی ئەوەی زۆر پیر بوو.

-پڵنگی هەوری، دواینجار لە ساڵی ١٩٨٣ بیندراوە.

-ئاسکە کێوی بوکاردۆ، لە ساڵی ٢٠٠٠ دواین دانەیان بە مردارەوەبوویی لە دارستاندا دۆزرایەوە.

 

هۆکارەکان؟

جگە لە هۆکارە سرووشتیەکان، مرۆڤ هۆکاری سەرەکی پیسکردنی ژینگە یەو بەهۆکاری ئەم کێشەیە دادەنرێت، لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:

 

•تێکدانی ناوچە دارستانی و سرووشتیەکان و بەکارهێنانیان بۆ نیشتەجێبوون و کشتوکاڵ

•ڕاوکردن کە هۆکاری دووەمە بە گیانداری وشکانی و ئاویشەوە.

•پیسکردنی ژینگە و بەکارهێنانی ماددە کیمیایەکان هۆکارێکی دیکەیە.

•دروستکردنی بەنداو لەسەر ڕوبارەکان و پیسکردنی دەریاکان بۆ پرۆژە بازرگانیەکان هۆکارێکی سەرەکییە بۆ لەناوچوونی ئاژەڵە ئاویەکان.

ژیاندۆستی

ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە تا ببیتە گەشتیارێکی شارەزا و لێهاتوو

خێزان

گەشتکردن هونەری خۆی هەیە و کۆمەڵێک نهێنی هەیە کە گەشتیارە شارەزاکان کاری پێدەکەن، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئامۆژگاریە کە لەوانەوە بەدەستهاتووە:

 

-چۆن وادەکەیت بۆ گەشتەکەت هیچت بیر نەچێت؟

مانگێک پێش گەشت: ڤیزە وەرگرە و هوتێل و شوێنی مانەوەت جێگیر بکە.

هەفتەیەک پێش گەشت: بڕێک پارەی ئەو وڵاتە بکرە کە بۆی دەچیت، کەمێک لەسەر یاسا گشتیەکانی وڵاتەکە بخوێنەرەوە تا توشی کێشە نەبیت، نەخشە و پرۆگرامەکانی تایبەت بەو وڵاتە لە مۆبایلەکەت دابەزێنە.

ڕۆژێک پێش گەشتەکە: ژمارەی مۆبایلی پێویست وەک (کونسوڵخانەی وڵاتەکەت و نەخۆشخانە و خزمێکی نزیکت) لە کاغەزێکدا بنوسە و هەڵی بگرە. وێنەی پاسپۆڕت و دیکۆمێنتە گرنگەکانت بگرە و لە ئیمەیڵ یان ئایکلودا هەڵی بگرە.

بەر لە ڕۆشتن بۆ فڕۆکەخانە: دڵنیابە لەوەت پارە و پاسپۆڕت و دیکۆمێنتە پێیوستەکانت پێیە.

 

-شێوازی دروست بۆ کۆکردنەوەی شتومەک لە نێو جانتاکەت بەکار بهێنە:

-کاتێک دەچیتە ناو فڕۆکە بۆ ئاهەنگ ناچیت یاخود کۆبونەوەی فەرمیت نییە، تا جلەکانت ئاسودەتربێت باشترە و بێزارت ناکات، بەتایبەت گەر گەشتەکەت دوروودرێژ بوو.

 

-بۆ ڕێگری لە چرچبونی عەزی لە جانتادا کلێنکس بەکار بهێنە

-شاحینە و وایەرەکانت بکەرە پاکەتی عەینەکەوە

-پاوەربانک و بگۆڕی کارەباییت لەبیر نەچێت چونکە زۆر گرنگە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی سەیر و سەمەرە کە شایستەی ئەوەیە بیانزانیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری سەیر و سەنجڕاکێشە کە یەکەمجارە دەیبیستیت:

 

-١٢٪ی خەڵک تەنها بە ڕەش و سپی دەتوانێت خەون ببینێت.

-لە نێو عەڵقەی پەنجەتدا زیاتر لە ٧٣٠ ملیۆن بەکتریا هەیە.

-هەر سەگە و لوتێکی تایبەت بە خۆی هەیە وەک پەنجە مۆری مرۆڤ

-پیاوی ژندار بەڕێژەی ٢٥ بۆ ٣٠٪ پارە زیاتر لە پیاوی بێژن پەیدا دەکات.

-پاندایەکی تازە لەدایکبوو نزیکەی ١٠٠ گرام دەبێت.

-باڵندەی تەنان Humming تاکە باڵندەیە کە دەتوانێت بۆدواوە بفڕێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی سەیر لەسەر دۆلفین کە دەری دەخات بونەوەرێکی تەواو جیاوازە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی سەیرە لەسەر دۆلفین کە دەری دەخات بونەوەرێکی تەواو جیاواز و سەیر و سەمەرەیە:

 

-دۆلفین زیرەکترین ئاژەڵە و لە زۆرێک لە شتەکان تێدەگات و هەستەکانیشی دەردەبڕێت، بۆ نمونە کە دڵخۆش دەبێت زەردەخەنە دەکات.

-ئەوە ڕاست نییە کە دۆلفین بێوەیە و هێرش ناکات، هەندێک کات کە بەتەواوی بێزار دەبێت مەترسی لەسەر خۆی و ڕاهێنەر و کەسانی دیکەش درووستدەکات، زۆرجار لەکاتی نمایشەکان دەرزی تایبەتی بێهۆشکەری لێدەدرێت تا مەترسی درووستنەکات، بەڵام هەندێکجار ئەوەش کاریگەری نابێت و چەندین ڕووداوی هاوشێوە ڕویداوە.

-مامەڵە کردن لەگەڵ دۆلفین ئارامی دەروونی دەدات بە مرۆڤ و زۆرجار وەک چارەسەری سرووشتی بۆ نەخۆشی دەروونی دادەندرێت.

-دۆلڤین چونکە ئاژەڵێکی زیرەکە، دەزانێت گەر بەقسەی ڕاهێنەرەکەی نەکات برسی دەکرێت، بۆیە زۆربەی قسەکانی ڕاهێنەرەکەی جێبەجێ دەکات.

-دۆلفین لە زەریا و دەریادا لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ١٥٠ کیلۆمەتر دەبڕێت، بەڵام لە حەوزی گەورەدا تەنها ١٪ی حەوزەکە بەکاردەهێنێت و بە قەراغدا دەسوڕێتەوە، ئەمەش زۆرجار توشی بێزاری و سترێسی دەکات و زۆرجار هەوڵی خۆکوشتن دەدات.

-زۆرجار لەکاتی گواستنەوەی دۆلفینەکان، ٢ بۆ ٣ دۆلفین لە تەنکی بچوکدا دادەنرێت بۆ ماوەی ٢ تا ٥ ڕۆژ، کە ئەوەش وادەکات تەواو هەست بە بێتاقەتی و سترێس بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان