ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لە دووشەممەوە توركیا دەست بەناردنی داعش بۆ ئەوروپا دەكات


خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆی توركیا سلێمان سویلۆ ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، توركیا دەستدەكات بە ناردنەوەی چەكدارە داعشە دیلەكان بۆ وڵاتەكانیان لە ڕۆژی دوو شەممەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە بە ئەوروپاییەكان دەڵێن: لە ڕۆژی دوو شەممەوە دەستدەكەن بە ناردنەوەی چەكدارە داعشەكان بۆیان.

بەپێی هەواڵی فرانس 24 دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە هەنگاریا بە كاربەدەستانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە، لە حاڵی نەگەیشتنی هاوكاری پێیان بۆ بەڕێوەچوونی كاروباری ئاوارەكان، ئەوان دەرگە بەڕووی پەنابەراندا دەكەنەوە تاكو بەرەو ئەوروپا بڕۆن.

ریکلام

جیهان

سێ کوردی دانیشتووی بەریتانیا بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستدا


خەڵک – بەشی هەواڵ

نوێنەری حکومەتى هەرێم لەبەریتانیا ڕایگەیاند، بەداخەوە سێ کوردی دانیشتووی بەریتانیا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا.

 

كاروان جەمال تاهیر، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ریتانیا لەپرسەنامەیەکدا ڕایگەیاند، نیگه‌رانن ژماره‌یه‌ک له‌ کوردستانیانی دانیشتووی به‌ریتانیا تووشی په‌تای کۆڕۆنا بوون، کە زۆر به‌داخه‌وه‌ سێ  کەسیان به‌هۆی ئه‌و په‌تا نه‌گریسه‌وه‌ ماڵئاواییان لێکردوون.

 

دەقی پرسەنامەکە:

زۆر به‌داخه‌وه‌ و نیگه‌رانین که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ کوردستانیانی دانیشتووی به‌ریتانیا تووشی په‌تای کۆڕۆنا بوون، له‌ نێویشیاندا هه‌ندێکیان ‌چاره‌سه‌ری ووردیان بۆ ده‌کرێت له‌ نه‌خۆشخانه‌، زۆر زۆریش به‌داخه‌وه‌ که‌ تاکو ئێستا سێ له‌ خۆشه‌ویستانمان و ئه‌ندامانی دیار و خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌هۆی ئه‌و په‌تا نه‌گریسه‌وه‌ ماڵئاواییان لێکردووین.
به‌ناوی خۆم و نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ریتانیا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین و له‌ ناخی دڵه‌وه‌ هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده‌و که‌سوکاری قوربانییه‌کانی په‌تای کرۆڕۆنام.
له‌یه‌زدان داواکارم ڕوحی خوالێخۆشبوان ( کاکه‌ عومه‌ری مام ڕه‌زا و ئه‌ندازیار شاد حامد فه‌ره‌ج و که‌که‌ کامه‌رانی سه‌ید مه‌جیدا ) به‌ به‌هه‌شت شاد بێت، وه‌ سه‌بووری هه‌مولایه‌کمان بدات و ئارامی ببه‌خشێته‌ خێزان و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوان.

إنا لله وإنا إليه راجعون

هاوکات هیوای شیفای خێرا بۆ توشبوانی په‌تای کۆڕۆنا ده‌خوازم.

کاروان جه‌مال تاهیر
٩ نیسانی ٢٠٢٠
له‌نده‌ن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئابڕووبه‌ره‌كه‌ی بێل كلینتۆن، كۆچی دوایی كرد


خەڵک –  لوقمان غه‌فوور

لیندا ترایپ فه‌رمانبه‌ری مه‌ده‌نی پێشووی كۆشكی سپی، رۆژی 9ی نیسان له‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

خاتوو ترایپ ئابڕووهه‌ڵماڵه‌ره‌كه‌ی كۆشكی سپی كه‌ توانی په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان بێل كلنتۆنی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و مۆنیكا لیونسكی سكرتێره‌كه‌ی، ئاشكرا بكات، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆچی دوایی كردووه‌.

ساڵی 1998، به‌هۆی ئه‌م ئابڕووچوونه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی مه‌له‌فی (ئیمپیچمێنێت- له‌كارخستنی سه‌رۆك)یان بۆ كلنتۆن كرده‌وه‌.

هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر زاری ره‌یان ترایپ، له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی زه‌ نیویۆرك پۆست-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ره‌یان ده‌ڵێت: “مردنی دایكی په‌یوه‌ندی به‌ كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه‌ نییه‌، وه‌ك هه‌ندێك له‌ میدیاكان باسی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو دایكم ماوه‌یه‌كه‌ نه‌خۆشه‌ و ته‌ندروستی باش نییه‌”.

دیان سبریدبیری هاوڕێی چه‌ند ساڵه‌ی ترایب بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی میل وتویه‌تی كه‌ ترایب ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ده‌ست شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس-ه‌وه‌ ئه‌ناڵێنێت.

ترایب پێش ئه‌وه‌ی بگوازرێته‌وه‌ بۆ نوسینگه‌ی كاروباری گشتی پێنتاگۆن، سكرتێری نوسینگه‌ی راوێژكاری كۆشكی سپی بوو له‌ ساڵی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی بیل كلنتۆن-دا و وه‌ك هاوڕێی مۆنیكا لیونسكی 24 ساڵ -ی سكرتێری كلنتۆن خۆی پێناساندووه‌.

به‌هۆی په‌یوه‌ندی نزیكایه‌تی نێوان ترایب و لیونسكی توانیویه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی بێل كلنتۆن و لیونسكی به‌نهێنی له‌رێگه‌ی قسه‌كردنی لیونسكی خۆیه‌وه‌ تۆمار بكات. دواتر شریته‌ تۆماركراوه‌كه‌ راده‌ستی كینیس ستار راوێژكاری سه‌ربه‌خۆ، ده‌كات تا لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكات.

ترایب گره‌نتی وه‌رگرت كه‌ حه‌سانه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌رووی یاساییه‌وه‌ كاره‌كه‌ی نایاسایی نه‌كه‌وێته‌وه‌.

دواجار، كلینتۆن توانی سه‌ركه‌وێت له‌و داوایه‌ی دژی به‌رزكرابۆوه‌ و ساڵی 2001یش توانی لیندا ترایب له‌ فه‌رمانبه‌رێتی له‌ پێنتاگۆن دورخاته‌وه‌.

ترایب له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی واشنگتۆن و له‌ میدلبۆرگ له‌ ویلایه‌تی ڤێرجینیا ژیان به‌سه‌ر به‌رێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا یەك ملیۆن و 500 هەزاری تێپەڕاند


خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا یەك ملیۆن و 500 هەزاری تێپەڕاند.

بە پێی ئامارە فەرمییەكان، تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، یەك ملیۆن و 530 هەزار كەس لەسەرتاسەری جیهاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

لەو ژمارەیەش 89 هەزار و 426 كەس گیانیان لە دەست داوە و 337 هەزار و 276 كەسیش چاكبوونەتەوە.

زۆرترین ژمارەی تووشبووەكان لە ئەمریكا تۆمار كراوە كە گەیشتووەتە، 435 هەزار و 160 كەس و دوای ئەویش هەریەك لە ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا دێن.

لە عێراقیش 1202 حاڵەت تۆمار كراوە، كە 69یان گیانیان لە دەست داوە و 452 تووشبووش چاكبوونتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان