ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پنتاگۆن: پارەی گێڵگە نەوتییەكان بۆ كورد دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، كە وڵاتەكەی سوود لە پێكهاتەكانی كێڵگە نەوتی و غازییەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی لە سوریا نابینێت و دەشڵێت: “پارەی ئەو كێڵگە نەوتیانە دەدرێتەوە بە هێزەكانی سوریای دیموكرات، كە پێكهێنەرە سەرەكییەكەی كوردە”.

جۆناسان هوفمان، گەورە وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەركی پاراستنی كێڵگە نەوتیەكان تاوەكو نەكەونە دەستی داعش ئەركێكی نوێ‌ نییە سەبارەت بە هێزەكانی ئەمریكا لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵكو ئەمریكا بە درێژایی چوار ساڵی ڕابردوو ئەوەی كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە بڵاوكردنەوەی هێزە ئەمریكاییەكان لە كێڵگە نەوتییەكانی سوریا لەچوارچێوەی ئەركی شەڕی دژی تیرۆری نێودەوڵەتییە لە ناوچەكە.
سەبارەت بەوەی ئەگەر سوریا بە هاوكاری ڕوسیا ئەو كێڵگە نەوتیان بگرێتەوە ئەوان چی دەكەن، وتەبێژەكەی پنتاگۆن وتی، “كاردەكەین بۆ گرنتی كردنی ئەوەی هیچ كەسێك نەوتوانێت لە هێزەكانمان نزیك ببێتەوە، چونكە بە نیازێكی دوژمنایەتی هەژماری دەكەین، ئەگەر شتێكی لەو جۆرەش ڕووبدات ئەوا هێزەكانمان بەرگری لەخۆكردن بەكاردەهێنن”.

وتیشی، “وڵاتەكەمان سوود لە پێكهاتەكانی كێڵگە نەوتی و غازییەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی لە سوریا نابینێت، بەڵكو پارەی ئەو كێڵگە نەوتیانە دەدرێتەوە بە هێزەكانی سوریای دیموكرات، كە پێكهێنەرە سەرەكییەكەی كوردە”.

جیهان

بەشداربووانی لوتكەی بەرلین لەبارەی لیبیا گەیشتنە ڕێككەوتن

خەڵك – بەشی هەواڵ

لوتكەی بەرلین لەبارەی لیبیا كۆتاییهات و ڕاوێژكاری ئەڵمانیاش ڕایدەگەیەنێت، بەشداربووانی لوتكەكە ڕێككەوتن لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی چەك و ڕێزگرتن لە بڕیارەكە و كۆنتڕۆڵكردنی زیاتر لە جاران.

ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەشداربووانی لوتكەی بەرلین لەبارەی لیبیا ڕێككەوتوون پشتیوانی لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا نەكەن و دەبێت چارەسەرێكی سیاسی بۆ قەیرانی لیبیا بدۆزرێتەوە، ڕاشیگەیاند، “نابێت ڕێگەبدرێت چەك بگاتە لیبیا”.

مێركڵ ئاماژەی بەوەشدا، بەشداربووانی لوتكەكە ڕێككەوتوون بە دابیننەكردنی هاوكاریی زیاتری سەربازی بۆ لایەنە بەشداربووەكانی جەنگ لە لیبیا لەكاتێكدا ئاگربەست بەردەوامە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ 19/1/2020 لوتكەی بەرلین لەبارەی لیبیا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە بەشداریی سەرۆك و لێپرسراوە باڵاكانی بەشێك لە وڵاتانی جیهان و نەتەوە یەكگرتووەكان دەستیپێكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپا.

عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران، هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپا و دەڵێت، ئەگەر هەنگاوی نادادپەروەرانە لە دژی وڵاتەكەی بگیرێتەبەر ئەوا تاران پێداچوونەوە بە هەماهەنگییەكانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەكات.

عەلی لاریجانی ڕاشیگەیاند، ئەنجومەنی شورای ئێران پڕۆژە یاسایەكی بۆ وەڵامدانەوە و پێداچوونەوە بە هەماهەنگییەكانیان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئامادەكردووە و بەپێی جوڵە و هەنگاوەكانی وڵاتانی ئەوروپا جۆری وەڵامدانەوەكە دیاری دەكەن.

سەرۆكی ئەنجومەنی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، هەڕەشەكانی ئەمریكا و هەرسێ وڵاتە ئەوروپاییەكە لەبارەی ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكە جێگەی نیگەرانییە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ماكرۆن: پێویستە توركیا ناردنی چەكدار بۆ لیبیا ڕابگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی فەڕنسا ڕایدەگەیەنێت، پێویستە توركیا دەستهەڵگرێت لە ناردنی چەكداری سوریایی بۆ لیبیا.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە وتارێكیدا لە كۆنگرەی بەرلین بۆ چارەسەری پرسی لیبیا داوای كرد، پێویستە توركیا دەستهەڵگرێت لە ناردنی چەكداری سوریایی بۆ لیبیا لەپێناو پشتیوانی كردن لە حكومەتی ويفاقی نیشتمانی بەسەرۆكایەتی فایز سەراج.

ماكرۆن وتیشی: پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵی ڕێككەوتنی لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا لەسەر خاڵەكانی ئاگربەست لە لیبیا بەبێ‌ مەرجی پێشوەخت بدات.

سەرۆكی فەڕەنسا بەئامادەبووانی كۆنگرەی ڕاگەیاند، ئەو زۆر نیگەرانە لە ناردنی چەكدارانی سوریا و بیانی بۆ شاری تەرابلوس، دەبێت ئەم كارانە ڕابگیرێت.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان