ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

باران بارین دەستپێدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێكی بارانی مام ناوەند ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

سادق عەتییە، كەشناسی عیراقی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بەپێی نەخشەی مانگە دەستكردەكان شەپۆلێكی نمەباران و هەورە تریشقە ناوچە جیاجیاكان لە بەغدا و شارەكانی باشوور دەگرێتەوە و تا كۆتایی شەو بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، كە لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بەڵام دەشڵێت: “كاریگەرییە كەشناسییەكان زۆر خێران”.

هاوكات ماڵپەڕی ئەكوا وێزە، پێشتر پێشبینی كردبوو، كە لە دوای ٢٠ی ئەم مانگەوە شەپۆلێكی سارد و سەرما و بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

ژینگە

بوومەلەرزەیەك لەنزیك هەولێر و دهۆك ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئاژانسی بوومەلەرزەی جیهانی (emsc – csem) ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 2.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر دەورووبەری پارێزگای نەینەوای لە باكووری عیراق هەژاندووە و لە هەندێك ناوچەی سەر بە هەولێر و دهۆك هەستی پێ‌ كراوە.

ئاژانسی بوومەلەرزەی جیهانی (emsc – csem) لە ڕاپۆرتێكیدا، كە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15-11-2019 بڵاویكردەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، لە كاتژمێر 5:08 خولەك بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 2.6 پلە بەپێوەری ڕێختەر لە قوڵایی 5كم دەورووبەری موسڵی هەژاند.

ڕاشیگەیاندووە، چەقی بوومەلەرزەكە 96كم لە باكووری ڕۆژهەڵاتی موسڵەوە دوور بووە، 56كم لە شارۆچكەیەكی ناوچەی هەكاری باكووری كوردستان دوور بووە.

بەپێی زانیارییەكان، هاووڵاتیانی هەندێك ناوچەی سەر بە هەولێر و دهۆك هەستیان بە بوومەلەرزەكە پێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

تەوژمێكی سەرماوسۆڵە بەڕێوەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی عیراق ڕایدەگەیەنێت، تەوژمێكی سیبیری پێشوەخت شارەكانی عیراق دەگرێتەوە، پێشبینیشی كردووە ئەو تەوژمە چەند ڕۆژێك بەردەەوام بێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە”گۆڕانكارییەكی كەشوهەوای بەردەوام لەئارادایە كە لە نەخشەكاندا دەردەكەوێت و وڵات دەگرێتەوە، بەپێی ئەو نەخشانەش تەوژمێكی سیبیری پێشوەخت ڕوو لە وڵات دەكات و چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت، بەو هۆیەشەوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی زۆر ڕوو لە دابەزین دەكەن، تەوژمەكەش لە ڕۆژی یەك شەممە یان دوو شەممەی داهاتوو وڵات دەگرێتەوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دابەزینی پلەی گەرما لە ناوچەكانی خۆرئاوای وڵات بەشێوەیەكی ناچاوەڕوانكراو دەبێت كە ڕەنگە لە بەرەبەیانی دوو شەممەی داهاتوودا تەوژمی شەختە و سەرماوسۆڵەیەكی بەهێز لەگەڵ خۆیدا بهێنێت”.

كەشناشی عیراق دەڵێت”پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما، پلەیەكی زۆر نزم تۆماربكەن لە ناوچەكانی خۆرئاوا و هەرە باكووری خۆرهەڵاتی وڵات، بەجۆرێك كە دەگاتە سفر پلەی سەدی لە هەندێك ناوچەدا لە بەرەبەیانی دوو شەممەی داهاتوو”.

سەبارەت بە شارەكانی ناوەڕاست و باشوور، كەشنایی عیراق ڕایگەیاندووە”دابەزینی پلەی گەرما لەو ناوچانەدا كەمتر دەبێت، بەهۆی كۆبوونەوەی پەڵە هەور لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، بەڵام ئەمە ڕێگر نابێت سەرماوسوڵەیەكی بەهێز لە بەیانیاندا دروست ببێت و لە رۆژدا مامناوەند بێت و لە شەویشدا سارد”.

دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق پێیوایە”ئەو دابەزینەی پلەی گەرما لە ناوچەكانی خۆرهەڵاتی ئەردەن و باكووری سعودیە و سوریاش ڕوودەدات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پڕۆژەی بەنداوی زەلان چوار ساڵە وەكخۆی ماوەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە زستانی 2015 دا، پڕۆژەی بەنداوی زەلان ئاوبردی و كاركردن تێیدا وەستێنرا و تائێستاش هیچ بڕیارێك نییە بۆ كاركردنەوە تێیدا.

بەنداوی زەلان دەكەوێتە سنوری ناحیەی زەلانی سەر بە قەزای چوارتاوە و لە ساڵی 2013 دا كاركردن تێیدا دەستی پێكرد، بەڵام پێش ئەوەی تەواو ببێت ئاوبردی و كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە هەڵهات.

ساڵی 2015 قەیرانی دارایی بە تەواوەتی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و پڕۆژەكان ڕاگیران، لە نێویاندا دروستكردنی بەنداوەكان، بەڵام بەپێی دواین بڕیاری حكومەتی هەرێم جارێكی دیكە دەست بە كاركردن دەكرێتەوە لە بەنداوەكاندا و حكومەتی هەرێم 33 ملیار و 320 ملیۆن دیناری بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكردووە.

ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو بڕە پارەیە بۆ 12 بەنداوێكی سنوری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانە، بەڵام بەنداوی زەلان ناگرێتەوە.

وتیشی”بەنداوی زەلان پارەیەكی زۆری دەوێت و هێشتا بڕیار نییە بۆ ئەوەی كاركردن تێیدا دەستپێبكاتەوە”.

بەنداوی زەلان لەسەر ڕووباری قەڵاچوالان دروست دەكرێت و پێشبینی ئەوەی لێدەكرێت بە تەواوبوونی ناوچەكە بكاتە شوێنێكی گەشتیاری دیار لە سنوری پارێزگای سلێمانییدا، سەرەڕای كۆكردنەوەی ئاوێكی زۆر بۆ كشتوكاڵ و خواردنەوە.

(خەڵك) پێشتر بەدواداچوونێكی وردی بۆ پڕۆژەی بەنداوی زەلان كرد و تێیدا سەباح مەعروف بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان داوای لە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كرد، دەستبەكاركردن لەو پڕۆژەكەدا بكرێتەوە لەبەر گرنگی بۆ ناوچەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان