ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بڕیار لەبارەی پشووی سبەینێی فەرمانبەران درا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای ئەوەی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، كە ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) دەكەوێتە ڕۆژی شەممە، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، كە تەنها ڕۆژی شەممە پشووە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەكاتە 12ی (ربیع اڵاول)، كە ڕۆژی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسیمی (د.خ).

وتیشی، “ئێمە ڕۆژەكە بۆ حكومەتی هەرێم دیاری دەكەینِیار لەسەر ڕۆژی پشوو دەدەن”.

لای خۆشیەوە، جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، “پشووی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) ڕۆژی شەممەیە و بەوهۆیەوە شەممە دەكرێتە پشوو.

جەختیشی كردەوە، كە ڕۆژی یەك شەممە دوامی دامودەزگاكانی حكومەت ئاساییە‌ و پشوو نییە.

بەپێی خشتەی پشووە فەرمیەكانی حكومەتی هەرێم، كە لە پەڕلەمانی كوردستان پەسەند كراوە هەموو ساڵێك ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەكرێتە پشووی فەرمی، بەڵام لە عیراق بەهۆی بڕیاری سیستانی-یەوە ڕۆژی یەك شەممە دەكاتە 12ی (ربیع اڵاول) و پشووی فەرمیە.

دیاری كردنی ڕۆژی شەممە وەك پشوو لە هەرێمی كوردستان تەنها خوێندنگەكان و نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان دەگرێتەوە، چونكە دامەزراوەكانی دیكە دەوامیان نییە.

ئابوری

خەڵك؛نوێترین زانیاری دەربارەی هاتنی پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران

خەڵك-ئارام سەردار

جێگری سەرۆكی ليژنەی دارایی وئابووری لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، هیچ هۆكار و كێشەیەكی سیاسی نیە بۆ دواكەوتنی پارەی مووچە، تەنها كێشەی تەكنیكی هەیە و لەئایندەیەكی نزیكدا پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانەبەران دەگاتە هەرێمی كوردستان.

ئەحمەد صەفار، جێگری سەرۆكی ليژنەی دارایی وئابووری لە پەڕلەمانی عیراق لەبارەی دواكەوتنی پارەی مووچە لەبەغداوە بۆ هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ هۆكار و كێشەیەكی سیاسی نیە ، بەڵكو كێشەیەكی تەكنیكی هەیە، لە وەزارەتی دارایی و ئابووری عیراق.

لەبارەی كێشەكەش دەڵێت، “گۆڕانكاری لەبەڕێوەبەری گشتی كراوە بۆیە پارەكە دواكەوتووە، بەڵام لە ئایندەیەكی نزیك پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانەبەران دەگاتە هەرێمی كوردستان”.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، مانگانە حكومەتی عیراق بۆ مووچەی فەرمانبەران بڕی 453 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات ، مانگانەش لە 15 تاوەكو 20 مانگ ئەو پارەیە دەخرایە سەر ژمارە بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بەڵام تا ئێستا لەم مانگە پارەكە نەخراوەتە سەر ژمارە بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری و پارەكە دوواكەتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی دوو شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ‌ مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی دوو شوێن دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاوی كردووەتەوە، سبەینێ‌ پێنج شەممە مووچەی هەریەك لە دیوانی چاودێری دارایی و دەزگای مین دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 لەكاتێكدایە كە تائێستا پارەكەی بەغدا ڕەوانە نەكراوە و تا پارەكەی بەغدا نەنێردرێت، حكومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دەست بەسەر تەنێك كەستانەی نەشیاودا بۆ خواردن گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ۲۰۲۰/۲/۲٦ لیژنەی بەدواداچوون و چاودێری كردنی عەلوەی سلێمانی دەستیان گرت بەسەر بڕی ۱ تەن كەستانە كە مشك و كەڕ و لێدابوو شیاوی خواردنی مرۆڤ نەبووە.

كشتوكاڵی سلێمانی بڵاوی كردەوە، هەروەها توانیان بڕی ۸۰۰ كیلۆ شلیك لە سەیارەیەكدا بگرن كە ئەویش بەهەمان شێوە شیاوی خواردن نەبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان