ڕۆژنامەنووسێك دەبێتە براوەی خەڵاتی باشترین ڕاپۆرتی بنكۆڵكاری


 

ڕۆژنامەنووسێكی كورد دەبێتە براوەی خەڵاتی باشترین راپۆرتی بنكۆڵكاری بۆساڵی 2022 له عێراق.

ڕۆژنامەنووسی كورد (سەڵاح حەسەن بابان)، توانی ببێتە براوەی خەڵاتی باشترین ڕاپۆرتی بنكۆڵكاری بۆ ساڵی 2022 لە عێراق لە میانەی بەشداریكردنی لە پێشبركێی دامەزراوەی “چاوی ڕۆشنبیری و هونەر”بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك لە هونەرمەندانی عێراقی و عەرەبی لەشاری بەغداد.

لیژنەی هەڵسەنگاندن بەسەرۆكایەتی هونەرمەندی عێراقی غانم حەمید بڕیاریدا ڕاپۆرتی بنكۆڵكاری ڕۆژنامەنووسی كورد سەلاح حەسەن بابان بە ناونیشانی “ڕەگەزنامەی دووەم بەملیۆنان دۆلاری هەرێمی كوردستان دەبات، بۆ وەبەرهێنان و كاتبەسەربردن بۆ دەوڵەمەند و سیاسییەكان و دەرفەتی پەنابەریش بۆ هەژاران” كە وەك باشترین ڕاپۆرتی بنكۆڵكاری بۆ ساڵی 2022 دەستنیشانكرا، لە نێوان چەندین راپۆرتی دیكەدا.

No description available.

پێنج ملیار دۆلاری ماسك لە مەترسیدایە
پێشت پێنج ملیار دۆلاری ماسك لە مەترسیدایە
ئاسیا سێڵ وادەی هەرزانکردنی نرخی کارتی باڵانس ڕادەگەیەنێت
دواتر ئاسیا سێڵ وادەی هەرزانکردنی نرخی کارتی باڵانس ڕادەگەیەنێت