ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خشتەی دابەشكردنی مووچەی ئەم هەفتەیە ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاریدا بە دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەران و بە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێكرد.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوێنێ‌ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكراوە و ڕۆژی یەك شەممە 10-11-2019 مووچەی هێزەكانی 70 و 80 خەرج دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی دوو شەممە 11-11-2019 مووچەی وەزارەتی پەروەردە و سێ‌ شەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ڕۆژی چوار شەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی خەرج دەكرێت.

ئاشكراشی كرد، ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی شەهیدان دابەش دەكرێت.

هەرچەندە بڕیارە لە 5ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە چەند ڕۆژێك دوادەكەوێت و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی 3 مانگی ئەمساڵ نادیارە.

ئابوری

خەڵك؛نوێترین زانیاری دەربارەی هاتنی پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران

خەڵك-ئارام سەردار

جێگری سەرۆكی ليژنەی دارایی وئابووری لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، هیچ هۆكار و كێشەیەكی سیاسی نیە بۆ دواكەوتنی پارەی مووچە، تەنها كێشەی تەكنیكی هەیە و لەئایندەیەكی نزیكدا پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانەبەران دەگاتە هەرێمی كوردستان.

ئەحمەد صەفار، جێگری سەرۆكی ليژنەی دارایی وئابووری لە پەڕلەمانی عیراق لەبارەی دواكەوتنی پارەی مووچە لەبەغداوە بۆ هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ هۆكار و كێشەیەكی سیاسی نیە ، بەڵكو كێشەیەكی تەكنیكی هەیە، لە وەزارەتی دارایی و ئابووری عیراق.

لەبارەی كێشەكەش دەڵێت، “گۆڕانكاری لەبەڕێوەبەری گشتی كراوە بۆیە پارەكە دواكەوتووە، بەڵام لە ئایندەیەكی نزیك پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانەبەران دەگاتە هەرێمی كوردستان”.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، مانگانە حكومەتی عیراق بۆ مووچەی فەرمانبەران بڕی 453 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات ، مانگانەش لە 15 تاوەكو 20 مانگ ئەو پارەیە دەخرایە سەر ژمارە بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بەڵام تا ئێستا لەم مانگە پارەكە نەخراوەتە سەر ژمارە بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری و پارەكە دوواكەتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی دوو شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ‌ مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی دوو شوێن دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاوی كردووەتەوە، سبەینێ‌ پێنج شەممە مووچەی هەریەك لە دیوانی چاودێری دارایی و دەزگای مین دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 لەكاتێكدایە كە تائێستا پارەكەی بەغدا ڕەوانە نەكراوە و تا پارەكەی بەغدا نەنێردرێت، حكومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دەست بەسەر تەنێك كەستانەی نەشیاودا بۆ خواردن گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ۲۰۲۰/۲/۲٦ لیژنەی بەدواداچوون و چاودێری كردنی عەلوەی سلێمانی دەستیان گرت بەسەر بڕی ۱ تەن كەستانە كە مشك و كەڕ و لێدابوو شیاوی خواردنی مرۆڤ نەبووە.

كشتوكاڵی سلێمانی بڵاوی كردەوە، هەروەها توانیان بڕی ۸۰۰ كیلۆ شلیك لە سەیارەیەكدا بگرن كە ئەویش بەهەمان شێوە شیاوی خواردن نەبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان