ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند نیشانەیەک کە دەیسەلمێنێت لە کۆئەندامی زاوزێی مێینە کێشە هەیە و پێویستە سەردانی پزیشکی ئافرەتان بکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە دەیسەلمێنێت لە کۆئەندامی زاوزێی مێینە کێشە هەیە و پێویستە سەردانی پزیشکی ئافرەتان بکەیت:

 

-هەستکردن بە ئازار و بونی ئازار لە ناوچەی کۆئەندامی زاوزێدا

-میزکردنی زۆر و نائاسایی

-سوربونەوە و چوزانەوەی ناوچەی زێ

-بوونی ئازار لە ناوچەی کاسیلکەی لەگەنەدا

-بوونی دەردراوی جۆراوجۆر و جیاواز

-بوونی خوێن لەکاتێکدا کە لە سوڕی مانگانەشدا نیت

ریکلام

تەندروستی

6 نیشانەی سەکتەی دڵ کە تەنها لە خانماندا ڕودەدات

خێزان

بەهۆی شێوازی ژیانی ئەمڕۆمانەوە، ڕودانی سەکتەی دڵ نەخۆشیەکی باوە تەنانەت لەنێو گەنجاندا بە ژن و پیاوەوە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی ئەو نەخۆشیەیە:

 

بەشێوەیەکی گشتی سەکتەی دڵ ئازار لە سەر سنگدا دروستدەکات نەک چەناگە و ملت، بەڵام لەخانماندا ئازار بەوێش دەگات.

 

لەم کاتەدا خانمان هەست بە ئازارێکی نائاسای و زۆر دەکەن لە گەدەیاندا، وا هەستدەگەن فیل لەسەر سکیان دانیشتووە.

 

یەکێکی دیکە لە نیشانەکان کە زیاتر لە خانماندا ڕوودەدات ئاڕەقکردنەوەی ساردە، پلەی گەرمی جەستە ساردە و ئارەقیش دەکەیتەوە.

 

بەشێوەیەکی گشتی کێشەی هەناسەدان لەکاتی بونی مەترسی سەکتەی دڵ دروستنابێت، بەڵام لە خانماندا هەناسەیان زۆر تونددەبێت بەجۆرێک کە وەک ئەوەی لە ماراسۆنێکدا ڕایان کردبێت.

 

تەنانەت لەکاتی پشودانی زۆریشدا وا هەستەکەیت کە هێندە لاوازیت ناتوانیت کارێکی سادەش بکەیت، بۆنمونە چوون بۆ تەوالێت.

 

بەگشتی لە ژن و پیاودا هەست بە ئازاری سنگ لەلای چەپ دەکەیت، بەڵام لە ژناندا ئازارەکا زیاترە و دەگوازرێتەوە بۆ تەواوی سنگی.

 

تێبینی: ئەم نیشانانە مەرج نییە تەنها مانای سەکتەی دڵ بێت و ڕەنگە بەهۆی نەخۆشی دیکەشەوە دروستببن، بەڵام لەکاتی دروستبونیاندا پێوەیستە پشکنین بکەیت.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

١٠ نیشانەی گرنگی نەخۆشی زەهایمەر کە بۆت دەردەخات توشی لەبیرچونەوە بویت یاخود نا!

خێزان

نه‌خۆشی له‌ بیرچونه‌وه‌ (زه‌هایمر) یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ به‌ربڵاوه‌كان له‌ جیهاندا كه‌ له‌ دوای ته‌مه‌نی 65 ساڵی نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت، ئێستا له‌ جیهاندا 36 ملیۆن كه‌س توشی نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه‌ بووه‌و به‌ پێی پێشبینیه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ ساڵی 2030 ده‌گاته‌ 66 ملیۆن. ئه‌م نه‌خۆشییه‌‌ ورده‌ ورده‌ خانه‌كانی مێشك له‌ كار ده‌خات و گرنگترین نیشانه‌كانی ئه‌مانه‌ن:



-بیرچونی شتی رۆژانه‌


شتێكی ئاساییه‌ كه‌ جارێك پێداویتسیه‌كی رۆژانه‌مان له‌بیر بچێت، به‌ڵام كاتێك ئه‌و پێداویستیه‌كان له‌بیر چووه‌و هه‌ستیش به‌وه‌ ناكه‌ین شتێكمان له‌ بیر چوه‌ ئه‌وا نیشانه‌یه‌كی مه‌ترسیداری نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌.

 

-قورسی كاره‌ سوكه‌كان

زۆرجار توشبوانی نه‌خۆشی زه‌هایمیر كاره‌ ئاسانه‌كانی وه‌ك تێكردنی چاو پڕكردنی په‌رداخی ئاویان بۆ ئه‌نجام نادرێت و له‌بیریان ده‌چێته‌وه‌ له‌ كوێوه‌ ده‌ستپێبكه‌ن.

 

-كێشه‌ی زمان

زۆر جار له‌ كاتی قسه‌ كردندا وشه‌ ساده‌كانی رۆژانه‌یان له‌ بیر ده‌چێته‌وه‌ به‌وه‌ش شیوازی قسه‌كردنیان ئاسایی نابێت.

 

-بیرچونه‌وه‌ی شوین و كات


ڕه‌نگه‌ توشبویه‌كی زه‌هایمر ئه‌و شوێنه‌ نه‌ناسێته‌وه‌ كه‌ ده‌یان ساڵ تێیدا ژیاوه‌و ژیانی تێدا به‌سه‌ر بردووه‌.

 

-كه‌مبونه‌وه‌ی ژیری


هه‌موومان جاروبار كاری ناژیرانه‌ ده‌كه‌ین، بۆنمونه‌ نه‌بردنی چه‌تر له‌ رۆژێكی باراناویدا، به‌ڵام بۆ توشبوانی نه‌خۆشی زه‌هایمیر ژیری زۆر كه‌مده‌بێته‌وه‌و زۆر جار جلی ژێره‌وه‌ به‌سه‌ر جلی سه‌ره‌وه‌دا له‌به‌رده‌كه‌ن.

 

-تێكچونی بیركردنه‌وه‌


زۆرجار توشبوانی زه‌هایمیر ناتوانن شیكاره‌ بیركاریه‌ زۆر ساده‌كان لێكبده‌نه‌وه‌و بیكردنه‌وه‌یان تێكده‌چێت، بۆنمونه‌ نازانن 1+1 ده‌كاته‌ چه‌ند؟

-گۆرانكاری له‌ هه‌ڵسوكه‌وت


كه‌سی توشبوو له‌ زه‌هایمیر له‌پڕ توڕه‌ ده‌بێت و دواتر خێرا بیری ده‌چێته‌وه‌و پیده‌كه‌نێت و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

 

-گۆڕانی كه‌سایه‌تی


كه‌سایه‌تی هه‌ر تاكێك به‌ درێژایی ته‌مه‌ن جێگیره‌، به‌ڵام كه‌ توشی زه‌هامیر ده‌بێت ورده‌ ورده‌ ده‌گۆڕێت، بۆنمونه‌ كه‌سی هێمن ده‌بێته‌ كه‌سێكی هه‌ڵه‌شه‌.

 

– ئیهمال بون


كه‌سانی توشبوو به‌ زه‌هایمیر زۆرجار ئه‌و شتانه‌ی كه‌ جاران زۆر لایان به‌نرخ بوو پشتگوێ ده‌خه‌ن و گوێ به‌ شته‌كانی ده‌وروبه‌ریان ناده‌ن.

-دانه‌نانی شته‌كان له‌ شوینی خۆی


كه‌سی توشبوو به‌ زه‌هایمیر شوێنی شته‌كان لێكجیاناكاته‌وه‌، بۆنمونه‌ جلوبه‌رگ ده‌خاته‌ ناو ته‌باخه‌وه‌، یاخود شته‌كانی نادۆزێته‌وه‌و دوروبه‌ره‌كه‌ی به‌ دزی تۆمه‌تبار ده‌كات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بەھۆی لاوازی لەھۆشیاری بەکارھێنانی دەرمان بەرگری گشتی دوای کۆرۆنا ڕووەو لاوازی دەچێت

خێزان – تەندروستی

کاریگەری ئەو ئەنتی بایۆتیکانەی وەک چارەسەری نیشانەکانی کۆڕۆنا بەکاردێن  چین لەسەر سیستەمی بەرگری، دوای نەمانی ڤایرۆسەکە؟

ھەڕەشەکانی دوای نەمانی کۆڤید-19 ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەوزیاد بوون دەچێت، ڕەنگە زۆر کەس ھەبێ ئەم بابەتە بە ھەند وەرنەگرێ، بەڵام ئەگەر لە گۆشەی بەکتریۆلۆجی سەیری بکەی دەتوانی درک بەو ڕاستیە بکەیت کە دوای کۆڤید-19 ئەلێرتێکی تر پێویستە بۆ گشت ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ئەنتی بایۆتیکیان وەک دەرمانی چارەسەری نیشانەکان پێدراوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە 31ی مانگی حەوت، وەک ئاگاداری بڵاوی کردۆتەوە کە بەرگری گشتی دوای کۆرۆنا ڕووەو لاوازی دەچێت ئەمەش بەھۆی لاوازی لەھۆشیاری بەکارھێنانی دەرمان و بەتایبەت تریش بەھۆی ئەوەی کە چەندان ملیۆن کەس لە جیھان بە شێوەیەکی ئاسایی جۆرەھا جۆر ئەنتی بایۆتیکیان بەکارھێناوە بێئەوەی ئاگادار بن لەوەی نابێ ئەم جۆرە دەرمانە بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی بەکاربھێنرێ.

ئەمانە بەشێکن لە (Key Fact) ەکانی بڵاوکراوەکەی (WHO) کە تایبەتە بە Antibiotic Resistance  :

-Antibiotic resistance occurs naturally, but misuse of antibiotics in humans and animals is accelerating the process.

-pneumonia, tuberculosis, gonorrhoea, and salmonellosis – are becoming harder to treat as the antibiotics used to treat them become less effective.

-بەرگری دژی ئەنتی بایۆتیک بە شێوەیەکی باو ڕوودەدات واتە لەهەر کەسێک بەڵام ھەڵە بەکارھێنانی ئەنتیبایۆتیک ئەم پرۆسەیە خێراتردەکات.

-زۆرێک لە نەخۆشیە باوەکان وەک pneumonia, tuberculosis, gonorrhoea چارەسەر کردنیان زەحمەت تردەبێ بەھۆی کەمتر کاریگەر بوونی ئەنتیبایۆتیک.

ئەوەی خەڵک پێی ئاشنا نیە سەبارەت بە بەکارھێنانی ئەنتیبایۆتیک (دژە بەکتریا) ئەوەیە کە ئەم جۆرە دەرمانە ئەگەر بێ پرسی دکتۆر یا بێ پریسکرایب کردنی لەلایەن دکتۆری دەرمانساز یا دکتۆری تایبەت بە جۆرێک لەجۆرەکانی ھەوکردن لە لەش، یارمەتیدەری گەشەکردنی زیاتری (Resistivity) دەبێ کە جۆرێک لە بەرگری پەیدا دەکا لەناو لەش کە پێی دەوترێت Antibiotic Resistance, وە ئەم جۆرە بەرگریە لەوەوە پەیدا دەبێ کاتێک کە جۆرێکی بەکتریا توانای بەرەنگاری یا بەرگەگرتنی ئەنتی بایۆتیکی دەبێ یا جین (gene) ی بەرگری دژی دەرمان پەیدا دەکەن لەبەکتریای تر.

ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ لاواز بوونی بەرگری لەش ھەر لەبەر ئەوە سەبارەت بە ھۆشیاری بەکارھێنانی ئەنتیبایۆتیک زاناکانی بەکتریۆلۆجی دەڵێن (Longer and more Antibiotic use, Less effective they are) واتا تازیاتر و بۆ ماوەیەکی درێژتر ئەنتیبایۆتیک بەکاربھێنرێ، کاریگەریان کەمتر و کەمتر دەبێتەوە.

لە ئێستادا پێویستە ھەر تاکێک لەئێمە ئاگاداری ڕاستیەک بێ کە ھیچ دەرمانێک نییە بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بەم ڤایرۆسە و ھەردەرمانێکی تریش بەکارھێنرابێ لە ھەر وڵاتێک لەم وڵاتانە بریتی نیە لە دەرمانی چارەسەر بەڵکو وەک دەرمانی تاقی کراوە (Experimental Treatment Drugs for Preventing Symptoms) وایە دژی تەشەنەکردنی نیشانەکان و بە تایبەتیش (Azithromycin , Dexamethasone) کە وەک دوو دەرمانی تاقی کراوە وابوون بۆ ڕاگرتنی ھەوکردنی سییەکان کە لەبەشێک لەتووشبوانی کۆڤید-19 بەدیدەکرا بەکارھێنرا، ھەر دوای ئەوەی بە جیھاندا بڵاو بویەوە کە دەرمانی کاریگەرن و توانای زاڵ بوونیان ھەیە بەسەر ھەوکردنی سیەکان، خەڵکێکی زۆر و بێ گوێدانە مەترسیەکانی بەکارھێنانی ئەم دوو جۆرە ئەنتیبایۆتیکە، بۆ نەخۆشەکانیان بەکاریان ھێنا، و ژمارەیەکی زۆری خەڵکیش بێ ئەوەی ھەڵگری ڤایرۆسەکەش بن بەکاریان ھێنا، لەبەر ئەوە لە داھاتوودا کێشەی بەرگری گشتی دژی نەخۆشیەکانی تر ئەگەرێکی کراوە دەبێ کە ڕووبدا و ئەمجارە ھۆشیاری تاک بەرپرسیاری یەکەم دەبێ نەک وڵاتێک یا شارێک.

ئامادەکردنی/ د.ئارام ئازاد

سەرچاوە

* : https://www.who.int/news-room/fact-sheets/detail/antibiotic-resistance

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان